Part 19

187 42 16
                                    

Pov Hoseok

جاکسۆن: "سڵاو شیرینەکەم...ئایا بیری خۆشەویستەکەت نەکردووە؟"
گوتی بەڵام من تەنیا بە چاوێکی فراوانەوە لێم دەڕوانی
بـ بۆچی ئەو لێرەیە؟...ئایا ئەو ئەو کەسەیە کە منی ڕفاندووە؟

جاکسۆن: "ئۆهـ ببورە من ئەوەم لەبیرکرد کە تۆ ناتوانی قسە بکەیت"
گوتی و زیاتر هاتە نزیکم...بەڵام من زیاتر ئەڕۆیشتمە دواوە تا ئەوەی تا ئەوەی پشتم بەر تەختەی سیسەمەکەدا کەوت و زیاتر هاتە پێش تا ئەوەی منی لەنێوان خۆی و سیسەمەکەدا قفل کرد

چاوەکانم فراوان بوون  کاتێک زیاتر لە ڕوخسارم نزیک دەبویەوە بەڵام من دەستەکانم کردە سەر سینگی هەوڵی دورخستنەوەیم ئەدا...بەڵام ئەو تەنانەت یەک ئینجیش نەجوڵا و هاتە نزیک گوێم

جاکسۆن: "ئەزانم تۆ بیری منت کردووە شیرینەکەم"
گوتی منیش بەتوندیەوە سەرم بە نەخێر جوڵاند

جاکسۆن: "بوەستە لە درۆکردن کیوتی
من ئەزانم تۆ زۆر بیری منت کردووە"
گوتی و منیش دووبارە سەرم بەنەخێر جوڵاند و بەتوندیەوە پاڵم پێیوەنا

ئەو بەچاوێکی توڕەییەوە سەیری کردم و ڕاستەوخۆ بەدەستێکی ڕوخساری گرتم و وایلێکردم ناڵەیەک بکەم بەهۆی ئازارەوە

جاسکۆن: "ئەزانی چی؟...تۆ ئێستاکە لە ناوچەی منی...هەر شتێکم بوێت ئەتوانم لێتی بکەم...کەواتە بوەستە لەو ڕەفتارە نابەجێیانەت ئەگینا بەخراپترین شێوە ئازارت ئەدەم کە نەتوانی بۆ ماوەی مانگێک ڕێ بکەیت"
گوتی و وایلێکردم بەهۆی ترسەوە بگریم
ئەو ڕاست دەکات...من ئێستاکە لەژێر دەستەی ئەودام...لە بەرزترین باڵەخانەی ئەم زەویە...تەنانەت تاکو ئێستا نازانم لە چ شوێنێکی ئەم جیهانەدام...پێویستە بە باشی بیربکەمەوە و پلان دابنێم گەر بمەوێت لێرەدا خۆم ڕزگار بکەم

من بێدەنگ بووم و ئەویش بەتوندیەوە ڕوخساری بەردام

جاسکۆن: "تۆ نازانی چەندە بەخراپی دەمەوێت ئێستاکە تامت بکەم...بەڵام ئێستاکە ناتوانم ئەوە بکەم...چونکە ئەمەوێت چاوەڕێی کاتی دیاریکراو بکەم بەشێوەیەک واتلێدەکەم ئەو هەستەی لەگەڵ مندا هەتبێت لەگەڵ ئەو تایهیۆنگە خوێڕیەدا نەتبووە"
گوتی و سەیری دەکردم
بەڵام بوەستە ئەو چۆن تایهیۆنگ دەناسێت؟

جاکسۆن: "باشە باشە بیرلەوە مەکەوە کە من چۆن ئەو خوێڕیە ئەناسم...من دەزانم تۆ منت جێهێشت تەنیا بەهۆی ئەوەوە...تۆ کەوتیتە خۆشەویستی ئەو هەژارەوە...بەڵام ببینە...تۆ دووبارە ڵە بەرامبەر مندایت...وە بەمنزیکانە تۆ لەژێر مندا ئەبیت ئازیزەکەم"
گوتی و منیش تەنیا بەناڕەزاییەوە سەیری لایەکی ترم کرد...من هەرگیز ڕێگە نادەم دەستم لێبدات...من هەرگیز ڕێگە نادەم هیچ کەسێک دەستم لێبدات ئەگەر تایهیۆنگ نەبێت...هەرگیز

جاسکۆن: "بەڵام بەداخەوە...ئێستاکە پێویستە چاوەڕێ بکەم...پێویستە چاوەڕێی کاتی دیاریکراو بکەم...چونکە ئێستا کاتە ڕاستەکە نیە تاکو تۆ بکەم بە هی خۆم"
گوتی و من تەنیا چاوەکانم داخستبوو هەوڵم ئەدا توڕەییەکەم بگرم

Mr MafiaWhere stories live. Discover now