Part 21

196 47 30
                                    

Pov Taehyung

بەڕێکەوتم بۆ ژوورەکەی جۆنگکوک بۆ ئەوەی دەربارەی کەیسەکەی هۆبی قسەی لەگەڵدا بکەم...کاتێک ڕۆیشتمە نزیک ژوورەکەی گوێم لە دەنگی هەندێک کەسی نەناسراو بوو لە ژوورەوە... ڕاستەوخۆ دەرگاکەم کردەوە کە وایکرد بەخێرایی ڕاچڵەکێت

جۆنگکوک: "یااااا تۆ نازانی چۆن لە دەرگا بدەیت؟"
بەهاوارەوە گوتی بەڵام من سەیری چواردەوری ژوورەکەم ئەکرد

تای: "کێ لێرەبوو؟"
گوتم و ئەویش بەدەربڕینێکی سەرلێشێواوی سەیری کردم...وە دوای کەمێک تێگەیشت مەبەستم چیە

جۆنگکوک: "ئایش تای تۆ نازانی من دەتۆانم لاسایی دەنگەکان بکەمەوە...وە من ئێستاش ڕاهێنانم لەسەر دەنگم ئەکرد"
بەبۆڵەوە گوتی

تای: "باشە تۆ دەتوانی لەشوێنێکی تر یاخود باخچەکە ڕاهێنان لەسەر دەنگە بکەیت بەر لەوەی من فیشەکێکت پێوەبنێم"
گووتم و ئەویش پێکەنینێکی کرد

جۆنگکوک: "هەرچیەک بێت بۆچی هاتیە  ئێرە؟"

تای: "ئۆـ من ویستم قسە دەربارەی هۆۆبی بکەین...هیچ شتێکت دۆزیەوە لەسەر هۆبی یاخود ئەو باندە؟"
پرسیم بەڵام ئەو سەری نزم کردەوە

جۆنگکوک: "نەخێر تای...من هیچ شتێکم نەدۆزیەوە...ئەوان زۆر باشن لە شاردنەوە هەربۆیە ئێمە تاکو ئێستاش نازانین ئەوان هۆبیان لەلایە یاخود نا"

تای: "باشە بەردەوام بن له چاودێری کردن...من دەڕۆم بۆ ژوورەکەم"
گوتم و لەوێدا ڕۆیشتم

کاتێک لەڕێگاوە بووم بۆ ژوورەکەم یونگی هیۆنگم بینی بەرەو شوێنێک ئەڕۆیشت...ئێستا کاتژمێر 11 شەوە
بەم درەنگی شەوە بۆ کوێ ئەچێت؟

تای: "هیۆنگ!"
بانگیم کرد و ئاوڕی دایەوە و سەیری ئاڕاستەی منی کرد

تای: "بەم کاتە ئەڕۆیت بۆ کوێ؟"

یونگی: "ئهم من...تەنیا بۆ پیاسەکردن من ماندوو بووم ئەوەندەی لەیەک شوێندا بم...زوو دەگەڕێمەوە"
گوتی و منیش بێدەنگ بووم

ڕۆیشتمە ژوورەکەم و لەسەر جێگاکەمدا پاڵکەوتم وە بیرم لە زۆر شت ئەکردەوە
هۆبی زیاتر لەمانگێکە هێشتا ونە...وە من زۆر بیری ئەو ئەکەم...من تەنانەت نازانم ئەو چۆنە...ئایا هیچ شتێکی خواردووە... ئایا ئەو ڕفێنەرە ئەزانێت هەستیاری بە ماسی هەیە؟...ئایا بەتەواوی ئەخەوێت
هەموو ئەو بیرکردنەوانە وایکرد دڵم توندبێت و چاوەکانم پڕ فرمێسک بێت
ڕوخسارم کردە نێو سەرینەکەم و دەستم کرد بە گریانێکی بەهێز...ئەوە بوەتە کارێکی ڕۆژانەم لەئێستادا...لەوەتەی ئەو ونبووە تاکو ئێستا شەوێکم بەبێ گریان بەڕێنەکردووە...من زۆر بیری ئەو دەکەم لەئێستادا تەنیا ئەمەوێت بگەڕێتەوە لام

لەکاتێکدا بیرم لەم شتانە ئەکردە بێ ئەوەی هەست پێبکەم چاوەکانم قوڕس بوون کەوتمە نێو خەوەوە

Mr MafiaWhere stories live. Discover now