درەنگانی شەو بوو وەرزیسەرما و سۆڵە شەوێکی باراناوی
چاوەڕێی لەدایک بونی کۆرپەلەیەکی جوان لە٦ی کانونی دووەمی ساڵی ۱۹۷۹ لە مەڵکەندی گەڕەکێکی دێرینی سلێمانی ئەم شەوە لە ڕادە بەدەر سارد بوو کە پەروین هەستی کرد کاتی لە دایک بوونی کۆرپەکەیەتی بەڵام بەهۆی ساردی وکەشی نالەبار نەی دەتوانی خۆی بگەیێنێتە نەخۆشخانە . پەروین هەستی بە ئازارێکی زۆر کرد بۆیە دەستی کرد بو هاوار کردن وە عومەری مێردی ڕاچڵەکی عومەر بە شڵەژاویەوە ڕادەکا بەرەو دەرگای هاتنە ژورەوەی ماڵەکە دەبینێ باران و لافاوەکە ئاوی هێناوەتە ژورەوە عومەر دەرگاکە دکاتەوە و ڕادەکاتە حەوشەی ماڵەکە تا ئەژنۆی تەڕدەبێ هاواری خەرامان خان دەکا تا خەبەری بکاتەوەو بێتە هانای وە خەرمان خان کە لەبەشی سەرەوەی ماڵەکەی عومەر دەژی لەگەڵ کچە حەوت ساڵانەکەی کە ماوەیەکی زۆرە لە مێردەکەی بێ هەواڵە و دیار نەماوە بە هاواری کاک عومەر هەڵدەستن لەخەو بۆیە بە پەلە بەسەر قادرمەکانی حەوشەکە دێتە خوارەوە وە کچەکەشی کە ناوی ترێیە بە ڕاکردن بە دوای دەکەوێ خەرمان هاوار دەکا (کچم بە هێواشی وەرە خوارەوە با نەخزی) وە دەبوایە بەم شێوەیە هاوار بکەن لەبەر ئەوەی بە هۆیباران و گەردەلولەکە گوێیان لە یەکتری نەدەبوو
ئیتر خەرمان خان بە پەلە خۆی دەگەیێنێ تە ئەو ژورەی پوروین خانی لێیە وە کاکا عومەریش لە چێشت خانەکەی جگەرەیەک هەڵ دەگیرسێنێ و بیر لەو شتانە دەکاتەوە کە ئەمڕۆ بەسەری هات دوای یارمەتی دانی زۆری خەرمان خان بۆ لە دایکبونی کۆرپەکەی پەروین دەنگی گریانی منداڵەکە دێیو دەڵێ (پیرۆزە پەرە کوڕت بوو کوڕ)کوڕەکە دەداتە پەروین و بە کچەکەی دەڵێ بڕۆ بانگی کاک عومەر بکە کچەکەش دەچێتە چێشتخانەکە لەوێ نیە دەچێتە حەوشە لەوێش نیەدواتر تەوالێت و حەمام و هەموو ماڵەکە دەگەڕێ کاک عومەر دیار نیە دەگەڕێتەوە دەڵێ (دایکە کاک عومەر دیار نیە )هەردویان شۆک دەبن پەروین دەڵێ (تەوالێتەکە گەڕای) ترێش بەپەلە وەڵامی دەداتەوەوو دەڵێ ( بەڵێ هەموو شوێنێک گەڕام ) خەرمان خانیش دەڵێ(کچم نەوەک تۆ بەجوانی نە گەڕابی منیش دێم لەگەڵ دەگەڕێم ) خەرمان کان لەگەڵ کچەکەی دەست دەکەن بە گەڕان بەڵام
کاک عومەر لە هیچ شوێن نیە پەرویندەڵێ (باشە بەم تۆفانە بۆ کوێ چوە ) وە خەرمان خانیش بۆی پەروین تەنیا نەبێ لەلای دەمێنێتەوە تەواوی شەوەکە وە عومەریش نەگەڕایەوە پەروینیش بڕیار دەدا خۆی ناو لە منداڵەژەی بنێ و ناوی لێ دەنێ (ئالان)
ئالانیش منم...۹/۹/۲٠۱٥
کاتژمێر ٥:٤۷ خولەکی ئێوارەیە ڕۆژی چوارشەمە چایخانەیەک لە شەقامی گۆران .
پڕۆفیسۆر جومال : یەک دقە یە دەقە بۆستە ! کەواتە مەبەستت ئەم کتێبەی کە ئەینوسی باسی خۆت ئەکا وایە؟؟
ئالان : بەڵی مام جەمال چونکە وەک پێم وتیت ئەم کتیبە باسی کۆڵنەدان دەکا جا بۆیە پێم باش بوو ژیانی خۆشمی لە سەرەتاوە وە چیرۆک لەگەڵی تێکەڵ بکەم
پرۆفیسۆر جەمال :زۆر باش تێگەیشتم بەس پێش ئەوەی بەردەوام بی ئەگەرپێت ناخۆشنەبێ حەز ئەکەم پسیارێک بکەم
ئالان : نا مامۆستا پێ ناخۆشبونی چی فەرموو؟
پرۆفیسۆر جەمال :باشە من تا ئێستا چیرۆکی لە دایک بونی تۆم نەزانیوە حەز ئەکەم بزانم باوکت چی لێ بەسەر هات دۆزیتەوە ؟!
ئالان : نەخێر تا ئم دەقەی ئێستاش نازانم لەکوێیە و چی لێهات
پرۆفیسۆر جەمال: بەڕاستی پێم ناخۆشە تا ئێستا سۆراخی باوکت نازانی هەر چەندە لەوتەمەنە پێویستتی بە باوک نیە بەڵام هیوادارم شتێک لەسەر باوکت بدۆزیەوە
ئالان : زۆر زۆر سوپاس مامۆستا گیان
پرۆفیسۆر : دەی باردەوام. بە
ئالان :بەسەر چاوپەروین بۆ ماوەی مانگێک زۆر ڕوخابوو ڕۆژانە لە بخێو کردنی کوڕەکەی و گریان هیچی تری نەدەکرد ڕۆژ و شەو بیری لەعومەری مێردی دەکردەوە بیری لەو خەونانە دەکردەوە کە لەگەڵ عومەر داینابوو بە هۆی ئەوەی پەروین کەسی نەبوو نە باوک نە دایک خزمیشی نەبوو تەنها خەرمانان وکچەکەی هەبوو
بەڵام باشبوو عومەر پارەی کۆکراوەی هەبوو کە بەشی پەروین و کوڕەکەی دەکردڕۆژگار هاتوو ڕۆژگار ڕۆیشت سێ ساڵ تێ پەڕی
ڕۆژێک خەرمان دێ و بە پەروین دەڵی (خزمانێک داوایان لێ کردوم بچمەو بۆ گەرمیان بۆیە دەبێ لەگەڵ ترێ بڕۆم )
خەرمان زۆر داوە لە پەروین دەکا لەگەڵی بچی بەڵام پەروین مالەوەی خۆی پێ باشترە
خەرمان و ترێ گەڕەک جێ دێڵن و خوا حافیزی لە پەروین و ڕۆڵەکەی دەکەن
دواتربەرە بەرە پارەکەی عومەر ڕوو لە کەم بوون دەکا بۆیە پەروین قوتابخانە کان و هەدێ جار ماڵەکان پاک دەکاتەوە
دوای ئەوەی ئالان دەبێتە شەش ساڵ دەچێتە قوتابخانە و لەگەڵ ئەوەشدا لە چێشتخانەیەک ئیش دەکا
کاک جەمال قسەکان بە ئالان دەبڕێت و دەڵێ ( ئالان چیرۆکەکەت زۆر تایبەتە بەڵام زیاتر هەوڵ دە کەسایەتیەکانی ناو چیرۆکەکە ڕون بکەیەوە )
ئالان :بەسەر چاو
کاکا جەمال ؛ کە چیرۆکەکەت تەواو کرد خۆم یەکەم کەس دەبم بیخوێنمەوە
ئالان :کاک جەمال زۆر سوپاس بۆ گوێ گرتنچاوەڕێی بەشی دوو بن 👻🖤
تا دەتۆقن