1

3.5K 263 140
                                    






Vote & comment 💘

________________


وەک هەر ڕۆژێکی تر لەگەڵ باشترین هاوڕێم بە ڕێگاوەبوم بۆ ماڵەوە

یەکێك لە باشترین ساتەکان یەکێك لە جوانترین ساتەکانی ژیان ، گفتوگۆکردنت لەگەڵ هاوڕێیەکی سۆزدار ، فێری دڵسۆزییەکەی دەبیت ، خۆشەویستییەکەی ، زەحمەت لەگەڵیدا نابینیت لەسەرخۆ و ئاسایی بیت ، بیرکردنەوە و هەستەکانت بەتەواوی پێی بڵێیت کە بەبێ ئەوەی ترست هەبێت لە ڕەخنە و گاڵتەکردن .  یەکێك لە جوانترین نیعمەت و بەخشینەکانی ژیان

بەڵێ من ناوم کیم کاڤیایە قوتابی قۆناغی یەکەمم لە زانکوی سۆل بەشی کیمیا تەمەنم ١٩ساڵە  لەبەر ئەوەی نمرەکانم زۆر باش بون داشکانی. قستی خوێندنم بە نیوەیی بۆ کراوە هەرچەندە نەمدەویست بڕۆمە زانکۆ بەڵام دایکم و تایهیۆنگ پێداگیریان کرد لەوەی بڕۆم من سوپاسگوزارم  بۆ هەبونی ئەوان

وە باشترین هاوڕێم سوجینایە ئێمە لە ناوەندییەوە هاوڕێین ئەو لە بەشی دەرونناسی وەرگیراوە ئەمڕۆ ناومان تۆمارکرد و بەناو کۆلێژەکەیا گەڕاین بەیانی یەکەم ڕۆژمان دەبێ من و دایکم و خاڵم پێکەوە ئەژین  دەبێ بەخێرایی بگەڕێمەوە دایکم ئێستا زۆر ماندوو بووە

کاڤیا: سوجینا دەی من دەڕۆم

سوجین : باشە ئازیزم دەتبینمەوە

دایکم و خاڵم لە ڤێلاکەی ماڵی بەڕێز جیۆن کاردەکەن وە ئێمە لەوێ لە خانوی خزمەتکارەکان دەمێنینەوە خانویەکی بچوکە لە نزیک تەوێلەیی ئەسپەکانە  من لە منداڵیەوە لەوێ گەورەبوم کاتێک باوکم مرد دایکم دەستی کرد بە کارکردن لەوێ دایکم ٤٢ ساڵە وە خاڵە تایهیۆنگم ٢٥ ساڵە من هەر بە تایهیۆنگ بانگی دەکەم چونکە بە نزیکەیی هاوتەمەنین

ماڵی بەڕێز جیۆن زۆر دەوڵەمەندن خاتوو جیۆن ئافرەتێکی زۆر جوانە بەڵام زۆر لوت بەرزە من هەرگیز نەچومەتە ناو کۆشکەوە چونکە ئەو ژنە دڕندەیە خزمەتکارەکانی ناو کۆشکی تایبەتن وە هەمیشە دەبێت پاک و خاوێن و یەکپۆش بن

ئەوان کوڕێکیان هەیە بەڵام من قەد نەمبینیوە چونکە ناڕۆمە کۆشکەوە پێم وابێ بەتەنیا دەژی چونکە زۆر نایەت بۆ ئێرە خزمەتکارەکان هەمیشە باسی دەکەن بەوەی کە زۆر قۆزە ئای بێگومان ئێستا هەر وەک دایک و باوکی لوت بەرزە ئەو منداڵانە زۆر بەبەختن  بەهەرحاڵ گەڕامەوە ماڵەوە سەیرم کرد تایهیۆنگ لەلای ئەسپەکانەو خواردنیان پێ دەدا

ئەها هەمیشە كەسێك هەیە لەوپەڕی بێ هیوای باسی هیوات بۆ ئەكات،
كاتێك هەموان توڕەن ئەو بەدڵە پڕ میهرەكەیەوە بە دوو قسە دۆخەكە ئارام ئەكاتەوە، زۆر بەكەمی توڕە بوونەكانی ئەبینیت، هەمیشە هێمن و لەسەرخۆیە، هەر كە بەو بزەو ڕووە گەشەیەوە  ئەیبینیت   وزە وتاقەتی تەواوی ڕۆژەكەت پێ ئەدات، هێندە جوانن هەمیشە بۆنی ژیانكردنیان لێ دێت،
ئەوە تایهیۆنگی منە من ئەوم خۆشەوێت،  نا،ئەسڵەن بۆی ئەمرم  هیوام وایە هەموان كەسێكی لەوجۆرە لەژیانیان  بێت چون،وەك خۆراكی ڕۆحن و هەمیشە پێویستن. بەرەو ڕوی ڕۆشتم

خۆشت نەوێم ( تەواوکراوە) Where stories live. Discover now