3

1.3K 197 27
                                    




Vote & comment 💘

___________


‏Vote & comment 💘

_______________


بەیانی زوو هەستام شاوەڕێکم کرد و خۆم ئامادەکرد بۆ کۆلێژ درسەکەم  لەبەر کرد چونکە لە گروپچات وتیان بۆ ئێوارە لەدوای کۆلێژ لە کافترییا کۆدەبینەوە پێم وابێ هەموو بەشی کیمیا پێکەوەین

ڕۆشتمە کۆلێژ پاشان بەدوای کڵاسەکەم دەگەڕام کوڕێک هاتە پێشم

کوڕەکە : ئایا ونبوی!

کاڤیا: ئۆو بوورە بەڵێ

کوڕەکە: من فلێکسم وەرە با بتبەمە پۆلەکەت

کاڤیا: من لە گروپی سێەمم

فلێکس : هەمووان تۆ دەناسن کیم کاڤیا فریشتەیی جوانی

ئەم گەمژەییە بۆچئ ئاوا قسە ئەکات وەک ئەوەی زۆر لێوەم نزیک بێت

ڕۆشتمە پۆلەکەم جیمین و جۆنگکوکم بینی لەڕاڕەوەکە ئەوان سەیری ئێمەیان دەکرد  ڕۆشتمە پۆلەکەم و دانشتم وانەکانی تێپەڕین وە چوینە تاقیگەیی کیمیاوە دواتر کاتی نانی نیوەڕۆ بوو  ئەمڕۆ نابی نەهاتبوو بۆیە بەتەنیا کافتریا نانم دەخوارد دواتر بینیم کە سوئا هاتە لام

سوئا: سڵاو کاڤیا دەتوانم لێرە دانیشم

کاڤیا: بێگومان فەرموو

سوئا : ئەمڕۆ چۆن بوو بەلاتەوە بەڕای من قوتابیەکان زۆر باشن ئەوانم بەدڵە هەست بە ئاسودەی ئەکەم

کاڤیا: بەڵێ وایە

ئەو بە زەردەخەنەوە سەیری کردم

سوئا : تۆ بەڕاستی زۆر جوانی هەمووان باست دەکەن

کاڤیا: سوپاس

دوای ئەوەی نانمان خوارد گەڕامەوە بۆ پۆل وە وانەکان تەواوبوون و ڕۆشتینە کافترییا لەوێ هەمووان گروپ گروپ دانشتبوون منیش ڕۆشتمە ژورەوە فلێکس بانگی کردم ڕۆشتمە لای گروپەکەی ئەوانەوە جیمین و جۆنگکوکیش لەوێ بوون

چان وو : هاوڕێیان ئەمە کاڤیایە جوانترین کچی ئەمساڵ

کاڤیا: تۆ بۆ کردنی ئەم قسە بێ مانایە بانگی منت کرد دەتوانی بوەستی لەوە

ئەوان هەممویان بەبێ دەنگی سەیریان کرد توڕەبوم بەڵێ توڕەدەبم حەزم لەوە نیە بەهۆی ئەوەی جوانم یان منیان پێ جوانە خۆیانم لێ نزیک بکەنەوە هەرکاتێک ویستیان یاخود تەنیا لەبەر ئەوەی وەسفم ئەکەن بێدەنگ بم

چان وو : ئۆو ببورە ئەگەر پێی بێزاربوبی

کاڤیا: نامەوێ جارێکی تر گوێم لەوە بێتەوە

بەبێ شەرمانە چاوم تێئەبڕێ و چاوەڕێیە هیچی پێ نەڵێم
گەمژەیی نەفام ئەوێم بەجێ هێشت و ڕۆشتمە لای گروپێکی تر دابشتم

خۆشت نەوێم ( تەواوکراوە) Where stories live. Discover now