<<گەڕانەوە بۆ کوردستان>>

109 15 19
                                    

Nara pov

بە دەنگی کارگوزاری فڕۆکەکە هەڵسام لەخەو کە گوتی فڕۆکەکە نیو کاتژمێری تر دەنیشێتەوە،سەیرێکی تەنیشت خۆم کرد ئۆرا خەوتبوو، لە تەنیشت ئۆرا میرا و یوری لە کۆتایی بوون، خۆم ڕێکخستەوە پاش ماوەیەک گەیشتینەوە کوردستان، کە لە فڕۆکەکە دابەزین یەکەم شت هەوای کوردستان بە لوتما هات، تاکسیەکمان گرت و بەڕێکەوتین بۆ ماڵەوە، ئای خوایە گیان، بیرم لە ڕابردووم دەکردەوە دەبێ ئێسا جیمین چیبکا ؟،بە دەنگی کاکە ناهیل لە خەیاڵەکانم هاتمە دەرەوە ،کە دەی گوت :

ناهیل: هەمووتان یەنەوە ماڵی ئێمە چونکە کۆشکێکمان کڕیوە هەموان بەیەکەوە ئەژین

یوری: پێویست ناکات ئێمە حەز دەکەین بە تەنها بژین چونکە لە کۆریاش وا ئەژیاین

ناهیل: ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە دەگەڕێنەوە ماڵەوە و لە خێزانەکانتان دەپرسن

ئۆرا: ناراشی بۆوا بێدەنگی؟(بە کۆری تاوەک ناهیل تێنەگات)

نارا بە هەمان شێوە: بیر لە جیمین دەکەمەوە،وە منداڵەکەشمان

یوری و میرا بە شۆکەوە: دوگیانی؟!

نارا به زەردەخەنەیەکی خەمبارانە: بەڵێ دوگیانم

ناهیل: بۆچی بە کۆری قسە ئەکەن بیکەنەوە کوردی

یوری: ئە...

میرا: دیارە شتێ تایبەت بە خۆمانە و پەیوەندی بە ڕەگەزی بەرامبەر نیە بۆیە وا قسە دەکەین

ناهیل؛ هەست دەکەم شتێک دەشارنەوە ئێوە

نارا: هیچ ناشارینەوە کاکە پێویست بە گومانی بێمانا ناکات

ناهیل : باشە تەواو بیبڕێنەوە

ئۆرا و نارا لە نێوان خۆیان بە کۆری قسەیان دەکرد تاوەکوو گەیشتنەوە ماڵەوە،دابەزین و شتەکانیان هێنا خوارەوە ویستیان زەنگ لێدان ناهیل ئەوانی وەستان

ناهیل: بوەستن تەلەفۆن بۆ دایکم دەکەم با ئەو بیکاتەوە و ببێتە سوپرایز بۆی

یوری: بەخوا تۆ لە کچان بە ناز و فیز تری

ناهیل: بێدەنگ بە با نەکێشم بە بان دەمتا

یوری: ویش تخا دەترسم ویی

نارا:ئەرێ دە بەسە سەرم ئازاری هەیە خێراکەن تەلەفۆنی بکەن دەی

The New Idol • ئـایـدۆڵـە نـوێـکـە ✔(دەسکاری ئەکرێتەوە(Where stories live. Discover now