Day 11
ڕۆژی یانزەیەم.: خەمی چیتە؟
: دایکم
: بۆچی؟
: ئەو نەخۆشە.
: کەواتە بۆ جێت هێشت بۆ ئەم یاریە؟
: دڵ ڕەق بووم.
دڵۆپ دڵۆپی فرمێسکەکانی سڕی: ئەم چاوە قێزەونانەت لادە لەسەرم.
وەک خۆی مایەوە بێ وتنی یەک وشە.
:شێت.
:کەواتە بۆ گرنگی بە سەرنجەکانی شێتێک دەدەیت؟
پاڵکەوت.: بخەوە ئازیزم.
دەستی هێنا بەقژیدا.ئەکرێت دڵت ببێت بە ماڵم؟
ئەم خۆشەویستیە پەسند بکە.
من لەو کەسانەم کە دەمێنمەوە...