16

1K 158 468
                                    



Vote & Comment

_____________________

بەڵام شۆک بووین بەو کەسەی کە بینیمان من و جۆنگکوک سەیری یەکمان کرد بە شۆکەوە نەفرەت ئەمە لە کوێ پەیدا بوو ئەویش بە حەپەساوی سەیری ئەکردین

جیمین: هاهـ باوەڕ بە چاوەکانم ناکەم

ئێمە بە شڵەژاوی سەیری جیمینمان دەکرد و دواتر لەولاوە نابییش هات قاپێک ئایسکرێمی پێبوو دەیخوارد

نابی: جیمین خۆشەویستم ئاوا بەخێرایی بۆ کوێ چوی

کە ئێمەی بینی بەشۆکەوە سەیری کرد

نابی: ئۆو ئێوە لێرە چی دەکەن پێم وابوو وتتان دەگەڕێنەوە ماڵەوە

......

لە پارکەکە دانشتبوین و نابی و جیمین لە بەرامبەرمان بوون بە گرژییەوە سەیریان دەکردین

نابی: کەواتە چۆن ئەو خیانەتە گەورەیە ڕون دەکەنەوە پێم بڵێن

جیمین: ئازیزم هەرخۆی ئێمە کێین هاتاوەکو ئەوان ڕونکردنەوەمان بۆ بدەن

جۆنگکوک بە بيزاریەوە سەیری کردن

جۆنگکوک: یاا شتەکە گەورە مەکەن ئێوە هەر نەتان هێشت ڕۆژێک تێپەڕێت

جیمین: نابی من بەهەڵە دەیبیستم یان هێشتا ئەوان خۆیان لەسەر حەق دادەنێن

نابی: نەخێر ئازیزم وەک دەیبینی ئەوان تەنانەت بە پێویستی نازانن بە ئێمەی بڵێن لەکاتێکدا ئێمە یەکەم کەس بەوانمان وت

کاڤیا: هەر باڕاستی دەمانویست باسی بکەین بەڵام ئێوە یەکسەر زانیتان

بەداماوی وتم جیمین چاوی کزکردو وتی

جیمین : واتا دەتەوێ بڵێی ئێوە دوێنی بوون بە خۆشەویست

کاڤیا: بەڵێ

بەشەیتانی سەیری کردم و وتی

جیمین: واهـ نەمدەزانی ئەوەندە بێ شەرمی لە دووەم ڕۆژدا ڕێگەت داوە ماچت بکات تۆ ناوازەی

جۆنگکوک: نەخێر بەڕێز ئەوە دووەم ماچمان بوو

لەشەرمان سورهەڵگەڕام جیمین و نابی دەستیان کرد بو چەپڵە لێدان ئاخ جۆنگکوکە بێشەرم بۆچی لەناکاو ئاوا بێشەرم بوە جیمین بە پێکەنیەوە وتی

جیمین : ئێوە هەردوکتان سوتاوی دەستی سینگلی بونە

کاڤیا: یاااا بەسی کەن

جۆنگکوک: جیمینی گەمژە بوەستە لەو ڕەفتارانەت

جیمین خۆی جدی کردەوەو وتی

جیمین : بەهەرحاڵ دڵخۆشم بۆتان ئێوە زۆر لەیەک دەوەشێنەوە

نابی: بەڵێ وایە ئێوە هەردوکتان لێک دێن

خۆشت نەوێم .JK( تەواوکراوە) Where stories live. Discover now