[ traveling to South Korea]¹

1.4K 92 67
                                    

هەموو دەست پێکێکی خۆش مانای کۆتاییەکی خۆش نیە!🔮

Hope you enjoy it

Let's start 🪐

....

Author's pov:

"بەڵێن دەدەم کە باش دەبم دایکە
پێویست بە نیگەرانی ناکات"

(ئەم کچە ١٧ ساڵانە دەستی دایکی گرتبوو
تاوەکوو دڵنیای بکاتەوە باش دەبێت)


"ئاه کچەکەم چەند ئەمەوێ هەوڵ بدەم
کە نیگەران نەبم بەڵام ناتوانم"

(ئەو دایکە بە نیگەرانیەکی زۆرەوە
سەیری ڕۆڵەکەی دەکرد کە دەیەوێت
لە دووری چەند کیشوەرێکەوە دایکی
جێ بهێڵێت)


"بەڵام دایکە من بەڵێنم دا هم؟"

(سەیری ناو چاوی دایکی کرد )

"باشە تەواو تەواو بڕۆ بەڵام بەڵێن بدە
کە دوای ڕۆژەکەت پەیوەندیم پێوە بکەیت
و هەموو ڕۆژەکەتم بۆ باس بکەیت باشە؟"

(ئەو قسانەی کرد پاشان بە پرسیارەوە سەیری ناو
چاوە هەنگوینیەکانی کچەکەی کرد)

"فەرمانتە گەورەم"

(کچە ١٧ ساڵەکە بە جدیەوە ئەو قسانەی کرد
کە وای لە دایکی کرد پێ بکەنێ )

" ئایش میرا تۆ هەرگیز کۆڵ نادەی
بۆ ئەوەی بە پێکەنینم بهێنی "

(دایکی بە زەردەخەنەوە سەیری میرای کرد)

" ئەی چۆن من بۆ ئەوە هاتومەتە دونیا
تاوەک تۆ بە پێکەنین بهێنم"

(بە شانازییەوە سەیری دایکی دەکرد)

"ئایش لە دەست تۆ هەستە بڕۆ
جلەکانت کۆ بکەوە دەی"

(پاڵی بە کچەکەی وە دەنا )

"لە ئێستاوە لێم بێزارن"

(بە گریانی درۆینەوە)

"هەڵسە ئەکتەر دەی کات بە فیڕۆ مەدە"

(کاتێ بەرەو چێشخانەکە ڕۆشت)

" باشە باش هەڵسام "

(کاتێ بەرەو ژوورەکەی ڕۆشت )

.
.
.
.
.
.
.
.

End author's pov .

(*)ئەوە یانی لە دڵی خۆی :)

Mira"s pov

* سڵاو وابزانم خۆم نەناساند وانیە؟ من کیم میرا م تەمەنم ١٧ لە قۆناغی کۆتایی قوتابخانەم ،خەڵکی ئەمریکام لە ژاپۆن لە دایک بوومە هەر لەوێش ژیاوم تاوەکوو ٤ ساڵی بۆیە ناوم کیم میرا یە، بەهەرحاڵ، من لە سەرەتای تەمەنمەوە ئاواتم ئەوە بوە کە بچمە وڵاتی کۆریای باشوور شاری دایگو ، بە هەر حاڵ بە زۆر دایکم ڕازی کردوە تاوەک بمنێرێتە کۆریا وە ئێستاش خەونەکەم یەتە دی ، بەڵێ لە کۆتاییدا ئەچمە کۆریای باشوور، ئێستاش جلەکانم کۆ دەکەمەوە ئەم شەو کاتژمێر 2:30 خولەک بە فڕۆکە ئەڕۆم ئاه گوێم لە دەنگی دایکمە بانگم دەکات وابزانم خواردن ئامادەیە.*

End Mira"s pov

At the dinner 🍽

" جا تۆ زمانی ئەو چاو بچوکانە ئەزانی
تاوەکو بچیتە ئەوێ؟

( برای میرا بە گاڵتە جاڕی جاڕیەوە وای وت)

"بەڵێ بەڵێ ئەیچۆن نازانم"

(میرا بە فیزەوە سەیری براکەی کرد
وەک ئەوەی براکەی تەریق کردبێتەوە
براکەشی بە ڕقێکی دەست کردەوە
سەیری کرد)





















..........

ئەنیۆنگ بیۆلەکانم لە چیرۆکە تازەکەم هاتمۆ😭😂

ئینجا بیرۆکەی خۆمە بەجدی لە هیچ چیرۆکێکا نەمدیوە🥲

وە تەواوی هەوڵی خۆم ئەدەم لۆ ئەوەی خۆش بیت

هیوادارم بە دڵتانبی

ئەزانم کەمە بەس یەکەم پارتە

زۆر لۆڤتان ئەکەم بایییی

my romantic Boss ^  سەرۆکە ڕۆمانسیەکەم Where stories live. Discover now