Vote & comment______________________
خ.جیۆن: خەریکە زۆر منداڵانە ڕەفتار دەکەی جۆنگکوک ئاگاداری ناو شکۆی خێزانەکەمان بە
جۆنگکوک: لەژورەکەم بڕۆ دەرەوە نامەوێ گوێم لەو قسانە بێ زیاتر خۆتان ناشرین ئەکەن لەبەرچاوم
بەگرژیەوە وتم و ئەویش خۆی گرژ کرد
خ.جیۆن: من باوەڕ بە تۆ ناکەم دەمەوێ بزانم ئەو جادوگەرە چی کردوە چۆن تۆی ئاوا لە دژمان هانداوە بەنەفرەت بێ لەچاکەی خۆمان ليرە هێشتنمانەوە کەچی ئێستا لەخۆیان دەرچون و دەیانەوێ ببنە خاتونی ماڵ
جۆنگکوک: بەو جۆرە ناوی مەهێنە ئەو هیچی نەکردوە ئەوە منم کە بۆ ئەو خۆشەویستی ئەو دەمرم نەکەی هیچ هەڵەیەک بەرامبەر ئەو بکەی
خ.جیۆن: بۆچی بۆم نیە ئەوە بکەم !
جۆنگکوک: چونکە ئەنجامەکەیت بەدڵ نابێ دایکە گیان
بەئاسایی پێم وت ئەویش بەگرژییەوە ڕۆشتەدەرەوە ئەی بەنەفرەت بن وادەزانن دەتوانن ڕێگریم لێ بکەن
Pov mrs .jeon
باوەڕناکەم نا باوەڕناکەم سوئا ڕاستی دەکرد ئەو کچە جادوگەرە کوڕەکەمی تێکداوە چۆن دەتوانی بەخەیاڵیش بێت خۆی لەگەڵ کوڕەکەم لەهەمان ئاست دابنێت مێشکم لەدەست دەدەم جۆنگکوکیش زۆر کەللەڕەقە نازنام بۆ ئاوا پێداگیرە ئەو بێڕەوشتە کوڕەکەمی لەدەستم دەرهێناوە گەمژەی بێڕەوشت دایکی لەناخۆشخانە گیانی ئەدات و ئەویش لێرە خەریکی چییە
ڕۆشتمە ژورەکەم و سەیرم کرد جیۆن بە توڕەی دانشتوە دڵنیام ئەویش بەمبارودۆخە پەستە ئاخر کێ پەستنابێ کچەخزمەتکارێک بیەوێ ببێت بە بوکی جیۆنەکان ئەمە ناچێتە عەقڵەوە
ب.جیۆن: چی بوو قسەت لەگەڵ کرد
خ.جیۆن: بەڵێ قسەم کرد وە بەداخم کە زۆر خراپ خوی پێوەگرتوەو وازناهێنێ
ب.جیۆن: ئەم کچە کێیە بۆچی من نەمبینیوە
خ.جیۆن: ئەو کچەکەی کیمە ئەوەی لەخانوی خزمەتکارەکان دەمێننەوە لای تەوێڵەی ئەسپەکان
ب.جیۆن: ئەو کوڕەی تۆ زۆر گەمژەییە دەیەوێ ئابڕومان بەرێ
خ.جیۆن : بۆچی ئێستا کوڕی منە
ب.جیۆن: تۆ هەمیشە زیاد لەپێویست ڕوت پێداوەو هەرچی دەڵێت پێی ناڵێ نا بۆیە ئێستا ئەوە حاڵمانە
ئەو بە گرژییەوە وتی
خ.جیۆن: باشە ئێستا چی بکەین
ب.جیۆن : ليرە دەریان ئەکەین وە گەر هێشتان وازی لێ نەهێنا خراپتریان بەسەردێنم جۆنگکوکیش زۆر زۆر ساڵێک خۆی گەمژەئەکات و دواتر دێتەوە سەر خۆی
خ.جیۆن : کەوایە چیت پێ باشە ئەوە بکە
ب.جیۆن: هەرگئز ڕێگە نادەم منداڵێکی گەمژەیی وەک جۆنگکوک ناوی خێزانەکەم ناشرین بکات ئەو هێشتا پێنەگەشتوە
![](https://img.wattpad.com/cover/348674078-288-k449911.jpg)
YOU ARE READING
خۆشت نەوێم ( تەواوکراوە)
Fanfictionئیتر قبووڵمە ئەبێ خۆشم بوێی و خۆشت نەوێم ، کەوتمە داوی خۆشەویستیت پێش ئەوەی ماچت بکەم، کەوتمە داوی خۆشەویستیت پێش ئەوەی تەنانەت دەستت لێ بدەم و هەستت پێ بکەم، بۆیە ناسینی تۆ جوانترین شت ئەبێ کە بەسەرم هاتووە ژانەر : خۆشەویستی کارەکتەری سەرەکی...