Vote & comment___________________
هۆسۆک خواردنی ئامادەکردبوو هیچم پێنەدەخورا بەڵام ئیتر ئەوە هۆسۆکە وازناهێنی بەناچاری هەندێکم خوارد پاشان دانشتبوین لە هۆڵەکە تایهیۆنگ باسی هەموو شتەکانی بۆ کرد ئەویش زۆر بەداخ بوو ماڵەکەی دوو ژوری نوستنی تێدابوو ئەو ڕۆشت وخەوت منیش پاڵکەوتبووم لەژورەکەی تر تایهیۆنگ لەلام دانشتبوو سەیری مۆبایلەکەی ئەکرد وتم
کاڤیا: تایهیۆنگ
تایهیۆنگ : بیڵێ شیرینەکەم
کاڤیا: بمبورە بەهۆی منەوە هەم ماڵ و هەم کارەکەشت لەدەستدا من زۆر شەرمەزارم
ئەو زەردەخەنوی کردو وتی
تایهیۆنگ: پێم وتی ئەمە هەڵەی تۆ نیە ئەمە ژیانە وە چارەنوس دەمانبات بەرەو ئەوجێگایەی کە بۆماندانراوە بەرهۆیەک بێ بۆیە بوەستە لە خۆ تاوانبارکردن باشە
کاڤیا: من جۆنگکوکم خۆشدەوێ وە هەرگیز لە خۆشویستنی پەشیمان نیم ڕەنگە بێشەرم دەرکەوم کە ئەو قسەیە ئەکەم بەڵام من کەوتومەتە داوی ئەو
ئەو پێکەنیبو وتی
تایهیۆنگ: دەزانم ئازیزم هەست بە تاوان مەکە واملێدەکەی حەسودی بە جۆنگکوک بەرم هەرگیز کەسێکم نەبووە بەو ڕادەیە قوربانیم بۆ بدات دەبێت چی کردبێ کە شایستەیی تۆیە
زەردەخەنەم کردو وتم
کاڤیا: دەی ئاخر خۆشەویستی سەلماندنی دەوێت نەک قسەیی ھیچ و درۆ من ئەوم بڕاستی خۆشدەوێ وە دەتوانم ببینم کە ئەویش وایە
تایهیۆنگ: دەزانم شیرینەکەم ژیان بەخۆشەویستیەوە جوانە وە جوانە کاتێک ئەوەی ئەمانەوێ و ھەوڵی بۆ ئەدەین و بەدەستی دێنین
کاڤیا: گرنگی نادەم ژیان چۆنە ئەو جوانترین ھەستە لە ناخی مندا
بە نیگەرانیەوە سەیری کردم و وتی
تایهیۆنگ : خۆزگە دەمتوانی ئێوە بەیەک بگەیەنم هەست بەشەرمەزاری دەکەم کە ناتوانم ئەوەت بۆ بکەم بەڵام بەڵێن بێت کە هەردەم لە پشتت بم شیرینەکەم
هەستامەوەو و دەستیم گرت بەجدییەوە وتم
کاڤیا: تۆ چۆن دەتوانی قسەی وا بکەی گەرتۆم نەبوایە لەبارودۆخێکی زۆر سەخت دەبوم من هەمیشە سوپاسگوزارم کە تۆم هەیە تۆ باشترینی منی
تایهیۆنگ : من قوربانی تۆبم شیریەنەکەم بەڵام لەبیریمەکە بەڵێنت پێمدا کە لە نێوان ھەموو ھەڵبژاردنەکانتا تەرکیز بخەیتە سەر ئەو شتەی کە بەرەو خۆشیت دەبات
سەرم لەقاند بەواتایی قایلبوون
تایهیۆنگ : دەی بخەوە درەنگە بەیانی دەبێت بەدوای کاردا بگەڕێم وە هەوڵدەدەم خانویەک بدۆزمەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/348674078-288-k449911.jpg)
YOU ARE READING
خۆشت نەوێم ( تەواوکراوە)
Fanfictionئیتر قبووڵمە ئەبێ خۆشم بوێی و خۆشت نەوێم ، کەوتمە داوی خۆشەویستیت پێش ئەوەی ماچت بکەم، کەوتمە داوی خۆشەویستیت پێش ئەوەی تەنانەت دەستت لێ بدەم و هەستت پێ بکەم، بۆیە ناسینی تۆ جوانترین شت ئەبێ کە بەسەرم هاتووە ژانەر : خۆشەویستی کارەکتەری سەرەکی...