Kim_8

1.2K 171 157
                                    

Kim TAE

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


Kim TAE

T
T
T
T
T
T

TAEHYUNG

( ̄▽ ̄)

دوای ئەوەی هەمووشتێکم بۆ مینا باسکرد
ئەو بە تەواوەتی شۆکبوو وە زۆریش دڵتەنگ و خەمبار دەردەکەوت
جنێوی بە تایهیۆنگ دەدا....ئەوە کەمێک کۆمیدی بوو بەڵام هیچم نەوت
سەبارەت بە دایکم مینا وتی کە هەرگیز بڕواناکەم ئەو بەبێ مەبەست ڕۆشتبێت لەوانەیە تایهیۆنگ ناچاری کردبیت ئێستا قسەکانی لەنێو مێشکم دوبارە دەبێتەوە چی ئەگەر قسەکانی مینا ڕاستبوون....لە دوای باسکردنی
ڕوداوەکان دەستم بە گریان کرد هەروەک وتم نامتوانی خۆم بگرم
وە ئێستا چاوەکانم سووربون تەنها هیوادارم تایهیۆنگ گومان نەکات
چونکە پێم وتبوو لەنێو قاوەخانەکە کچ و دایکێکم بینی کە پێدەکەنین بەیەکەوە هەربۆیە منیش گریاوم دوبارە دەستەکانم لەسەر چاوەکانم دانا
و فرميسکەکانم سڕی پاڵم دایەوە و سەیری دەرەوەم دەکرد

ئێستا ئێمە لە ڕێگاین بۆ ماڵەوە ئەو ماڵەی کە جگە لە کێشە و ناخۆشی
هیچ شتێکیتر تیایدا ڕونادات بەتەواوەتی وەک دۆزەخێکی بێ ئاگر وایە

تایهیۆنگ: ئەو سندوقەی پێشت بکەوە و کلێنسێک دەربکە
ڕوخسارت بسڕە
(بە هێمنی)

ناوت: باشە
(بە ئاسایی)

سندوقەکەم کردەوە و سەیری ناوەکەیم کرد پاشان دەستم درێکرد بۆ کلێنسێک دەرمهێنا و سندوقەکەم داخست

چاوەکانم سڕیی کاتێک فرميسک دەهاتە خوارەوە یەک لە دوای یەک
پێم سەیرە بۆچی ئەوەندە درێژەی کێشا نەدەبوو بەو شێوەیە بگریم
دڵنیام ئەو گومان دەکات نەفرەت لەو فرمێسکانە کە ناتوانم بیانوەستێنم

لەکۆتایدا گەشتین

تایهیۆنگ بەخێرایی دابەزی پاشان درگاکەی بۆ کردەوە و دەستی گرتم
تا ژورەوە پاشان بەریدا و درگاکەی قوفڵکرد و کلیلەکەی لەنێو گیرفانی دانا
هەنگاوی نا بۆ سەر سۆفاکان لەکاتێکدا چاکەتەکەی بەری لادەبرد

☹︎My fake father☻︎Where stories live. Discover now