Part 42

309 52 126
                                    

ڕۆژی دواتر

Pov Hoseok

بەیانی بوو کاتێک بەدەنگی ئەلەرمی ژوورەکەوە هەڵسام...بەڵام هیچ وزەیەکم نەبوو بۆ ئەوەی هەڵسم و بیکوژێنمەوە
هەربۆیە تەنیا لە شوێنەکەی خۆمدا مامەوە...دوای چەند خولەکێک دەنگەکە وەستا و ژوورەکە کەوتە نێو بێدەنگیەکی قوڵەوە

چاوەکانم کردەوە و سەیرێکی دەوروبەرم کرد و بینیم لەسەر جەستەی تایدا پاڵکەوتووم کە خۆی زۆر بەجوانی خەوتبوو
دوێنێ شەو تاوەکو بەیانی بەئاگا بوین بەهۆی کارەکانی تاییەوە وە ئێستاکە بەشی خوارەوەم زۆر بەخراپی ئازاری هەیە وە نەک تەنها بەشی خوارەوەم بەڵکو هەموو جەستەم ئازاری هەیە
هەر بەڕاستی من باوەڕ ناکەم ئەو هەمان ئەو تاییە بێت کە چەند هەفتەیەک بەر لەئێستا لەسەر جێگای نەخۆشخانەدا پاڵکەوتبوو

لەنێو بیکردنەوەکانم گوتم و سەرم لەسەر سینگی دانایەوە

تای: "ئمم تۆ بەئاگا هاتی ئازیزم؟"
بە دەنگە قوڵ و خەواڵویەکەیەوە گوتی

تای: "ئێستاکە چۆنی؟"
گوتی و دەستەکانی لەدەوری کەمەرم ئاڵاند

هۆسیۆک: "لەئێستادا وا هەست دەکەم بەر بارهەڵگرێکەوە کەوتووم...وە سوپاست دەکەم لەوەی تەنانەت ناتوانم قاچەکانیشم بجوڵێنم"
گوتم و سەیری ئەوم کرد بەڵام ئەو تەنیا پێکەنینێکی بەرزی کرد و ماچێکی لێوەکانی کردم

تای: "ئەوە هەڵەی من نیە خۆشەویستم من چیبکەم کە تۆ زۆر هۆتی"
گوتی و دەستێکی کردە نێو قژم و دەستەکەی تریشی وەکو مەساجێک بە پشتمدا ئەهێنا

تای: "ئەتەوێت گەرماوێک بکەین؟"
گوتی و منیش بەتەمبەڵیەوە بێدەنگ بووم...وە ویستم دانیشم بەڵام ڕاستەوخۆ کەوتمەوە سەر تای
زۆرباشە لەئێستادا تەنانەت ناتوانم دابنیشم

تای: "ڕێگەمدە یارمەتیت بدەم خۆشەویستم"
گوتی و منیی هەڵگرت و بەرەو گەرماوەکە ڕۆیشت

دوای گەرماوکردن و ڕۆتینی بەیانیان تای منی دووبارە هەڵگرتەوە و بەرەو چێشتخانەکە بەڕێکەوت و منی لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی چێتشخانەکە دانا
وە ئێستاکە ئەو لەبەرامبەر منەوە خواردن دروست دەکات...ئەوە یەکەمجارە کە لەبەرامبەر منەوە
خواردن دروست بکات

هۆسیۆک: "تۆ ئەزانی چۆن خواردن دروست بکەیت تای؟"
گوتم لەکاتێکدا سەیری ئەوم ئەکرد

تای: "تۆ هەرگیز نازانی کە من چ خواردنێک ئەزانم خۆشەویستم
لەبیرت نیە کە من لە کافێدا کارم دەکرد؟"
گوتی و منیش تەنیا بێدەنگ بووم

هۆسیۆک: "ئەتەوێت یارمەتیت بدەم؟"

تای: "نەخێر ئەزیزم...هەرچەندە وبیرناکەمەوە کە بتوانی بۆ ئینجێکیش لەشوێنی خۆتدا بجوڵێیت"
گوتی لەکاتێکدا بزەیەکی بەفیز لەسەر لێوەکانی بوو

Mr MafiaWhere stories live. Discover now