فلاش باک

25 2 2
                                    

هەمووی ئەوکاته ڕوویدا که کتێبێک دۆزرایەوه لەسەر ڕێگایێکی خۆل لەلایەن مناڵێکی داماوی بێکەس و کار، کە بێجگه لە خوا کەسی تری نەبوو تەنانەت هاوڕێشی نەبوو، کە کتیبەکەی کردەوه و سەیری کرد باسی چیڕۆکی پیاوێکی شوم دەکات کە چۆن دەبووە هۆی زیان بۆ کۆمەڵگا، بەڵام بەشێوەیێکی خەنده ئامێز چیڕۆکەکه باس دەکرا که له کاتی خوێندنەوەی خۆشیت ئەبینی لەو زیانانەی کە پیاوەکه
دەیگەیاند به دەوروبەری، پاش چیڕۆکەکه داڕشتنێکی دوور و درێژ هەبوو که باسی پاره و ناخۆشیەکانی ژیانی دەکرد بەشێوەیێکی وا که ئەگەر پارەت نەبێت ئەوا ژیانت نابێت و هەموو شتێک بەستراوەتەوه به پاره، پاش داڕشتنەکه چەند کۆپله شیعرێک هەبوو لەسەر ئازایی و نەبەردی و سەربەرزی بەڵام لە کۆتاییەکەی نووسرابوو ئەوانه هەموو خەونن و ئازایەتی لە مێژه مردووه وه هیچ کەسێکیش شێوەی سەربەرزی له یاد نەماوه، پاش ئەو داڕشتنه چەند ئامۆژگاریەک هەبوو له کۆتاییەکەی که باسی ئەوەی دەکرد که لەو ژیانه نالەباره هەموو هەوڵێکت بدەی بۆمانەوه ئەوا تەنها ماندوو بوونت بۆ دەمێنێتەوه و هەر له شوێنی خۆت دەبی و حاڵت باشتر نابێت لەوەى ئێستا، پاشان مناڵەکه کتێبەکەی داخست و له شوێنی خۆی داینایەوه، سەیرێکی ئاسمانی کردوو به چاوێکی وا که ئامادەبێت بۆ خۆکوشتن له چاوییەوه هاواری دەکرد که مناڵە داماوەکه گۆڕا بۆ مناڵە دڕندەکه، پاشان زۆر بەپەرۆشەوه دەڕۆیشت و له دڵی خۆیدا هاواری دەکرد پێویسته شتێک بکەم پێویسته شتێک بکەم، ئا ئەوەبوو بیری بۆی چوو که له مێشکیدا ئەخولایەوه و لەگەڵ تەواوی هزر و هۆشی تێکەڵ ببوو، له چاو تروکانێکدا زەردەخەنەیەکی کردوو و وتی پێویسته (دزی) بکەم، باشه دزی چیه؟ ئەو شتانه چین که مێشکمیان داگیرکردووه؟ ئەوه ئەو کۆمەڵە پرسیاره بوو که ئەندێشەی مناڵەکەی تەنی بوو، هەرچەنده مناڵەکه نەیئەزانی وشەی دزی چ واتەیەکی هەیه بەڵام بەو لێکدانەوانەی که بۆ کتێبەکەی کردبوو تێگەیشت که چیڕۆکەکه و شیعرەکه و داڕشتنەکه و ئامۆژگاریەکه باسی شتێک دەکات ئەویش بەم شێوەیه پۆڵێنیانی کردبوو: زیان گەیاندن به کۆمەڵگا، پاره هەموو شتێکه ئازایەت و سەربەرزی شتێکی پوچە، پێویسته شتێک بکەی بەبێ ماندووبوون بەرەو پێشەوەت بەرێت که ئەمانه هەموویان لە وشەيەكدا كۆكراونەتەوه ئەویش (دزی)یه بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج بوو که مناڵەکه بەرگی کتێبەکەی نەخوێندبەوە کە ڕستەیەکی زۆر ماناداری تیابوو و تێبینی نەکردبوو، ئەویش لەسەرەوەی بەرگی کتیبەکه بەگەورەیی نووسرابوو
  "(بۆ منداڵان نیه! )".

                  [ not for kids! ]".

To już koniec opublikowanych części.

⏰ Ostatnio Aktualizowane: Sep 11, 2023 ⏰

Dodaj to dzieło do Biblioteki, aby dostawać powiadomienia o nowych częściach!

تۆماسOpowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz