part ~2~

728 80 6
                                    

چۆنن گوڵەکانی من
باشن ئەوە دەوامیش نیە خۆشی
لە خۆتان نە زانکۆ و نە قوتابخانە
بۆ خۆتان هەر لە ماڵەوەبن

:
::
:::
::::
پارتـــی<٢>

«لەلای  ن/ت و داپیرەی»

ن/ت (پۆڤ)

من : باش بوو داپیرە دوای ١٠ خوولەک هاتیتە دەرەوە
     (بزەیەکی کردو پێکەنینێکی بچولی کرد کە وای گوت)

خ/لی: ———-
(هیچ قسەیەکی نەکرد و تەنها دانیشت)

ن/ت: داپیرە خۆت دەزانی کە دەمەوێ بێیتە سۆول لەگەڵم بژی وایە ؟
(وای گوت کاتێک هەردوو دەستی داپیری گرت و بەغەمباری سەیری دەکرد)

خ/لی : دەزانم کچەکەم بەڵام ئەم گووندە شوێنی باپیرانمە ناموێت جێی بێڵم هەم نازانم ژیان کردن لەسۆول چۆن
دەبێت بۆ من..

ن/ت: منیش ئەوە دەزانم بەڵام تۆ چەندین ساڵە هەر لێرە ژیاویت و ئێستا دەمەوێ دووبارە بەیەکەوە بژینەوە لە یەک ماڵ و بەیەکەوە لەسەر هەمان سفرە بین هەموو جەمێک ، دەمەوێت هەموو کات لەلام بیت ، دەمەوێت ئەو کاتەی ژیانت ماوتە لەگەڵ من بەسەری بەری، زۆر هەست بە تەنیای دەکەم بەم شیوەیە …

(ن/ت لە کاتی قسەکانی فرمێسک لە چاوی هات چونکە پاش دایکو باوکی تەنها داپیری بەخێوی کردووە و هە ئەوی هەیە )

خ/لی : (کەمێک بیرم لە قسەکانی کردەوە ئەویش ڕاست دەکات بەڵام ناتوانم دەستبەرداری ئەم گوندە بم ، ناتوانم دەستبەرداری شوێنی باوکو باپیرانم بم ، تۆزێ بێ دەنگ بووم و بیرم کردەوە و ئاهێکم هەڵکێشا و وەڵامم دایەوە )

خ/لی : (بە دەستەکانم فرمێسکەکانیم سڕیو گوتم)
باشە ڕازی دەبم بەڵامبە مەرجێک !

من: چی! بە ڕاستتە ! یێێێێیییی تۆ باشترین. داپیرەیی
خۆشم دەوێی داپیرە ،. زۆرم خۆش دەوێی، تۆ نایابی
( بە دەنگی بەرزو دڵی خۆش وایدەگووت و هەڵدەپەڕی لە خۆشیا)

§ you're just mine&*&تۆ تەنها هی منی §Where stories live. Discover now