ــــــــــــــــــــــــــــــــ🤎ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆژیکی نوێ
تایهیۆنگ و هایۆن رۆیشتن بۆ کۆمپانیا وە بیگومان بە تورەیی و کەسیان قسەیان لەگەڵ کەسیان ناکرد
وە گەیشـتنە کۆمپانیا و دەستیان کرد بە کار کردن
تێپەراندنی کات تا نزیک ئـێوارە..
هایۆن ئەویست بچێت بۆ لای تایهیۆنـگ و وە پێی بڵێت کە ئەمەوێت برۆمە ماڵەوە تاکو خۆم ئامادە بکەم بۆ ئاهەنگەکە وە برۆم بەڵام تایهیۆنگ لە کۆبونەوە دابـوو وە وتبووی کە کەس نەیەتە ژوورەوە
"ئۆف ئێستە چی بکەم؟"
هایۆن لەبەر خۆیەوە ئەیوت و ئەهات و ئەرۆیسێری کاتژمێری کرد کاتژمێر 6ی ئێوارە بو وە پێویست بو کاتژمێر7 لە ئاهەنگەکە ئامادەبیت
نەیتوانی زیاتر بوەستێت و نامەیەکی بۆ تایهیۆنگ نارد و رۆیـشت
نامەکەی:
❜تایهیۆنگ من پێویستە برۆمە ماڵەوە و خۆم ئامادە بکەم بۆ ئاهەنگەکە دوایی نەیڵێت پێمی نەوتوە❛تایهیۆنگ له ژووری کۆبونەوە هاتە دەرەوە و دوای ئەوەی کەسەکان رۆیشتن ئینجا بریاری دا برواتەوە ماڵەوە لەگەڵ هایۆن بەڵام ئەوەی تیبینی کرد کە کۆمپانیاکە تەنیا خۆی و پاسەوانەکانی لێ ماون...
پاشان لە یەکێک له پاسەوانەکانی پرسـی
"هایۆنـ'ـی هاوسەرم لە کوێیە؟ ئایە ئەوتان بینیوە"
تایهیۆنگ پرسی"گەورەم ئەو رۆیشتەوە ماڵەوە وە گـوتی بە تۆیان وتوە"
بە رێزەوە وەڵامی دایەوە"بەڵام ئەو بە منـی نەوتوە"
تایهیۆنگ بە تورەیـی وتیپاشـان ئەوێی جێهێشت
له ناو ئۆتۆمبیلەکەی بوو کە خەریکی شۆفێری کردبـوو بۆ ماڵەوە وە ویستی پەیوەندی بە هـایۆن بکات تاکو پێی بڵیت کە له کوێیە
بەڵام بینی کە له هـایۆنەوە پەیامێکی بۆ هاتوە
ئۆتۆمبێلەکەی راگرت و پەیامەکەی ئەخوێندەوە❜تایهیۆنگ من پێویستە برۆمە ماڵەوە و خۆم ئامادە بکەم بۆ ئاهەنگەکە دوایی نەڵێیت پێمی نەوتوە❛
"بۆچی من ئاگاداری ئەوە نەبووم؟"
لەبەر خۆیەوە وتیFLASHBACK:
تایهیۆنگ خەریکی قسەکردن بو لەگەڵ ئەوکەسانەی لەلای بو بەنیازی رێکەوتن بون پاشان زەنگی مۆبایلەکەی لێیداسێری نەکرد و تەنیا پشتگوێی خست وە بەردەوام بوو له قسەکردن..
END FLASHBACK"ئای له گەمژەیی من بۆچی وەڵامم نەدایەوە بۆچی"
وتی و دانەیەکی کێشا بەسەر خۆیداپاشان رۆیشتەوە ماڵەوە بەهیوای ئەوەی هـایۆن هیشتا نەرۆیشتبێ
هـایۆن کـاتێک تەواوبـوو لە خۆئامادەکردن وە بریاری دا بروات
وە پـاشان تەکسیەکی گرت و رۆیشـت
"هـایۆن"
تایهیۆنگ وتی هەر کە هـاتە ماڵەوە
بەڵام وەڵامێک نەبو"گەورەم خاتوون هـایۆن رۆیشتە دەرەوە"
یەکێک له خزمەتکارەکان وتیتایهیۆنگ تەنیا سەری جولاند بەمانای باشە وا پاشان رۆیشتە ژوورەکەیان
کـاتژمێر 11یــی شەو هـایۆن گەرایەوە ماڵەوە بە دڵ خۆشی
وە دەرگای ژوورەکەی کردەوە
یەکەم شت کە بینیتـایـهیۆنگـی تورەبـوو.!
ــــــــــــــــــــــــــــــــ🤎ــــــــــــــــــــــــــــــــ
YOU ARE READING
هاوسەرگیری سـاختە || TAE ✓
Romance"خـۆشەویستـی یـەڪەم نامرێت، خـۆشەویستـی دووەم دێـت و بە زیندووی دەینـێژێ" تایهیۆنگ و هـایۆن هـاوسەرگیری سـاختە دەڪەن، تـاڪو خـۆشەویسـتە ڪـۆنەڪەی تایهیۆنگ بگەڕێتەوە لای تایهیۆنگ لەم نـێوەندەدا خـۆیان هەستانێڪ دروست دەڪەن... جۆری چیرۆک: رۆمانسی بێ شتی...