ڪــۆتـــایــے🤍

725 68 166
                                    

« سپی بوونی تاڵەکانی قژم لە دەسپێکی گەنجیم بخەمە ئەستۆی کامتان🌚؟ »
.
.
.
.
.

چێژی لێببین و دڵخـۆش بن💘 کۆمێنت لە نێو ڕستەکان جێبهێڵن کۆتایە بۆچوونەکانتان بڵێن💞

.
.
.

پـێش ئەوەی لە کاتـی شـەو دەست پێبکەینەوە...با بگەڕێینەوە بۆ کاتژمێر 3:00

kookii..

بەڕێکەوتم بۆ قاوەخـانە خنجیلانـەکـەی دایکـم...باشـە ئەو دایکم نییە بەڵام ڕاهاتووم کە بەمجۆرە بانگی بکەم..ئەو دایکێکی تەواو بووە بۆ من کاتێک گریاو و سەرلێشێواو و توڕە و بێهێز بووم ئەو تاکـە کەس بوو کە دەی توانی ئارامم بکاتەوە...ئەوکاتەی ناسیم شەوێکی باراناوی بوو کە دەمویست خۆم بکوژم...بەڵام ئەو ڕێگربوو منی پەشیمان کردەوە بە قسە و کردەوە نەرمەکەی ئەو شەوە منی بردەوە ماڵەکەی خۆی وەک منداڵێکی ساوا مامەڵەی لەگەڵم دا کرد جلەکانی گۆڕیم و قژی وشک کردمەوە و پەرداخێک شیری گەرمی بۆ ئامادە کردم و لەبەردەم ئاگردانە بچووکەکەیدا لە ئامێزی گرتم و قسەی ڕازاوەی بۆ دەکردم....ئەو تاکە کەسە کە هەموو شتێک دەزانێت دەربارەی من هیچ شتێکی شاراوە نییە لە نێوان من و دایکم دا...ناتوانم پێناسەی دڵخۆشی خۆمم بکەم لە پێناو هەبوونی دا لە ژیانم...

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 19, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Remember me➢𝛵𝝟Where stories live. Discover now