part2

186 45 120
                                    

Writer.pov

کوڕەکە دوای ئەوەی گەرماوێکی خێرای کرد دوای پۆشینی جلێک و وشکردنەوەی قژە درێژەکەی کە درێژەیەکەی تا نزیک هێڵی تەکساسی بوو

پاشان بەرەو نهۆمی خوارەوە رۆشت دواتر ژووری نانخواردن رۆشت کە دایک و خوشکە بچووکەکەی لەوێدا ئامادە بوون

خاتوون یوون: سەیرکە کوڕم تەواوی ئەو خواردنیان ئامادە کردوە کە تۆ حەزی پێدەکەیت

هەر کە چاوی کەوتە سەر کوڕەکەی ئەمانەی وت

کوڕەکە: دەیبینم

بەخەندەوە وتی

ئەو دانیشت و دەستیان بە خواردن کرد

خاتوون یوون بۆ چەند جارێکی بە دزیەوە سەیری کوڕەکەی کرد وەک ئەوەی بیەوێت شتێک بلێت

خاتوون یوون: جۆنگهان؟

جۆنگهان سەیری بەرز کردوە و سەیری دایکی کرد

جۆنگهان: بەڵێ؟

خاتوون یوون: چیت کرد دەربارەی ئەو بابەتەی قسەمان لەسەری کرد پێش ئەوەی برۆیت بۆ دەرەوەی وڵات؟

هەر بە زووی تێگەیشت کە مەبەستی چیە

جۆنگهان: هیچ شتێک

بە شادییەوە وتی

خاتوون یوون: کوڕم؟

جۆنگهان: چیە؟

خاتوون یوون هیچ شتێکی نەوت تەنها هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی

جۆنگهان: من چی بکەم دایکە.. دەتەوێت کە چی بکەم؟

بە هێمنی و لەسەر خۆیەوە قسەی دەکرد

خاتوون یوون: تۆ بۆچی ئەوندە بێ بەرپرسیاری دەربارەی ئەو بابەتە؟

جۆنگهان: نەخێر وا نیم بەلام لەم کاتەدا هیچ کاتێکم نیە بۆ ئەوەی کەسێک هەبێت لە ژیانمدا خۆشت ئەوە دەزانیت

خاتوون یوون: گەر تۆ کەسێک بکەیتە ژیانتەوە بێگومان کاتیشت بۆ دەبێت

جۆنگهان: نازانم

کچەکە: هێی ئۆپا گەر تۆ بە زووترین کات کچێک نەدۆزیەوە ئەوە لەوە دلنیابە بێ ئاگاداری خۆت دایکم هاوسەرگیریی پێدەکات

بە تانەوە دەستی بە قسە کردن کرد

خاتوون یوون: هانسوو ؟

هاوسەرگیری گرێبەست Where stories live. Discover now