^
^
^
^
^
^
^
*******🦋
Pov_you
هەنگاوم نا بۆ نزیک پەنجەرەی ژورەکەم بە پەرۆشیوەیە
سەیری هەمان شوێنم کرد..دەمویست دوبارە چاوم بەو
جگەرەکێشە بکەوێت کە دڵمی داگیرکردوە..سەیرم کرد
دڵتەنگبووم ئەوی لێ نەبوو ئاهـ ئەمجارە نەمتوانی ببینم
هیوادارم جاری پێشوو بیبینم ئەگەرنا شێت دەبم دورکەوتمەوە
لە پەنجەرەکە و دۆڵابی جلەکانم کردەوە جلێکی سادەم دەرکرد
و دامنا لەسەر بێدەکەم پاشان ڕۆبە سپییەکەی بەرم دانا
کە جەستەمی داپۆشیبوو..جلەکانم لەبەرکرد ڕۆبەکەم
گەڕاندەوە بۆ گەرماوەکە دواتر دەستم کرد بە وشککردنەوەی قژمخەندەیەکم کرد بەوەی دوبارە
ڕوخساری هاتە پێش چاوم..نازانم چۆن و کەی بوو من ئاشقی
بووم بەڵام ئاواتەخوازم کە ئەو بۆ من بێت چونکە چاوەکانم
بە خراپی هۆگری بینینی ئەون..کاتێک دەیبینم زۆر دڵخۆشدەبم هەستێکی زۆر خۆش و نایابم هەیە بەجۆرێک کە ناتوانم وەسفی بکەم...ئەو زۆربەی کاتەکان بە شەو لە دەرەوە جگەرەدەکێشێت
گڵۆپێک هەیە لەسەر شەقامەکە بۆ ڕوناک کردنەوەی ئەو شوێنە دانراوە..وە کورسیەکی لە تەنیشتەوەیە بۆ دانیشت
ئەوە ئەو شوێنەیە کە ئەو جگەرەکێشەی لێ دەبینم بەردەوام جلی
ڕەشی لەبەردایە و کڵاوە ڕەش و گرانبەهاکەی کە ڕێگری دەکات
لەوەی قژی بە تەواوی ببینم بەڵام دەزانم کە قژی ڕەشە تەنها
ناتوانم هەموویی بیبینم بەهۆی کڵاوەکەیەوە..وشککەرەوەکەم
دانا و دەستم هێنا بە قژمدا کەمێک بۆنم لە خۆمدا..مۆبەکەم
هەڵگرت و بەڕێکەوتم بۆ خوارەوە—/————/—
سەیری هۆڵەکەم کرد ئومام نەبینی بە دڵنیایەوە ئێستا
لە چێشتخانەکەیە و خەریکی دروستکردنی خوانی بەیانییە
بەڵام بەداخەوە ئەمجارە ناتوانم لەگەڵیان خواردن بخۆم
چونکە دەڕۆمە دەرەوە بۆ لای هاوڕێ ڕشکنەکەم هی هیناوت: ئوما من دەڕۆمە دەرەوە
(بە کەمێک هاوارەوە)خ.کیم: باشە کچم بڕۆ...باش ئاگاداری خۆت بە
(بە کەمێک هاوارەوە)
YOU ARE READING
༅☾𝐬𝐦𝐨𝐤𝐞𝐫☽༅
Actionکـەسـێـکـ لـە کـەشـێـکـیـ سـارد و بـارانـاویـ وەسـتـاوە لـەژێـر کـڵـاوە ڕەشـەکـەیـەوە بـزەیـەکـ دەکـاتـ و سـەریـ بـەرزدەکـاتـەوە تـاکـە شـتـ کـە لـەوێـدا ڕونـاکـە ئـەویـشـ مـانـگـە جـگـەرەیـەکـ دەخـاتـە بـەیـنـیـ لــێوە بـاریـکـەکـەیـ پـاشـانـ بـەوپ...