بــــیـــنـــیـــم خـــــیـــــانـــــەتـــــــی کـــرد👀

284 43 47
                                    

یونگی:خۆشم دەوێیت جیمنا
بەهەستەوە کاتێک سەیری چاوەکانی دەکرد بەلام بێ ئاگا لەوەی کەکەسێک بەچاوێکی پر فرمێسکاویەوە سەیری ئەو کەسە دەکات کە رۆژانێک چ گە لەو کەکەسی دی نەدەگوت خۆشم دەوێیت..هەرگیز غەیری چاوەکانی ئەو بەهەستەوە سەیری چاوەکانی کەسی دی نەدەکرد بەلام ئێستا والەبەردەمی بەکەسێکی دی دەڵێ خۆشم دەوێیت و بەهەستەوە سەیری دەکات..!

جیمین:منیش زۆرم خۆش دەوێیت زیاتر لەهەموو شتێک
بەهەمان  کاتێک  نزیکی یەک بونەوە ماچی یەکیان کرد

بەچاوەکانی خۆم بینیم ماچی کەسێکی دیت کرد
ئایا چاوەکانم درۆ دەکەن؟؟ بۆچی من هێشتا ناتوانم بروابکەم؟؟ بۆچی وات کرد ؟؟ مەگەر نەت وت ئەو چاوانەم کوێر بن غەیری تۆ سەیری کەسێکیدی بکات بەخۆشەویست؟! مەگەر قەرار نەبوو ج گە لەلێوەکانی من هیچ لێوێکی دی ماچ نەکەی؟؟ چ سەبارەت. بە بەدڵێنەکانت ..؟

هەموو ئەو وشانەی لە ناخی خۆیدا دەگوت
ئاهێکی زۆر قولی هەڵمژی  کەوای کرد ئەو دووکەسەی کە بەقولی کەتبونە ماچی یەکدیەوە لێوەکانیان جیا بکەنەوە
سەیری شوێنی دەنگە بکەن

POV

یونگی:هۆ هۆسۆک سەیرکە با بۆت رون بکەمەوە
کاتێک نزیکی بویەوە دەستەکانی گرت

هۆسۆک وەک پەیکەرێک وەستا بوو تا سەیری بکات بازانێت چ بیانویەکەی هەیە ؟

هۆسۆک:بلێ
بەشکاویەوە گوتی کاتێک فرمێسک لەچاوەکانیدا دەهاتنە خوارەوە

یونگی:سوێند دەکەم کە تۆم خۆش ویست

تۆم خۆش ویست ؟ خۆش ویست ئەوەبوو بەرابردوو

هۆسۆک:تۆم خۆش دەویست رابردوو.. بلێ بلێ بیانوەکانت بلێ
بەپێکەنینێکی بەئازارەوە

یونگی:بەلام من کەوتمە خۆشەویستیەوە لەگەڵ کەسێکی ترەوە ئەو کەسە راستەکە بوو لەژیانم من من ئەوم خۆش وسیت جیاواز لەو خۆشەویستیەی بۆ تۆم هەیە...
ببورە بەلام من خۆشەویستیم بۆ تۆ کاتی بوو بەلام
بۆ جیمین جیاوازە ئەو بەشێوەیەکی دیە لەدڵم
ئەسلەن ئەو هەستانەی لەگەڵ ئەو هەستم پێ کرد هەرگیز لەگەڵ تۆ هەستم پێ نەکردیە! ... بورە بەلام من دەموێت
جیابینەوە

بەخەمباریەوە گوتی لەکۆتایدا ئەوەندە کەسێکی
خراپ نیە

لەگەڵ هەر وشەیەک کە دەی وت فرمێسکەکانی هۆسۆک زیاتر دەبوو ..وای بەحالت هۆسۆک

هۆسۆک:؛رازیم خوات لەگەڵ
بە بێ هێزیەوە گوتی کاتێک جێی هێشت لەگەڵ هەر هەنگاوێکی  فرمێسەکانی زیاتر و زیاتر دەبوون
بەرای ئێوە 6 ساڵ کەمە ؟ 6 ساڵ خۆشەویستی
هێندە ئاسان نیە لەبیر کردنی هێشتا هۆسۆک
وەک یەکەم رۆژ خۆشی دەوێت بەلام بێ ئاگا بوو
لەوەی کە یونگی رۆژ بە رۆژ خۆشەویستیەکەی بۆی کەمی کردوە...

گـــەردوونــــی ســـۆپــی Where stories live. Discover now