CHAPTER ONE

528 41 2
                                    

AT NIGHT 25 OCTOBER 2021 12:57AM

شەوێکی سارد تەمێکی کەم باوەشی بە گەردەکانی هەوادا کردووە،لە ناو یەکێک لە داستانەکانی  کالیفۆڕنیا لە دوری 50 میل لە لۆس ئانجلۆسەوە،
تەنها هەناسە خێراکانی ئەو کەسەو دەنگی گەڵا وەریوەکان دێت کە زیاتر ورد دەبن لە ژێر پێی کە بەخێراییەکی زۆربەسەریاندا دەڕوات یان با بڵێین هەڵدێت بێگومان ئەگەر بیگرن بەس خودا دەزانێت ئەمجارە دەیکوژن، ئەمە بۆ پێنجەمین جارە هەوڵی ڕاکردن دەدات لەو زیندانە پیس و نەفرەتیە لە کاتێکدا نازانێت بەرەو کوێ ڕادەکات یان بترسێت کە ئاژەڵێک بیخوات، بەڵام بێگومان ئەو ئەوەی پێ باشترە لەوەی بگەڕێتەوە ئەوێ.

POV TIANA

زۆر ماندوو بووم سیەکانم هاواری ئۆکسجین دەکەن، بڕیارم دا لە نزیک ئەو دارە گەورەیەیەی پێشمەوە دابنیشم

بەدڵخۆشییەوە سەیری ئاسمانم دەکرد و هەوای پاکم هەڵدەمژی من باوەڕ ناکەم ڕامکرد لەوێ،

سەیری دواوەم کرد لە ئەگەری ئەوەی کەسێک بەدوام کەوتبێت بەڵام سوپاس بۆ خودا کەسی لێ نەبوو دیارە ئەوانم ونکردووە، ئێستا بۆ کوێ بڕۆم؟
دەنگی ئەو گەڵا کەمەدێت کە هێشتا نەوەریوە بایەکە بە نەرنی سەمای پێ دەکات،
تەنها دەنگی گیایە وایە؟
نەخێر! لەدوامەوە لای چەپم دەنگی شکانی گەڵا وەریوەکان دێت وەک ئەوەی کەسێک پێی لێ بنێت
دەترسم لەوەی ئاوڕبدەمەوە
تیانا تەنها ڕاکە!
من هێندە گەمژەنیم وەک فیلمە ترسناکەکان سەیری بکەم، تەنها ڕادەکەم و تەواو'-'
هەنگاوەکانم خێراترکرد
نازانم بۆ بەڵام هەست بە کەسێک دەکەم لەدوامەوە،
تەنها هەستە!
نەفرەت..
هەنگاوەکانم خێراتر بوو
وەکو ئەوە لە مردن ڕابکەم..
بەرەو ناوەڕاستی دارستانەکە ڕۆیشتم بە تەواوی نازانم چەندە ڕادەکەم بەڵام لایەنی کەم
کاتژمێرێک دەبێت، بەڵام هەمووی ڕاکردن نەبوو
خۆشبەختانە ڕوناکیەکم بینی بە،هەموو ئەو هێزە کەمەی کە مابووم بەرەو ڕوناکییەکە ڕۆیشتم بینیم ماڵێک بوو زۆر ماندوو بووم و قاچم بریندار بوو وە پێستم زەد هەڵگەڕا بوو لێوەکانم وشک بوون،

لەبیرم نیە دواین جار کەی بوو ئاوم خوارد
دوای ماوەیەک ژنێکی پیر دەرگاکەی کردەوە تەمەنی نزیکەی پەنجاکان زیاتر بوو بەڵام هێشتا جوان بوو چاوێکی شینی کاڵی هەبوو وە قژی سپی بوبوو بەڵام هەندێک تاڵی زەردی تێدا بوو کە دەری دەخست بە گەنجی قژی زەرد بووە وە لە پشت ئەوەوە پیاوێک دەرکەوت کە قژی ڕەنگی ڕەش بوو بەڵام زۆربەی سپی بوبوو وە چاوەکانی سەوز بوون هەردووکیان لاواز بوون، ژنەکە چاویلکەیەکی بەدەستەوە بوو بەخێرایی کردییە چاوی.

" کچم تۆ باشی؟"

بەچاوی فراوانەوە سەیری دەکردم
باشی چی وەک ئەوە وایە لەدەست گورگە کێویەکان هەڵهاتبم باشە ئەوان جیاوازیان نەبوو لەگەڵ گورگ.

|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Where stories live. Discover now