CHAPTER TWO

198 31 4
                                    

MEMORIES OF TIANA

چی ڕویدا؟..واتە برایەک براکەی تری کوشت، چۆن دەبێت لە ناکاو خۆم هەڵدا بۆ فرێد و یەخەی کرەسەکەیم گرت.
"بەنەفرەت بیت، چۆن واتکرد...تۆ بویتە ئاژەڵ دەیانگوت مافیاکان ئاژەڵن بەڵام باوەڕم نەدەکرد، بەڵام ئێستا دەیکەم...تۆ چ جۆرە برایەکیت
براکان پشتی یەکتری دەگرن، پارێزگاری لەیەکتر دەکەن...ئەم کارە نەفرەتییەی تۆ چ خۆشییەکی تێدایە
ئەو تەنها دەیویست، تۆ بهێنێتەوە سەر ڕێگا ڕاستەکە تۆ ڕێگایەکی هەڵەت گرتووە، من بڕواناکەم
کە ڕۆژانێک تۆم بە مام بانگکردووە، تۆ مرۆڤ نیت ئەو باوکم بوو برات بوو من دەڵێم (بوو)...نا ئەمە درۆیە..هەی بێنرخ، لەگەڵ شەیتان بەنەفرەت بیت
بێ هەست،
باوکم...ڕاستە پەیوەندی لەگەڵ تۆ نەمابوو،  ڕاستە لێت توڕە بوو، بەڵام ئەو هێشتا خەمی تۆی بوو، وادەزانی کە بوویتە مافیا دەبیتە سەرۆکی جیهان؟ ناە...گیانەکەم...بوونە مافیا واتا کەسێکی قێزەون، پیس و...و...و..."وەک شێت هاوارم دەکرد، بەڵام
لەبەر هەنسک و گریان ناتوانم...یەکێک لە پیاوەکانی خەریک بوو بێت، بەڵام فرێد دەستی بە مانای نەخێر بەرزکردوە، دەڵێی هیچی نەکردووە بەڕێکی لە بەردەمم وەستاوەو سەیرم دەکات.
"و خۆفرۆش ژیان بۆ کەسانی وەک تۆ نییە!... تەنها خەم و ناخۆشییە، زوو یان درەنگ دەکوژرێییت لەلایەن مافیاکانی ترەوە، یان پۆلیس دەتگرێت."

تفی ناو دەمم کۆکردەوە..

"تففففف! لە ڕووت بێ شەڕەف."
تفم لە دەموچاوی کرد، ئەویش بە ئاسایی بەدەستەکانی دەموچاوی سڕی.

"تۆ زۆر خراپی...دایکم چی کردبوو؟ ئەو زۆر باش بوو بۆت، چەند جار یارمەتی داویت، هیچ نەبوایە ئەوت نەکوشتایە...ئەی تانا ئەو هێشتا منداڵ بوو،
نا مرۆڤ، ئەو زیانی بۆ هیچ کەسێک نەبوو..ب..باوکم خۆی نەخۆش بوو، تازە زانیومە ئەو لە ئێمەی دەشاردەوە، نەخۆشی دڵی هەبوو هەموو شتێک بەهۆی تۆوە بوو."
هەموو وشەکانم بە هاوار و گریانەوە دەوت، بەدەستەکانم، بە سنگیم دەکێشا.

دەماچەیەک لە ناو قایشەکەی بوو، بە خێراییەکی زۆر دەماچەکم برد، ڕووم لە ئەو کرد و میلی دەماچەکەم هێنایەوە بەتوندی،لە ناو دەستەکانم بەتوندی گرتم
هەست بە لەرزینی دەستم دەکەم.

"ئێستا دەتکوژم"
من دەبێت بیکوژمەوە.

"هههە وەک ئەوەی بتوانی کچێک..! بتوانێت فرێد میلەر بکوژێت؟..وامەکە لەم دۆخەدا پێبکەنم ئازیزم."
گاڵتە بە من دەکات!


"تیانا مەکە! "
ماڕک ئاگادارم دەکاتەوە، ئەو من بەباشی دەناسێت، دەزانێت دەتوانم بیکەم.

"تۆ گوو بخۆ! "
ئەو هەر بۆی نییە قسەبکات
نەمدەزانی لێرە بوونی هەیە.


|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Where stories live. Discover now