یونگی : تاوەکو ئێستا یونسوو نەھاتوە؟
پرسی کاتێ لەلای جۆنگکووکەوە دانیشتجۆنگکووک : لەوانەیە بەھۆی ئەوەی نەخۆشبێ نەھاتبێ کە گەڕاینەوە ماڵەوە نامەی بۆ دەنێرم
بەدڵگرانی وتی و سەیرێکی شوێنەکەی یونسووی کرد لە تەنیشتیەوەجیمین : دەی بەسیکەن یونگی وەرەوە شوێنی خۆت مامۆستا ھات
وتی و یونگیش ڕۆشتەوە شوێنەکەی خۆی جۆنگکووک ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و کتێبەکەی کردەوە تەواوی وانەکە زوو زوو چاوی دەکەوتە سەر شوێنەکەی یونسوودوای ڕۆژێکی درێژ لەکۆتاییدا زەنگی چوونە ماڵەوە لێی دا
جۆنگکووک خێرا کەلوپەلەکانی کۆکردەوە و لەگەڵ یونگی و جیمین ڕۆشتنەوە ماڵەوە تەواوی کاتەکە لەڕێگا گاڵتەیان دەکرد تا لەکۆتاییدا گەیشتنەوە ماڵەوە
جۆنگکووک بەخێرایی دەرگای ماڵەوەیکردەوە و ڕۆشتە ژوورەوە
خ.جیۆن : بەخێربێیتەوە کووک
بەزەردەخەنەوە وتیجۆنگکووک : سوپاس دایکە
بەخێرایی وەڵامی دایەوە و ڕۆشتە ژوورەکەی و مۆبایلەکەی بەدەستەوە گرت تاوەکو نامە بۆ یونسوو بنێرێ📩📩
جۆنگکووک : ھێی یونسوو بۆچی ئەمڕۆ نەھاتبویتە قوتابخانە؟ زیاتر نەخۆش کەوتوی ؟ باشتری؟
📩📩
بەپەلە نامەکەی نارد و چاوەڕێی جوابی یونسوو بوو چەند خولەکێک چاوەڕێی کرد ھیچ شتێ نەبوو ئاھێکی ھەڵکێشا و ڕۆشتە گەرماوەکە
دوای نیو کاتژمێر ھاتە دەرەوە و خاولیەکی بەکەمەریەوە بوو بەر لەوەی جلەکانی بپۆشێت خێرا سەیری مۆبایلەکەی کردەوە بەڵام ھیچ نامەیەکی لە یونسووەوە پێنەگەیشتبوو بەبێھیوایی مۆبایلەکەی دانا و ڕۆشت تا جلێک بپۆشێ
دوای پۆشینی جلەکانی و خوێندنی وانەکانی تەواوی کاتەکەی بەچاوەڕوانی نامەیەکی یونسووەوە بەسەر برد تا لەکۆتاییدا بەبێ ویستی خۆی خەوی لێکەوت لەکاتێکدا مۆبایلەکەی لەسەر سینگی بوو
...
جۆنگکووک : سڵاو ھاوڕێیان یونسوو ھاتوە؟
بەپەرۆشیەوە پرسی لەلای دەرگای قوتابخانەیونگی و جیمین وەک بڵێی دەمێک بێ چاوەڕێی جۆنگکووک بن بەبێھیواییەوە سەیرێکی جۆنگکووکیان کرد
جیمین : وەڵامی پەیوەندیەکانم ناداتەوە پێم وابوو ھیچ نەبێ جوابی تۆ دەداتەوە و لەگەڵ تۆ دەیبینم
بەبێھیوایی وتی