شتانێکی سادە...... کچێکی بچوک کە لەگەڵ باوکیا دەژیان لە کاتێکدا ئەوان هەژار بوون بەڵام ژیانێکی تایبەتیان هەبوو ، گرینگی پێدەر بوون بۆ یەکتری ، کچێکی ئاقڵ و زیرەک بوو ،کچێکی شیرین . ئەو هاوڕێیەکی کوڕی هەبوو ئەوان هەرگیز بیریان لە خۆشەویستی نەدەکردەوە ، ژیانێکی تەواو سادە . بەڵام هیچشتێک تا کۆتای وەک خۆی نابێت . ئەو باوکی پۆلیس بوو وردە وردە زۆر دەوڵەمەند بوون بەڵام وەک جاران نەبوو شتەکان ، کچەکە ڕقی لە باوکی بوو ، زۆر چونکە باوکی سارد بویەوە قسەیان نەما هەموو شتەکان گۆڕا ، لە مناڵیەوە باوکی پێنەدەگوت چی بەسەر ئەو خێزانە هاتوە کوا دایکی کچەکە ؟ کوا براکانی ، کوا خوشکەکەی ؟، هەموو شتێک گۆردرا ، دوای ئەو هەموو ساڵە خوێندن لە ماڵەوە لە تەمەنی 15 ساڵی چوو بۆ مەکتەب بۆ ئەوەی هاوڕێ کوڕەکەی بدۆزێتەوە ، جگە لە مەکتەب هەموو شوێنێک گەڕا بەڵام هەر نەیدۆزیەوە ،ڕۆژێکیان وەک هەموو ڕۆژەکانی تر گەڕایەوە بۆ ماڵەوە ، دەنگی باوکی هات لەدەرەوە بەڵام کچەکە پێی سەیر بوو چونکە باوکی قەت نایەتەوە بۆ مەڵەوە دایمە کار دەکات یاخود لای هاوڕێکانی دەخواتەوە ......
YOU ARE READING
ڕۆژە لەبیر نەکراوەکە [تەواو بووە]
Mystery / Thrillerکچێکی هەرزەکار واز لە قوتابخانە و هەمووشتێک دەهێنێت تەنها لەبەر تۆڵەکردنەوەی باوکی ،هەمووشتێک دروسکراوەو دورە لە ڕاستی🤍.