دوای هەنێ قسەو شت مین هوو دەڕواتەوە ماڵەوە وە بۆ بەیانیەکەی پیلانێکیان داناوە ، دەڕۆنە ناو سەیارەیەکی جام ڕەش و بەدوای جەماعەتێکەوەن ، تا دەگەنە شوێنێکی چۆڵ جەماعەتەکەی بەردەمیان دابەزین ئاوڕیان دایەوە مین هوو وتی بابڕۆین بەڵام جی یوۆن وتی: نا ئەمە تاکە چانسە کە هەمان بێت و دادەبەزن و دەیکەن بە شەڕ بەڵام سەرۆکەکەیان دانەیەکی زۆر بەقەوەتی لێ دەردەچێت و بەحاڵە حاڵێک جی یوۆن و مین هوو نەجاتیان دەبێت و ڕادەکەن ، ئەو هەموو شتە لەبەر هاوڕێی باوکی جی یوۆن بوو کە ڕاستیەکەی بە جیوۆن وتبوو: سەرۆکی ئەو جەماعەتە مافیایانە ئەو کەسانە بوون کە باوکی تۆیان کوشت ،
دوای ئەو هەموو بەزمە جی یوۆن هێشتا وازی نەهێناو ئەم جارەیان ڕۆشتنە سەر بینایەکی بەرز لەگەڵ مین هوو و بە دزیەوە سێری ئەو جەماعەتەیان دەکرد تا شتێکیان بۆ دەرکەوێت و بەڵگەیەک بەدەست بێنن و دەستگیریان کەن بەڵام سەرۆکی مافیاکان ئاوڕی دایەوەو بەئاماژە بە جی یوۆنی وت کە دەتکوژم ، جی یوۆن تۆزێ ترسا هەرچۆنێک بێت هیچیان بەدەس نەکەوت جی یوۆن بە هاوڕێی باوکی وت تۆ چۆن دەزانیت کە ئەوان بوون ؟ جوابی نەبوو بەڵام جی یوۆن هەر باوەڕی پێبوو
YOU ARE READING
ڕۆژە لەبیر نەکراوەکە [تەواو بووە]
Gizem / Gerilimکچێکی هەرزەکار واز لە قوتابخانە و هەمووشتێک دەهێنێت تەنها لەبەر تۆڵەکردنەوەی باوکی ،هەمووشتێک دروسکراوەو دورە لە ڕاستی🤍.