part 2

96 5 1
                                    

ئێمیلیا

ڕێگاکەم لە نێوان ئەو جەستانەی کە ئارەقیان کردبوەوە بەرم ئەکەوتن بڕیم لەسەر کورسیەک دانیشتم بە دوای هاوڕێکەما ئەگەڕام لەشوێنی سەماکە بەڵام نەمدۆزیەوە

شتێک ئەوێ جوانکیلە ؟
بەرپرسی باڕەکە وتی زەردەخەنەیکی هاوڕێیانەی بۆ کردم
"نا سپاس من باشم "
من وتمو زەردەخەنەیەکم بۆ کرد چونکە نەمویست بێ ئەدەب بم
ئەو سەری جوڵاندو ڕۆشت کاتێک مۆبایلی ئانا لەناو دەستم دەستی کرد بە زەنگ لێدان نەفرەتی
دایکم بو من مۆبایلەکەم لەماڵەوە بەجێ هێشت وە
دایکیشم نیگەران بوە
من خێرا جوابم دایەوو بەڵام نەمتوانی جوان گوێم لێیبێ
بەهۆی دەنگی بەرزی گۆرانیەکە
"بەڵێ دایکە، بەڵێ من باشم ،تۆزێکی تر دێمەوە...چی؟ دایکە من سەرخۆش نیم..بیرم چوو..باشە

من چاوم سوڕاند دام خستەوە
بۆچی هەمیەش وا بیر ئەکاتەوە کەمن سەرخۆشم کاتێ جوابی مۆبایلەکەم نادەمەوە؟من تەنها لەبیرم چو بیهێنمە، دەستم بردە لای قژم ئەبێ ئێستا ببینم چۆن ئەگەڕێمە ماڵەوە
هەستام دەستم کرد بە ڕۆشتن ئانام دۆزیەوە ڕۆشتم بۆ لای
"ئارام
ئەو وتی و کەوت
بە دڵنیایەوە سەرخۆشە
خوایە بەتەمایە کەی بمباتەوە ماڵەوە؟
بەخوا سوێند ئەخۆم کۆتا جارمە بێمەوە بۆ شوێنێکی لەم شێوەیە
"تۆ وێرانی, چەند دانەت خواردۆتەوە؟
من بە نائومێدی وتم لە کاتێکی ملم ئەخوراند
"زۆر نا
ئەو بە ڕوخسارێکی عەجیبەوە وتی دواتر پێکەنی
هەست ئەکەم زۆری خواردۆتەوە
"ئێستا ئەبێ من چی بکەم ئانا؟
دەستیم گرت مۆبایلەکەیم بە توڕەی کردە دەستەوە
"بڕۆ ماڵەوە من لەگەڵ مارکۆس ئەمێنمەوە ئەو دواتر من ئەباتەوە ماڵەوە"
ئەبووایە سەیارەکەی خۆمم بهێنایە جارێکی کە بەدڵنیایەوە ئەیکەم
بە دودڵیەوە دەستم کرد بە ڕۆشتن سەیری کۆتای شەقامەکەم کرد بزانم کەسی لێنیە
من بەڕاستی ترسابوم
تۆ هیچ لێنایەت دەنگی ناخم وتی دەنگی شکانی شوشەو هاواری زیاترم گوێ لێبو من خێرایەکەم زیاتر کرد
وامزانی تەواو تا دەنگێکی ترم گوێ لێبو دەستم کرد بە ڕاکردن بەو ئومێدەی لە هەموان دور کەومەوە
لە کۆتایدا گەشتم بە کۆڵانێکی تاریک
پاڵم یا بە دیوارەکەوە
تا هەناسەم ئاسای بوویەوە
بەڵام هەر ئەو کاتەی هەستم کرد پارێزراوم کەسێک دەر کەوت ڕای کرد بەڕەوڕوم من وشک بوم
بەڵام خراپتر بو کاتێک کەسێکی تر دەرکەوت کە پێم وابێ بە دوای کەسی یەکەمەوە بو
"تۆ ناتوانی برۆی
کەسی دوەم وتی کاتێک گەشتە لای کەسی یەکەم
من هێشتا لە شوێنی خۆم بوم سێری ئەوانم ئەکرد
کەسە بەهێزەکە دەستی کرد بە لێدانی کەسی یەکەم
"تکا ئەکەم من خێزانم هەیە
ئەو کەسەی کە لەسەر زەوی بێ یارمەتی کەوتبو وتی
"ئەبوایە بیر بکردایەوە پێش ئەوەی پارەکەم نەهێنیت
کەسی دوەم وتی
من دەستم گرت بە دەمەوە بۆ ئەوەی هاوار نەکەم
کاتێک خوێن کەوتە سەر پێڵاوەکەم
زانیم کە چەند نزیکم دوبارە سێری ئەو دوپیاوەم کردەوە
پیاوە قژ لولەکە تۆزێک لە کەسی یەکەم دور کەوتەوەو خوێنی لەسەر ڕوخساری پاک کردەوە من تۆزێک چومە دواوە ڕوی کردە من خوێنم بەستی
ئەو چەند هەنگاو نزیک تر بوویەوە
ڕوخساری بە بۆنەی نوری مانگەوە تۆزێک بینیم
ئەو کاتە بو کەمن چاوە شەیتانیەکانی بینی..






captive [Kurdish]Where stories live. Discover now