گرنگ!

279 38 33
                                    

با سەرەتا پێناسەیەکی کورتی واتتپاد بکەین
واتتپاد ئەو شوێنەیە یان ئەو ئەپەیە کە بیرۆکەکانتی لێئەنوسی بەهرەکانتی لێدەر ئەخەی
یانیش هەیە لێرە بەهرەی نوسینی باشتر ئەکات ئەوسا ئەڕوات و کتێبی چاپی لێئەنوسێ
بەڵام هەندێ ئێرە بە سایتە شینەکە تێگەشتون
چیرۆک مۆمێنتی +١٨ تیانەبێ هەرنایخوێننەوە
وەکو وتم هەنێکیان کە ٪٧٠ی خوێنەرانی واتتپاد دەگرێتەوە بۆچی خۆت ناشرین ئەکەی بە نوسینی ئەو چیرۆکە گوناهانە
چیرۆکێ بنوسە کە لە مەجریسێکا باسی واتتپاد و چیرۆک ئەکرێتەوە بە سەربەرزیەوە بڵێ(بەڵێ منیش نوسەرم و چیرۆک دەنوسم) نەک بە سەرشۆڕی خۆت لەو بابەتە بدزیتەوە چونکە چیرۆکەکانت پڕیەتی لە مۆمێنتی +١٨ و بە کەڵکی ئەوە نایەت بخوێنرێتەوە چیرۆکێ بنوسە ڕووت هەبێ لە ماڵەوە باسی بکەی نەک ٢٤ سەعات مۆبایکەکەت بشاریتەوە لەترسی ئەوەی یەکێ بچێتە نێو موبایلەکەتەوە واتتۆاد ببینێ
من ناڵێم چیرۆکی ڕۆمانسی مەنوسە چیرۆکی ڕۆمانسی جیاوازە لەگەڵ چیرۆکی سێ*کسی
یان ئەو کەسانەی چیرۆکی +١٨ ئەنوسن بە دایمە سێ*کس لە مێشکیانایە خەیاڵ بە شتی ناشرینی وەکو ئەوەوە ئەکەن عەیبە وەڵا کەمێ بە خۆتانا بچنەوە بیرێک لە قیامەتی خۆتان کەنەوە وەڵا ڕۆژێ یەک ئەگەڕێنەوە بەرامبەر ئەو پەروەردگارە چی جوابی ئەو ئەیەنەوە یان کە پرسیاری ئەوەتان لێئەکرێ تەمەنت لە چی شتێکا بەڕێکرد ئەڵێن چی ؟ ئەڵێن نوسینی چیرۆکی سێ*کس و فریودانی مێشکی مناڵ خۆ واتتپاد ئێسا ئەوەنەی مناڵ لێیە بەخوا ئەوەنە پێگەیشتوی لێنیە خەمێک لەو مناڵانەو لە قیامەتی خۆتان بخۆن بەسە!
وە ئەگەر ئەوەنە حەزت بە سێ*کسە مێرد بکە بۆچی دێی ئەو بیرۆکە ژەهراویانەت دەکەیتە مێشکی ئەو مناڵانەی ئێرە
دایکو باوکەکاکن متمانەیان بە مناڵەکانی خۆیانە بەڵام ئەوان مێشکێکی پێگەشتوانەیان نیە هێشتا باش و خراپ لەیەک جیاناکەنەوە یەن ئەم بەرنامەیە بەکار ئەهێنن بەڵام نازانن بەهۆی هەنێ شتی ئابڕوبەرانە هەم متمانەی دایک و باوکیان هەم ڕێز و شکۆیان لەدەست ئەیەن فێری شتانێک ئەبن کەلەوەیە ببێتە هۆی لەداست یانی گرینگترین شتی ژیانیان تێشئەگەن کە مەبەستم لە چیە !
بۆیە تکایە بەسە ئەزانم کە لە ٪٩٩ی ئەوانەی ئەو شتە بەدڕەوشتیانە ئەنوسن هێشتا تەمەنیان نەگەشتۆتە ١٨ ساڵی بۆیە وەکو خوشکێک پێتەڵێم بەسە بە ئاگاوەرەوە خوایەک هەیە ئەو خراپیانەی تۆ ئەبینێ وە دڵنیابە لێپرسینەوەت لێئەکرێ لەسەری چونکە ئەوەی تۆ ئەیکەی باوەڕکە تاوانێکی زۆر زۆر گەورەیە ئەگەر حەزت بە نوسین هەیە شتیتر بنوسە چیرۆکی ڕۆمانسی بنوسە بەڵام نەک تۆ بچی بەس باسی سێ*کس بکەی ئاخر وەڵا عەیبە باوەڕکەن ئێستا هەموو کەس ئەزانێ لە نێو واتتپادا چی ئەگوزەرێ لەنێو تیکتۆکا ئەو کوڕانە هەمووی ئیدیتتان لەسەر ئەکەن ئەزانن چی ئەنوسن؟ ئەنوسن هەر کچێک ئائەم بەرنامەیەی هەبوو دەستی لێبشۆ.... ئێ بۆ بەبۆنەی چوار پێنج مناڵی وەکو ئێوە ناوی ئەو هەموو نوسەرە بەتوانایانەی نێو ئێرە پیس بووە کچێک ناوێرێ بڵێ نوسەری واتتپادم هەمووی بە چاوی ناشرین سەیری ئەکەن بەسە تکایە وەرنەوە سەر خۆتان دنیا هەر بۆ ئێوە نابێ هەوڵدەن شتانێک بنوسن شایەن بس خوێندنەوە بێت مرۆڤ سودێکی لێوەرگرێ چیرۆکیش ئەنوسی با پەیامێکی بەسودی لەگەڵ بێ..
هیوادارم وشەکان بە تێگەشتوانە بخوێننەوە لەگەڵ ڕێزم .
زۆربەی وشەکان هی خوشکی ئەزیزم mira_MF بوون زۆر سوپاسی ئەویش ئەکەم بۆ کردنی ئەم پێشنیارە هیوادارم سودێکی هەبێ ❤️

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Oct 28, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

سەبارەت بە چیرۆکی +١٨ و گەی!!!!Where stories live. Discover now