دوای یەک مانگ لە ون بونی شازادە جۆنگکووک و شێواوی شار
لە کۆتاییدا پاشا و شازادەکانی تر و وەزیرەکان بڕیاریان دا
کە ئیتر دەست بکەنەوە بە کاروباری وڵات
کۆبونەوە شاھانەییەکان دەست پێبکەنەوە و ھۆڵەکان بکەنەوەپاشا ٣ کوڕی گەنجی ھەبوو
شازادە جۆنگکووک کە کوڕە گەورەو جێنشینی بوو
تەمەنی ٢٢ ساڵ بوو
بە تینوی خوێن ناوی دەرکردبوو لەناو خەڵکی ، ھەموو کەسێک لێی دەترسا بەھۆی دڕندەیی و لەخۆباییەکەیەوە وە ئەو حەزە زۆرەی کە بۆ دەسەڵات ھەیبوودوو کوڕەکەیتری پاشا نێوانیان زۆر نەبو لەگەڵ جۆنگکووک
١٩ و ٢٠ ساڵ بوون ناویان
شازادە تایھیۆنگ ٢٠ ساڵان
شازادە جیمین ١٩ ساڵان
بەڵام تایھیۆنگ و جیمین لە دایکی جیاواز بوون و کوڕی شاژن نەبوونتەنھا شازادە جۆنگکووک کوڕی شاژن بوو
بۆیە مافی جێنشینی تەنھا بۆ ئەو بووکاتی کۆبونەوە لە ھۆڵە گەورەکەی پاشا ھات ھەموو شازادەکان و وەزیرو سەرکردەکان کۆ بونەوە بۆ چارەسەری ئەو دۆخە
ھەموو خەڵکەکە بە دوو ڕیز وەستان ، پاشا و ٢ شازادەکەی ھاتنە ژورەوە
پاشا لەسەر تەختەکەی دانیشت و خەڵکەکە لە بەرامبەری وەستان
پاشا
" بەناوی پاشای واندالا دەمەوێ دەست بە کۆبونەوەی شاھانە بکەم
ھەموو کێشەکانی وڵات و خەڵکەکەم بە دڵێکی فراوانەوە گوێ لێ دەگرم بە پێی توانام چارەسەریان دەکەم ، ئێستا کێشەکان چین دەتوانن باسی بکەن "شازادە تایھیۆنگ ھاتە بەردەم پاشاو وتی
"خاوەنشکۆ لە ئێستادا گرینگترین شت ئەوەیە کە جێگرەوەیەک بۆئێوە دیاری بکەین ، دیار نیە کە شازادە جۆنگکووک دەدۆزرێتەوە یان نا ،
ناتوانین شوێنی ئەو بە چۆڵێ بھێڵینەوە و شانشینی ئاراتا لەچاوەڕوانی بھێڵینەوە "ھۆڵەکە پڕ بوو لە دەنگە دەنگ ، ھندێکیان دەیانگوت کە شازادە تایھیۆنگ ڕاست دەکات ھەندێکیتریان دژی ئەوە بوون
YOU ARE READING
MY OTHER FACE✔️
Historical Fictionشانشینێک بە شازادەیێکی گۆڕاوەوە Writer ✍️: lady__olivia بەرواری نوسین 30/1/2023 Start 17/1/2024 End 14/6/2024