CHAPTER ✶ TWELVE

69 17 11
                                    

لێدوانی نێوان دێرەکان لەبیر مەکە خوێنەری ئازیز🍂☕️
———————————————-

کە هەڵسام لەخەو ڕاین لەسەر جێگاکەی خۆی خەوتبوو ئەمە یەکەمجارە من بەر لەو بەخەبەربم ئەو هەمیشە بەر لە من بەخەبەرە و نانی بەیانی ئامادە دەکات هەڵسامەوە بەتانییەکەیم بەسەر شانەکانی دادا تا زیاتر دایپۆشم هەرچەندە ئێستا لە بەهارداین بەڵام هێشتا کەشەکە ساردە، ڕۆشتمە چێشتخانەکە چونکە ویستم من ئەمڕۆ دەستپێشخەری بکەم و نانی بەیانی ئامادە بکەم.

بابەتەکانی تایبەت بە نانی بەیانیم لەنێو ساردکەرەوەکە هێنا دەرەوە لەسەر مێزەکە بەشێوەیەکی ڕێک دامنان دوو دانە هێلکەم خستە نێو تاوەکەوە ئاوڕم بۆ پشتەوە دایەوە کە گوێم لە دەنگی شوێنپێی ڕاین بوو لەکاتێکدا هێلکەی ناو تاوەکەم تێکدەدا "بەیانی باش بەڕێز ڕاین بەباشی خەوتی؟" وەک ڕەفتارم کرد هەموو بەیانییەک ئەو ئەمجۆرە قسانەم پێدەڵێ ئەو خەندەی کرد و هات یارمەتیدام "زۆر باش خەوتم" "کەی گەڕایتەوە؟" پرسیم ئەو نانی تۆستەکەی ئامادە دەکرد "کاتژمێر پێنجی بەیانی" برۆکانم پێکدادا کەواتە ئە چوار کاتژمێر خەوتووە چونکە ئێستا کاتژمێر نۆیە "تۆ بەمە دەڵێی باش خەوتن؟" ئەو پێکەنی "ئەو جۆری کارکردنە زۆر کەمتر بوو بەبەراورد بەوەی کە من لە ئەمریکا دەمکرد ڕۆژانە دەبووایە بەلایەنی کەمەوە حەوت بۆ چواردە کاتژمێر کارمبکردبایە ئێستا دەزانم ولیام و جۆیل بۆچی هێندە کاتی بەتاڵیان هەبوو لەکاتێکدا من تەنها دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکدا لەماڵەوە بووم" هێلکەکەم خستە قاپێکەوە بردمە سەر مێزەکە ڕاین دوا شتی هێنا کە شەربەتی شلکەکە بوو "جۆیل زۆربەی کاتەکان لە ماڵەوە بوو ئەو کاتەی لە ماڵەوە نەبوو بەزۆری تەنها بەیانییان بوو" ووتم، دەستمان کرد بە نانخواردن و دواتر قاپەکانمان شۆرد بەیەکەوە چەند شیرنییەک لەو شیرینییانەی ئامادەم کردبوو دوێنێ خستمە قاپێک و ڕۆشتمە هۆڵەکە ئەو وەک هەموو کات دانیشتبوو و لاپتۆپەکەی لەسەر قاچەکانی بوو کاری دەکرد هەرکە ڕۆشتم ئەو هەموو سەرنجی خۆی پێم بەخشی لاپتۆپەکەی داخست لەتەنیشتی دانیشتم "دوێنێ کاتێک ڕۆشتی ئەوانەم دروستکرد وە بۆتۆشم هەڵگرت" ئەو سەیری کردم وەک ئەوەی ئەو کارە بچووکەی کردوومە بینرخێنێ "ئاهـ.. سوپاس جوود" ووتی بەشەرمەوە و یەکێ لە پارچە شیرنییەکانی هەڵگرت و قاپی شیرنییەکەم لەسەر مێزەکەی ناوەڕاست دانا و چاوەڕێی کاردانەوەی ئەو بووم "ئەوە .. زۆر نایابە" ئەو ووتی بە تۆزێ سەرسوڕمانەوە "زۆر نایاب جوود" ئەو دووبارەی کردەوە و دانەیەکی تری لە شیرنییەکە هەڵگرت خەندەم کرد بە ڕوویدا بۆ ستایشەکانی

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now