هـانـدەران"دیــاز....دیــاز....دیــاز.....دیــاز"
هەمووان هاواریان دەکرد و ناوی جەنگاوەرێکیان دەهێنا بە هۆی ئاست بەرزی جەنگاوەرەکەیان، لەم یارییەدا بە جۆش و خرۆشەوە سەیری جەنگاوەرەکەیان دەکرد کە وەکو دڕندەیەک پەلاماری هێرشبەرانی دەدا و بوو بوو بە گەورەترین بەربەست لە بەردەمیان دا
ئــێــدێــرســۆن"دیــاز ئــاگــادار بــە!"
هاواری ناوی دیازی کرد و ویستی ئاگاداری بکاتەوە چونکە خەریکە هێرش دەهێننە سەریان
دیاز بە ڕاکردن ڕۆشتە بەردەم هێرشبەرەکە و بە شێوازێکی ناوازە خۆی خشاند لە بەردەمی و بە قاچەکانی تۆپەکەی دوور خستەوە و تۆپەکە ڕۆیشتە لایەکی تر نــاثــان ئــاکــێ'ی هاوکاری دیاز لە هێڵی دڵی بەرگری بە پەلە تۆپەکەی وەرگرت و دووری خستەوە
دیاز بە ئازارەوە هەڵسایەوە ئەوەی کە بینی و گوێ بیست بوو چەپڵەی هاندەرانی سـتـیـزن و توڕەیی زۆری هێرشبەرەکەی یانەی وێـسـت هـام یـونـایـتد بووبەم جۆرە تۆپەکەی لێ وەرگرت
دیاز دەستی کەمێ ئازاری پێگەیشت چونکە بە پاڵەپەستۆ کردن لەسەر دەستی خۆی خشاند بـێــرنـاردۆ سـێـلـڤـای هاوڕێی کە لە پشتی دیازەوە بوو بە پەلە هاتە لای
بــێــرنـاردۆ"ڕۆبـن تـۆ بـاشـیـت؟"
بە خەمەوە لە دیازی پرسی، بەڵێ ئیتر هاوڕێکان هەموو کاتێ خەمی یەکتریانە و دڵسۆزن بۆ یەک
YOU ARE READING
گـۆڵـی خـۆشـەویـسـتـیـے
Romanceڕۆبـن"مـن دیـازی بـەرگـریـکـارم کـە هـەمـوو کـات بـەرگـری دەکـەم لـە بـەردەم هـێـرشـبـەران کـاتـێـک هـێـرشـم بـۆ دەهـێـنـن، بـەڵام مـن نـەمـتـوانـی بـەرگـری لـەخـۆم و لـە دڵـم بـکـەم کـاتـێـک تـۆ هـێـرشـت هـێـنـایـە سـەر دڵـم، مـن ڕێـگـری دەکـەم لـە...