Ch.11

226 31 16
                                    

Gage

لە‌ ئۆتۆمبێلە‌كە‌ دابە‌زیم پاسە‌وانە‌كە‌ دە‌رگاكە‌ی بۆ كردمە‌وە‌ ویستی بۆلای ئێڤا بروات و بۆ ئە‌ویشی بكاتە‌وە‌ بە‌ڵام ئاماژە‌م پێیدا كە‌ وازی لێبێنێ و من بۆی دە‌كە‌مە‌وە‌ ئێڤا ویسی خۆی داابە‌زێت و دە‌ستی بۆ دە‌رگا كە‌ برد بە‌ڵام من بۆم كردە‌وە‌و دە‌ستم لە‌ پێشی راگرت دە‌ستە‌ ناسكە‌كانی خستە‌ ناو دە‌ستم و زە‌ردە‌خە‌نە‌ی كرد ددانە‌ جوانە‌كانی دە‌ركە‌وتن ئاخر ئە‌وە‌ زۆرە‌ بۆ دڵم ئە‌و ھە‌موو جوانییە‌ چییە‌ من پە‌شیمانم لە‌ جلو بە‌رگە‌كە‌ی بە‌ڵام ئێڤا تورە‌ دە‌بێ گە‌ر پێی بڵێم خۆزگە‌ جلێكی داخراو ترمان بۆی ھە‌ڵدە‌بژارد باشە‌ عە‌ینە‌كی لە‌ چاوە‌ با چاوە‌ جوانە‌كانی نە‌بینن با تە‌نھا من بیان بینم بە‌ زە‌ردە‌خە‌نە‌وە‌ لە‌ ئۆتۆمبێلە‌كە‌ دابە‌زیو منیش پێم وت قۆڵ بكاتە‌ قۆڵم من خێزانە‌ درۆینە‌كە‌ی ئێڤاو ھە‌موو كارمە‌ند و ڕۆژنامە‌ نوسە‌كان سە‌رۆك بە‌شە‌كان بە‌ ریز وە‌ستاون بۆ پێشوازی كردنمان دڵنیام كە‌ ئێڤا نانا سنە‌وە‌ چونكە‌ بە‌ردە‌وامن لە‌ زە‌ردە‌خە‌نە‌ كردن ئێڤا عە‌ینە‌كە‌كە‌ی لادا دە‌زانم تاكو بیناسنە‌وە‌ وادە‌كات بە‌ڵام نامە‌وێ ئە‌وە‌ندە‌ جوان دە‌كە‌وێ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌ زە‌ردە‌خە‌نە‌كە‌یان كاڵ بۆووە‌ دایكو باوكو باپیرو خوشكە‌كە‌ی لە‌وێ بوون خوشكە‌كە‌ی سە‌ری نزم كردە‌وە‌ وە‌ خێزانە‌كە‌ی ھێشتا شۆك بوونڕۆژنامە‌ نوسە‌كان بە‌رە‌و ڕوو مان ھاتن

ڕۆژنامە‌ نووس=ڕ.ن

ڕ.ن١گووتی "بە‌ڕێز گە‌یج ئایە‌ تە‌نھا ھاوبە‌شێكی ئاسایین بیستومە‌ سە‌دا٧٥ پشكە‌كان ھی جە‌نابتە‌ "

ڕن٢گووتی "بە‌ڕێز گە‌یج ئە‌م خاتونە‌ كێێیە‌ "

دە‌ستم لە‌ كە‌مە‌ری ئێڤا ئاڵاند و وتم "ئە‌مە‌ ئێڤا گویلییۆیە‌ ھاوسە‌رمە‌ "لە‌گە‌ڵ ئە‌م قسە‌یە‌ زیاتر شۆك بوون یە‌كێك لە‌ بە‌ڕێوبە‌ری بە‌شە‌كان ھە‌ستی بە‌ شە‌رمە‌زاری كرد چونكە‌ ھھە‌موان بێدە‌نگ بوبون وتی "ئای خوایە‌ چ سوپرایزێكە‌ خاتوو ئێڤا كیم زۆر خۆشحاڵ بووم  پیرۆزە‌ "گە‌یج بە‌م قسە‌یە‌ توڕە‌ بوو وتی "وە‌ك وتم 'ئێڤا گویلییۆ'نە‌ك كیم "لە‌گە‌ڵ ئە‌م قسە‌یە‌ پیاوە‌كە‌ زە‌ردە‌خە‌نە‌كە‌ی كە‌مێك كاڵ بۆووە‌و بە‌ شڵە‌ژاوی وتی "ئاێھ وایە‌ راست دە‌كە‌یت بە‌ڕێزم،خاتوو گویلیۆ دڵنیام منت بیرە‌ دوو ڕۆژ پێش ئێستا پێكە‌وە‌ كارمان دە‌كرد"ئێڤا زە‌ردە‌خە‌نە‌یە‌كی كرد و وتی "چۆن بیرم نییە‌ بە‌ڕێز كریستن چە‌ن ساڵێك پێكە‌وە‌ كارمان كردوە‌ "كریس لە‌گە‌ل قسە‌كە‌ی ئێڤا زە‌ردە‌خە‌نە‌ی كرد و دواتر بێ ئە‌وە‌ی گوێ بدا بە‌ خێزانی كییم پێشوازی گێیج و ئێڤای كرد بۆ ژورە‌وە‌ كارمە‌ندە‌كان لە‌گە‌ڵ بینینی ئێڤا ڕوخساریان گە‌شایە‌وە‌ ھەموان ئێڤایان  زۆر خۆشدە‌وێ چونكە‌ ھە‌میشە‌ كار ئاسانی بۆ كارمە‌ندە‌كان كردوە‌ زیاتر خۆی كارە‌كانی ئە‌نجام دە‌دا ھە‌ركاتێك داوای مۆڵە‌تیان كردبا پێی دە‌دان یاخود زانیبای یە‌كێك باری دارای خراپە‌ یارمە‌تی دە‌دا ئێڤا لە‌ كۆمپانیاكە‌ زیاتر ئە‌و كە‌سانە‌ی دانابوو كە‌ زۆر پێویستیان بە‌ پارە‌یە‌ یاخود نە‌خۆش ھە‌یە‌ لە‌ ماڵیان نە‌وە‌ك خزم و كە‌س بە‌ واستە‌ دابمە‌زرێنێ بۆیە‌ش كۆمپانیایە‌كە‌ سە‌ركە‌وتوو بوو ھە‌موان دڵ سۆز بوون بۆ ئێڤا وە‌ خیانە‌تیان لە‌ كۆمپانیایە‌كە‌ نە‌دە‌كرد و زانیاریە‌كە‌نیان دزە‌ پێنە‌دە‌كرد ئێڤا قۆڵی لە‌ قۆڵی گێیج دە‌رھێناو زە‌ردە‌خە‌نە‌یە‌كی بۆ كرد "تا ئە‌و لا دە‌ڕۆم " گێیج زە‌ردە‌خە‌نە‌ی كرد و سە‌ری بە‌ باشە‌ جوڵان "جۆش دە‌توانی ڕێنوێنی ھاوسە‌رە‌كە‌م بكە‌ی كە‌مێك ئە‌م ناوە‌ی پشان بە‌ی "جۆش زە‌ردە‌خە‌نە‌ی كرد و سە‌ری بە‌بە‌ڵێ جوڵاند" بێگومان خاتوو ئێڤا خامت نابێ كاتی خۆت وە‌ر گرە‌ بە‌ڕێزم پێشم كە‌وە‌ دە‌تبە‌م بۆ ژوری كۆبونە‌وە‌" گێیج گوتی"سوپاست دە‌كە‌م وە‌ ئێڤا زۆرت پێ نە‌چێ زوو وە‌رە‌ سە‌رە‌وە‌ ئازیزم "ئێڤا زە‌ردە‌خە‌نە‌ی كرد سە‌ری بە‌بە‌ڵێ جوڵان گێیج لێی نزیك بۆوە‌ و ماچێكی گۆنایی كرد ئێڤا شە‌رمی كرد لە‌ناو ئە‌و ھە‌موو خە‌ڵكە‌و لە‌ پێش خێزانە‌كە‌ی دواتر گێیج ڕۆشطە‌ سە‌رە‌وە‌ و ئێڤاش ڕایكرد بۆ لای كارمە‌ندە‌كانن "كچینااااااااا بیرم دە‌كردننننن "ھە‌مووان پێكە‌وە‌ ئێڤایان شاردە‌وە‌و باوە‌شیان لێی دە‌دا زۆربە‌یان لە‌ خۆشیان دە‌گریان ئێڤایان زۆر خۆش دە‌وێ ئێڤا نیوە‌یانی لە‌ ھە‌ژاری دە‌رھێناوە‌و كاری پێداون ھە‌تا گە‌ر لە‌دە‌ستی ھاتبێ پارە‌ی پێداون بۆ خە‌رجی و دە‌رمانی نە‌خۆشی خێزانە‌كە‌یان بۆیە‌ ھە‌م كوڕ و ھە‌م كچ و ئێڤایان زۆر خۆش دە‌وێ ئالیا یە‌كێك بوو لە‌ كارمە‌ندە‌كان بە‌ قورگی پر گریانە‌وە‌ وتی "خاتوو ئێڤا ئێمە‌ش بیرمان كردبوی باش بوو ھاتی خاتوو ئێڤا بە‌تە‌مان دە‌رمان كە‌ن "بە‌ قورگی پڕ گریانە‌وە‌ ئێڤا زۆۆر توڕە‌ بوو "بە‌قسە‌ی كێ بۆ من مردووم؟" ئالیا وتی " ئە‌وان وتیان كە‌ ھە‌ر كارمە‌ندێك لە‌لایان خاتوو ئێڤاوە‌ وە‌رگیرابێت تە‌نھا ئە‌م ھە‌فتە‌یە‌ی لە‌م كۆمپانیایە‌ ماوە‌ مووچە‌كە‌مان وە‌ردە‌گرین و دە‌ڕۆین "ئێڤا وتی "دە‌بینی كە‌ ھیچ شتێكی وا ڕوو نادات " ھە‌موان دە‌مووچاویان گە‌شایە‌وە‌ لیزا وتی" ئای خاتوو ئێڤا تۆ باشترینی وە‌ك ھە‌میشە‌ واز لە‌وە‌ بێنن بە‌راستی خاتوو ئێڤا لە‌ جاران جوانتر بووە‌ پێشتریش جوان بوو بە‌ڵام زۆر كاتی بۆ خۆی نە‌بوو دوای ئە‌وە‌ ھاوسە‌رگیریشی كردوە‌ لە‌گە‌ڵ پیاوێكی قۆز و بە‌ڕێز دە‌مزانی كە‌ خێزانی كییم پە‌شیمان دە‌بنە‌وە‌ ھە‌ر خۆی لە‌ دوای تۆ بە‌ دوو ڕۆژ ھە‌مووی تێك چوو"ئێڤا زە‌دە‌خە‌نە‌ی بە‌ فیزی كرد ئێڤا دوای ئە‌وە‌ی كە‌ ڕۆشت بە‌ كۆمپیتە‌رە‌كە‌ی ئە‌و پڕۆگرامانە‌ی لای بوون ھە‌مووی شێواند نیوە‌ی ھاوبە‌شە‌كە‌ن لە‌ دژی كۆمپانیاكە‌ وە‌ستان بۆیە‌ش داوایان لە‌ گێیج كرد كە‌ كۆمپانیاكە‌ بكڕێتە‌وە‌ ھە‌رخۆی زۆر زە‌رە‌ریان كردبوو ئە‌وە‌ تاكە‌ ڕێگا بوو بۆیان "ھمم بێگومان تێك دە‌چێ من ماندوبونی چە‌ند ساڵە‌ی خۆم وا بە‌ ئاسانی بە‌جێ ناھێڵم تا ئە‌و گە‌مژانە‌ سودی لێ ببینن ئینجا بۆ ھاوسە‌رگیریە‌كە‌ش ھە‌موو شتێ لە‌ پڕ بوو بۆیە‌ ئاھە‌نگ و شت نە‌بوو تاكو بانگتان بكە‌مھە‌موان بە‌ خۆشە‌ویستیە‌وە‌ كە‌ ئێڤایان دە‌روانی ئالیا وتی"ئای ئە‌وە‌ كە‌ی قسە‌یە‌ دڵخۆشی تۆ ھە‌موو شتێكە‌ بڕۆ لای بە‌رێز گولیۆ با زۆر چاوە‌ڕێ نە‌كات "ئێڤا سە‌ری بە‌ باشە‌ جوڵاند ویستی بڕوا بە‌ڵام زە‌ردە‌خە‌نە‌كە‌ی كاڵ بۆوە‌ بە‌ بینینی ئە‌و كە‌سە‌ی بە‌ دایە‌ لای ناسراو بوو ئە‌و كە‌سە‌ی كە‌ دایكایە‌تی نە‌كرد بە‌ڵام ئێڤا ناوینابوو دایك چی دە‌بوو تە‌نھا بیان وتبا كە‌ تۆ كچی ئێمە‌ نیو تە‌واو بە‌ڵام نە‌خێر وە‌ك ئە‌وە‌ی سوێندیان خواردبێ كە‌ بیشكێنن قۆڵە‌كانی لە‌یە‌ك گرێدا وبە‌ فیزە‌وە‌ لە‌ ئێڤای دە‌روانی "سڵاو كچە‌كە‌م دە‌بینم گۆڕاوی نە‌مدە‌زە‌نی وا بێچاوو ڕوی ئە‌ی ئێمە‌ تۆمان دە‌ر نە‌كرد؟"ئێڤا زە‌ردە‌خە‌نە‌ی كرد و لە‌ مێگانی ڕوانی "سە‌رە‌تا من خاتوو گولیۆم نە‌ك كچی تۆ وە‌ ھە‌روە‌ھا تۆ كێ لە‌ كوێ دە‌ر دە‌كە‌ی ئێرە‌ كۆمپانیای ھاوسە‌رە‌كە‌مە‌ وە‌ دیارە‌ پێی نە‌گوتوی كە‌ ئە‌م لقە‌یان بە‌ من دە‌سپێرێت" ئە‌ویش قۆڵە‌كانی لێك گرێداو چە‌ن ھە‌نگاوێك چووە‌ پێشە‌وە‌ دیقە‌تی دا كە‌ لیلی خوشكیشی لە‌ پشت دایكی خۆی شاردۆتە‌وە‌ و سە‌ری داخستووە‌ "وە‌ ھە‌روە‌ھا بگرە‌ من دە‌توانم ھە‌ردوكتان دە‌ر بكە‌م"مێگان دە‌مو چاوی گرژ كرد و بە‌ توڕە‌یی گوتی "ڕێزی خۆت بگر ئێمە‌ چە‌ن ساڵ خزمە‌تمان كردی پارە‌ی خوێندن و خە‌رجی ڕۆژانە‌و ھە‌مووی ئێمە‌ بۆمان دابین كردی بە‌م جۆرە‌ وە‌ڵاممان دە‌دە‌یتە‌وە‌ ؟"ئێڤا دە‌مو چاوی گرژ بوو بە‌ڵام بێ وە‌ڵامە‌ ؟ بێگومان نە‌خێر چاوە‌كانی كز كردە‌وە‌ و وتی"مێگان جیین سە‌یری خۆت بكە‌ ڕێك ئێستا دڵنیام لە‌ زۆر شوێن بۆ پارە‌ پاڕاونە‌تە‌وە‌ ئە‌ی ھاوڕێ دە‌وڵە‌مە‌ندە‌كانت چیان لێ ھات؟ ھھھ كە‌ زانیان ئیفلاس بووی ھە‌مویان وازیان لێ ھێنای وایە‌ ؟ھە‌ر خۆی ئە‌وە‌ شێوە‌ی ئێوە‌ بوو ئێوە‌ زۆر پێش ئێستا واتان بە‌سە‌ر دە‌ھات بە‌ڵام سوپاسی خوا بكە‌ن بە‌ ھۆی من چە‌ن ساڵێك ژیانی دە‌وڵە‌مە‌نیتان بینی سە‌یركە‌ بە‌یە‌كە‌م ڕۆژی ھاتنە‌دە‌رە‌وە‌ی من لە‌ كۆمپانیا چیتان بە‌سە‌ر ھات ئە‌وانە‌ ھە‌مووی لە‌ سایە‌ی من بوون من لە‌ مێژە‌ ئە‌م قە‌رزانە‌م داوە‌تە‌وە‌ "دواتر بە‌ دڵخۆشی لە‌ لیلی ڕوانی "كچی جوان بۆ خۆت لە‌ پشت دایكت شاردۆتە‌وە‌ كۆتا جاریش بە‌ ھە‌مان شێوە‌ بینیمی كە‌ خۆت لە‌ پشت یە‌كێك شاردبۆوە‌ بە‌ڵام ئە‌وكات جلە‌كانت لە‌بە‌ر نە‌بوو "لە‌گە‌ڵ ئە‌و قسە‌یە‌ دە‌نگی شۆك شوێنە‌كە‌ی گرتە‌وە‌ ھە‌موان لە‌مە‌بە‌ستە‌كە‌ی ئێڤا گە‌شتن بە‌ڵام شۆك بوو وە‌ لیلی ئاھھ داماوە‌ دە‌ستی كردە‌ گریان ئێڤا بە‌ خە‌ندە‌وە‌ لێی ڕوانین و ئاوڕی دایە‌ دواوە‌ لە‌و كچە‌ جوانانە‌ی دە‌ڕوانی كە‌ یە‌ك پۆشیە‌كی زۆر جوانیان پۆشیبوو بە‌ بۆنە‌ی بە‌ خێرھاتنە‌كە‌ی گێیج و ئێڤا وە‌  پێكە‌نی و وتی "دە‌ی كچینا بە‌ درە‌نگ نە‌كە‌وین " ڕێیكرد بۆ لای ئە‌سانسۆرە‌كە‌ و كارمە‌ندە‌ كچە‌كان دوای كە‌وتن


You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Nov 27, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

پەیمانم لەگەڵ شەیتانێک بەست .!Where stories live. Discover now