لەلای خێزانی ب.ئادەم:
ماری پێش هەموویان ئامادە بووە چاوەڕێی دایکو باوکی ئەکات خەریکی مۆبایلەکەیەتی ڕسم ئەگرێت وە بێگومان دڵی زۆر خۆشە هەموو هاوڕێکانی لەم ئاهەنگە ئامادە دەبن .خانووی بەڕێز ئادەم
ماری : لەکۆتایدا ئەم گەنجانە ئامادە بوون ( با تالیقەوە )
ب.ئادەم : کچم ئەوپەڕی ١٠ دەقە چاوەڕێمان بویت
ماری : باوکە گیان ٣٩ دەقەی ڕێک من لە دەرەوەم لە هەموو لایەک ڕەسمم گرتووە ، بەهەرحاڵ منیش لەگەڵ ئێوە دێم حەزم لێنیە بەتەنیا بێم .
دایکی ماری : باشە کچەکەم ئێمەش پێمان خۆشە
هەموویان
بەڕێکەوتن وە بەڕێز چارلس و نوا بەیەکەوە گەیشتن وە کاتێک ئەوان دابەزین ب.ئادەم و ئەوان گەیشتن.ئێستا هەموویان یەکتریان ناسیوە خاتوونەکان وردە وردە نزیک دەبنەوە لەیەک و باسی شتی جیاواز دەکەن
وە ماریـش ئەوانی بەدڵبوو وە کاتێک گەنجەکان یەکتریان بینی سەیرکردنێکی ٥ چرکەییان گۆریەوە و هەردووکیان لەلایەنی خۆیانەوە یەکتریان لا جوان بوو بەڵام ماری زۆر گرینگی بەم شتانە نەدا هەر کە ڕۆیشتە ژورەوە ڕۆیشتە لای هاوڕێکانی کە بێڵی و ئێما بە توڕەیەوە سەیریان دەکرد بە مەبەستی ئەوەی کە خاتوو ماری درەنگ گەیشتووە .ماری : لەمن توڕە مەبن لەمێژە ئامادە بووم خەتای دایکو باوکم بوو
بێڵی : جا خۆو سەیارەو نییە کچم بۆ خۆو نەهاتی
ماری : حەزم لێ نەبوو سەیارە بێنم ئاخر
ئێما : دە باشە بیبڕنەوە وەرن با ڕەسم بگرین ( girls habit)
وە ئێستا کۆمەڵێک ڕەسمیان گرتوو کچەکان ڕۆیشتنە لای دایکو باوکی ماری وە بێڵی و ئێما زۆر دایکی ماریان خۆشەوێ وە ئەویش وەک ماری سەیریان ئەکات
وە کچەکان ڕۆیشتن خواردنەوە بهێنن وە بێگومان ئەوان تەمەنی یاساییان هەیە هەموویان ٢٠ ساڵن
وە هەرسێکیان خانمانە ڕەفتار دەکەن بەڵام کە کەوتنە کن یەک ئەبنە سێ گەمژەی نەزان کە هەر پێدەکەنن وە بێگومان وەک هەموو هاوڕێیەکلەلایەکی تر نوا زوزو سەیری ماری ئەکات وە بێگومان ماری بۆ یەکجاریش سەیری نەکردووە ، وە کچەکان هیچیان لەو جۆرانە نین حساب بۆ کوڕ بکەن
ئێدوین : کوڕە من هاتومە بەهەشت ئێرە پڕە لە فریشتە ئەوە چیە
نواو فینیش پێکەنین بە قسەکەی بەڵام دەیان زانی کە قسەکەی ڕاستەفین: بەتایبەتی ئەو سێیانە خوایە ئەوە چین تا ئێستا شتی ئاوام نەبینیوە
نوا : یەکێکیان کچی ب.ئادەمە ئەویان لە هەردووکیان جوانترە وە نابێت ئێوە سەیری ئەو بکەن لە سەرەتاوە قسە خۆشە
ئێدوین : کوڕە دە لاچۆ ئەمە کەی جوانە تۆ بەس سەیری چۆن پێ ئەکەنێ
فین : تەواو واز لە ئەمان بێنن نوا با لە ئێستاوە پێت بڵێم ئەمشەو لای یەک ئەبین نەڵێی تاقەتم نیە بەهانەم ناوێت !
نوا : باشە باش مەمخۆ ، کوڕینە من ئەچمەوە لای باوکمو ئەوان و ئەگەڕێمەوە
ب.ئادەم : ئێهـ نوا چۆنی کوڕە لەمێژە تۆم نەبینیوە
نوا : ئێهـ تۆ کەم ئەهاتیە کۆمپانیای ئێمە وە منیش کە ئەهاتم ئیشەکەم ئەکردو یەکسەر ئەڕۆشتمەوە ئەم ماوەیە زۆر بێزارکەر بوو
ب.ئادەم : ئەوەش تەواو بوو خۆ مردین پێی
ب.چارلس : سپاس بۆخوا .