Page 1st

16 4 106
                                    

His point of view:

ددانەکانم دەشۆرد کاتێک بیرم لە ئەو دەکردەوە... چی لەبەر بکەم ئەمڕۆ؟
کۆتاجار گوێم لێبوو لەگەڵ هاوڕێکەی قسەی دەکرد وتی حەزی بە ڕەنگی ماڕۆنی
و قاوەییە..

ئەو کچێکی خانمانە و ڕێکە، جلی جوان و پۆشتە لەبەر دەکات

ئەوم بە دڵە...

بۆچی من گرینگی دەدەم ئەو حەزی بە چ ڕەنگێکە؟.. نا تەنها ئەمەوێ قۆز دەرکەوم، یەکەم ساڵی زانکۆمە و دوو مانگ دەبێت دەستی پێ کردووە.

زۆر دڵخۆشم کە لەو بەشەم کە هیوام بۆی دەخواست، من لە بەشی یاسام
دەمەوێ ببم بە پارێزەر و دواتر دادوەر،

ئەویش لەگەڵ من لە هەمان بەشە، قژی درێژە و تۆخە باڵای ناوەندە و
سەبارەت بە شێوەی جەستەی هیچ نازانم

ئەو بێ وێنەیە،

نەخێر ئیتر گەورەی مەکە وا نیە... بەڵام نازانم

ئەو بەڕێزە و هێمنە، کەمێک بە کێشەیە بەڵام زۆربەی کاتەکان ئەو
کەسە ڕاستەکەیە.. ئەوەندەی بزانم باوکی پیاوێکی دەوڵەمەنە و دایکی
کارناکات

ئاهـــ درەنگ کەوتم!!

کاتێک بیر لە ئەو دەکەمەوە خۆم لە بیر دەکەم!

جلەکانم گۆڕی و دڵنیام کردەوە کە ئوتو کراوە، بۆنم خۆشە و پاکم

پێشتریش گرینگیم بە پاکی دەدا بەڵام ئێستا گرینگی بەوە دەدەم کە جوان دیار بم

ئۆتۆمبێلەکەم پێکرد و بەرەو زانکۆ، بە ناوی خوا هیوادارم ئەمڕۆ خێری
پێوە بێت

هەر کە ئۆتۆمبێلەکەم پارک کرد، ئەوم بینی لەگەڵ کوڕێک دابەزی
ئەوەندەی بزانم کوڕی پوریەتی

بەیانی باشمان لە یەکتر کرد و نەرمە بزەیەک، نازانم ئەو بزەیەی بۆ من
تایبەتە یانیش هەر خۆی وایە لەبەر ئەوەی چەند جارێک بینیومە بزە بۆ
کچەکانی هاوڕێی دەکات... بەڵام ئایە من تاکە کوڕم کە بزەم بۆ دەکات؟

ئیدی پڕۆژەیەکی بچوکمان هەبوو توانیم بە سەرکەوتوی تێیپەڕێنم،

ئەو ڕۆژە وانەمان کەم بوو بۆیە هەموومان کۆبووینەوە و قسەمان دەکرد
لەسەر بابەتی دیاری نەکراو

؛ من ڕقم لە هاوینە!
یەکێک لە کوڕەکان وتی و هەموویان هەمان ڕایان هەبوو

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 17 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Unexpected Where stories live. Discover now