Part~Two

1K 116 4
                                    









Part~Two.....

*جیاوازی نێوانمان گرینگ نیە چونکە
تۆ
ترپەی دڵمی توو هۆکاری هەناسەدانمی*



بەهیوای چێژ بینین....

POV JUNGKOK:-

لەسەر قەنەفەی ئەو ژوورەی کەبۆمنو جینیا ئامادەکرابوو دانیشتبووم بەگرژی دەستم لەسەر سەرم دانابوو قاچم لەئەرزەکە ئەدا بیرم لەم بارودۆخەی ئێستام ئەکردەوە
ئەم هاتنە لەپڕەی دان هۆکارەکەی..!
بۆچی؟..ڕەنگە هێشتا وازی لەجینیانەهێنابێ نەفرەتی من لەوجۆرە پیاوانەم کەخراپن لەغیرەکردنا ئەوە ئاشکرایە من غیرەلە جینیا ئەکەم بەتایبەتی لەو دانە نەفرەتیە کەلە ئامادەی سەرسامی جینیا بوو

لەڕاستیا جینیا ئافرەتێکی شۆخوشەنگ ودەست ڕەنگینە کەئەمەش هەمووشتێکە کەپیاو پێویستیەتی لەئافرەتدا

وەمن نکۆڵی لەوەناکەم کەجینیا لەئامادەیدا زۆر داوای ژوانی لێئەکرا تایهۆنگیش یەکێک بوو لەوانە بەڵام ئەو وازی لێ هێنا کاتێک زانی منیش خۆشم ئەوێت ئەوهەستی هاوڕێیەتی لاگرینگتر بوو وەک لەخۆشەویستی ئەوەش هەمووشتێک بوو بۆمن کەهاوڕێکەم وەک برایەک بێت بۆم بەڵام دان
ھ نەخێر

دەستی کرد بەدژایەتی کردنم و وتنی جینیا هی منە شێتی ئەکردم ئێمە تەنانەت تائەو کاتەی زانکۆشمان تەواو کرد هەردژایتی یەکترما ئەکرد بەڵام ئەو گەشتی کرد بۆڕووسیا دوای بیستنی دەنگۆی هاوسەرگیری ئێمە،ئەوە بۆمن باشبوو بەڵام ئەم گەڕانەوە لەپڕەی توشی دەڵڕاوکێی کردووم ئاھ
بەنەفرەت بی

لەبیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە دوای ئەوەی گوێم لە دەنگی کرانەوەی دەرگا بوو سەرم بەرز کردەوە جینیایم بینی بەڕۆبی گەرمامەوە خاولیەکیشی لەسەربوو بۆماوەیەک سێری منی کردو دوای ڕۆشتە سەر مێزەکەو خاولیەکەی لابرد ڕێگەی بەقژەی قاوەیە خاوەکەی کرد بێتەخوارەوە ودەستی برد بۆ وشککەرەوەکە دەستی کرد بەوشککردنەوەی قژی

دوای ماوەیەک لەسێرکردنی لێی نزیک بوومەوەو لەپشتەوە باوەشم پێیاکرد ئەویش بەردەواماوی بەکارەکەیدا

"شتێک ڕوویداوە؟"
جینیا بەدەنگە سافو نەرمەکەی وتی
ئێستا زانیم کەباوکم ڕاستی ئەکرد کەئەو ئاسوودەییەی لای هاسەرەکەت دەستەکەوێ لای هیچ کەسێکی تردەست ناکەوێ

"ھــم نەخێر هیچ ڕووینەیاوە"
وتم دوای ماوەیەک لەبێدەنگی تێبینی ئەوسێرکردنانەی جینیام کرد لەئاوێنەکەوە سەرم بەرز کردوە دوو چاوی بێتاوانم بینی کەدڵی ئەکرد بەئاو

کـوڕێـکـی تـوڕەو کـچـێـکـی هـێـمـن//J.JKWhere stories live. Discover now