ڤۆت و لایک پلیس
لاراPOV :هەرچەندە یەکتربینینەکەمان کورت بوو، بەڵام نامدەتوانی لەبیری بکەم چەندە دڵڕفێن بوو. بۆ من ، بە چاوە ڕەشە بریقەدارەکانی و شێوازی قسەکردنی لەگەڵ من وەک شازادەیەک بوو لە چیرۆکێکی ئەفسانەییدا باوەڕم نەدەکرد کەسێکی وا بوونی هەبێ.ئانیا و سۆنیا هەوڵیان دا وام لێبکەن واز لەو بیرکردنەوەنە بێنم بەڵام من نەمدەتوانی واز لە بیرکردنەوە لە جیمین بهێنم. وەک ئەوەی دەستی بەسەر مێشکمدا گرتبێت و نەتوانم لە مێشکم دەریبهێنم شەو لە ژوورەکەم دانیشتم خەریکی چات بووم لەگەڵ ئەنیا هەر باسی جیمینم کرد تا لەناکاو جیمینم لەبەر چاوم بینی زۆر ترسام و شۆک بووم باوەڕەم بە چاوەکانم نەدەکرد کاتێک بینیم جیمین لە لەبەردەمم دانیشتووە.
لارا: جیمین چی دەکەی لێرە چۆن هاتیتە ئێرە ؟!
جیمین سەرەتا وەڵامی نەدایەوە. تەنها بە چاوە ڕەشەکانی بەردەوام سەیری منی دەکرد. بەڵام دواتر دواجار قسەی کرد. بە نەرمی وتی
جیمین: "هاتووم بۆ بینینی تۆ. نەمتوانی بەرەنگاری ئەو حەزە ببمەوە کە بتبینم جوانکیلەکەم خۆشمەوێی"
لارا: بەڵام چۆن هاتیتە ژوورەکەم ؟!(لەو قسەنا بووم یەکسەر دەنگی دایکم هات ترسام کە جیمین ببینێ دەرگای کردەوە سەیری دایکم کرد سەیری جیمینم کرد شۆک بووم کە یینیم جیمین لەوێ نەمابوو )
د.لارا: چیبوە کچم ؟ بوە رەنگت زەرد هەڵگەراوە؟
لارا:ئێ هیچ هیچ نییە تەنیا خەریکی خوێندنەوەی کتێب بووم تۆ لەناکاو دەرگات کردەوە ترسام
د.لارا: ئا دەی وەرە نان بخۆ دواتر بخەوە باش
د.لارا:باشە دایکە( هێشتا شۆک بووم نەمزانی جیمین چۆن هات و چۆن ون بوو نامەم بۆ ئانیا نارد)ئانیا ئێستا جیمینم بینی لە ژووورەکەم بوو تووشی شۆک بووم
ئانیا: کچم خەیالت کردوە زۆر بە خراپی ئاشق بوویت بۆیە ئەو خەیاڵە دەکەیت
لارا :ڕاستەکەی ئاشق شێتە (دوای چاتەکە نانەکەم خوارد و خەوتم لە نیوەی شەو بەئاگا هاتم دیسان جیمینم بینی لە تەنیشتم لەسەر بێدەکە بوو دەستی بە پرچم دە دەهێنا منیش هاوارمکرد) ئاااااااااااا
دایک و باوکم هاتنە ژوورەوەکەم
د.لارا : چی بوە لارا گیان
لارا: کەسێک لە ژوورەکەمەیە!!!
زۆر گەران هیچیان نەدۆزیەوە
ب.لارا : کچم خەونت بینیوە بخەوە گیانەکەم
لارا: باشە (بەترساوە خەوم لێکەوت ئەوشەوە بەیانی لە قوتابخانە دەرسەکەنم خوێند و لەگەڵ ئانیا و سۆنیا قسەمان دەرکرد) من شەو دووبارە نیوەی شەو جیمینم بینیەوە لە تەنیشت جێگەکەم بوو
ئانیا: کچم خەونت بینیوە واز لەو خەیاڵە بێمانەیەنە بێنە بە شێت نەبی دواتر بێکەس دەمێنینەوە 🥺❤️
لارا: ئای قوربانی خوثکی خۆم بم ❤️
باوەشم بە هەردووکیان کرد کەوتبوومە گومان گومانێکی زۆر تا لە قوتابخانە جیمینم بینی بە ئانیام وت
لارا: ئانیا ئەوەتا جیمین سەیربکە!!
ئانیا: من هیچ نابینم لارا تکایە زۆر بیری لێمەکەرەوە
لارا: چی تۆ ئەو نابینی؟!!
جیمین زەردەخەنەی دەرکرد کاتێ سەیری منی دەکرد
ڤۆت و لایک پلیس
YOU ARE READING
ئاشقی جنۆکەیەک بووم||P•J• ✓
ChickLitنامزانی جنۆکەیە ئاشقی بووم هەموو ژیانمی وێران کرد 💔 [کۆتایی هاتوە]