POV Lucy
*خەبەرم بۆوە لەبەر ساردی شوێنەکە بەڵام کاتێ چاوەکانم کردەوە توشی شۆک بووم من لەکوێم ئەمانە جلی من نیم کۆتاجار بیرمە بۆ لە وانەی انگلیزی خەوم لێکەوت بەڵام ئێستا ئەمانە کێن بۆچی دەستم بە زنجیر بەستراوە بەڕاستی ئێرە کوێیە ئایا من مردووم و ئێرەش دۆزەخە*
End pov Lucy
لوسی لەگەڵ چەند کچێک دەستیان بە زنجیر بەسترابوو و لە ڕێڕەوێکی وەک ڕێگابوون کە تەنها ئەسپ و عارەبانە پیا ئەرۆشت ئەمان گیرترابوون لەلایەن باڵادەستێکەوە کە نەناسراوە هەموو ئەوانەی لەگەڵ لوسی بوون دەستیان بەیەک زنجیر بەسترابوو کە بە قولابی یەکێک لە ئەسپەکانانەوە بەسترابوو و پاسەوانێکی لەبان بوو کە جلی جەنگی لەبەر بوو کە وا دەر ئەکەوت لە گەشتێکی سەرەکی دان .
کەسێکی گەورە وەک سەرکردە لەگەڵیان بوو کە سەرپەرشتی هەمووانی ئەکرد کەس لە فرمانی دەرناچوو
کچێک ئەگریا و ئەیوت
<نامەوێ ببمە کۆیلە و خزمەتکاری باڵا دەستەکان بەراستی ڕقم لێیە ئەبێ شەو ڕۆژ کار بکەم >لوسی بەبیستنی ئەمە توشی شوک بوو
POV Lucy
* ئایا هێشتا شتی وا هەیە جیهان سەد قات لەوە پێشتر کەوتووە هەرکەس بۆخۆی کار دەکات بەڵام ئێستا چی کاتێکە*
بڕیارم دا لە کەچێک لەوی بپرسم
<ببوورە دەتوانم بزانم ئێستا کات و بەروار کەیە >کچەکە
< ئێستا ساڵی 1767 کە پاشا گیڵبێرد فەرمان ڕەوایی دەکات >لوسی
<چيییی .... >
بەدەنگی بەرز و شۆک کەرەوە وتم چوونکە ئەمە زۆر شۆک کەر بوو بۆم بەڵام وابزانم هەموو بینایەکانم خستە سەرخۆم ئەسپەکان وەستان و وابزانم ئەوەی وەک سەرکردە یە هاتە نزیک و وتی
<چی ڕوو دەدات لێرە >
پاسەوان
< گەورەم وابزانم ئەو کچە کێشەیەکی هەیە >
سەکردە
< بێدەنگی بکە نامەوێ کێشە ڕووبدا تا دەگەینەوە کۆشک >
پاسەوان
< فەرماندە گەورەم >
سەرکردەکەیان ڕۆشت بەڵام بۆستە ئەو کوورە بەتەمایە چی بکات ئەو پەتێکی درێژی ڕەشی هێنا وادیارە قامچیە نا نەخێرEnd pov Lucy
پاسەوانەکە قۆڵی لوسی گرت و پاڵینا کە وای کرد بکەوێتە سەر ئەژنۆی لوسی ویستی هەستێتەوە بەڵام ئەمجارە پاسەوانەکە بە شەقێک پاڵینایەوە و بە قامچی لێیدا
لوسی هاواری کرد لەبەر ئازار چونکە ئەو لەو سەردەمە نەژیاوە تا ئەمانە ببینی پاسەوانەکە نزیک دە قامچیلێدا و کۆتای پێهێنا
پاشان لوسی هەڵساندەوە بە ڕاکێشانی باڵی
و دووبارە بەڕێ کەوتن بەڵام لەسی زۆر لاواز بوو چونکە ئەو شتانە بۆ ئەو لەناکاوە بووبەردەوامە.........
