پێشکەش بە باران.

95 16 12
                                    

لەگەڵ سەدا هێمنانەکەی دایکم کە زایەڵی ساڵانێک ماندوویەتی.ناوی خۆم دەبیستم.لە پلیکانەکان دێمە خوارەوە کەلوپەلە پێچراوەکان بەرچاوم دەکەوەن.کەلوپەلەکان لەناو کارتۆنە جیاجیاکاندا ئامادەی گواستنەوەن ژوورە چۆلەکە پڕە لەسەدا. هەموو شتێک بۆ ڕۆشتن و گواستنەوە ئامادەیە. تا چەند خولەکێکیتر ئەبێت ئەم خانوە بەجێ بهێلین. خانویەك،کە بیرەوەریەکانی مناڵیمی لەناو خۆیدا حەشارداوە. بەداخ و پەژارەیەکەوە سێری ئەم دیمەنە دەکەم و دەڵێم( بۆکوێ چوون ئەوڕۆژە خۆشانە، ڕۆژانی سادەیی و یەک ڕەنگی؟ بۆکوێ چوون. ئەو زەردەخەنە گیانی بە گیانی و ئەوە تەڵەکەبازییە منداڵانەیە؟ئایا پاش من کچێکیتر لەم سەربانە بێدارە دادەنیشێت و ئەستێرەکان دەژمێرێت؟ ئایا پاش من کچێکیتر بۆئەوە کۆترە پیرەی کەهەموو ڕۆژێک لەسەر ئاریاڵەکە دەنیشێتەوە و چاوەڕێیە دانەوێڵە ڕۆدەکات؟ ئایا پاش من یەکێکیتر دڵی بۆ پشیلە دەردەدارەکەی دراوسێمان دەسوتێ؟ ) ئەو فرمێسکەی کە لەسەر گۆناکانم شۆڕ دەبوویەوە، باکی بە خۆشاردنەوە نەبوو، دایکم نیگای لەسەر ڕوخسارم لابرد بەپەژارەیەکی زۆرەوە سەری دانەواند.پاشان چاوێکی گێڕا نەوەک شتێکی فەرامۆش کردبێت، ئینجا لەگەڵ گوتنی " بەداخەوە" ژوورەکەی بەجێهێشت.
مەودای نێوان ژوورو ئاشپەزخانەکەم ( ئاشپەزخانە=چێشتخانە) بە هەنگاوەکانم پێوا، تائەوکاتەی نەمداەزانی چەند هەنگاوە.جگەلە وێنەیەکی هەڵواسراو هەندێک میوەجات، هیچتر لەویدا نەبووە، لەگەڵ دەنگی " یاللە" چەند پیاوێک هاتنە ناو حەوشەو کەلوپەکە پێچراوەکانیان یەک بە یەک بردە دەرەوە، منیش واقم وڕماو سەیری ئەم ئیشوکارانە دەکەم بە ئومێدەی موعجیزەیەکەم ڕووبدات، ئیشوکار هەروا بەردەوامە منیش هەر سێر دەکەم، لە خانووکە دێمە دەرەوە ئەو بارهەڵگرە دەبینم کە کەلوپەلەکانی تێدایە، چاوم بە پەنجەرەی ژوورەکەم دەکەوێت، پەنجەرەیەکی ڕووە شەقام " جۆگەلەکە دەبینم، ئاوێکی کەم هاژەی دێت چرای شەقام هێشتا هەر داگیرساوەو لەبەر ئەوەی لق و پۆی دارەتووکە پێشی گرتووە، ڕووناکیەکەی کەمتر. شەوانێک لە ژێر ئەم چرایە وانەم دەخوێندو گوێم بۆ دەنگی قوتەیەکی بەتاڵ قوڵاخ دەگرد، کەلەسە ئاوی جۆگەلەکە تلی دەخواردو شۆڕدەبووە، پەنجەرە دارینە بێڕەنگەکەم داخرا بوو ستونەکەی، کە مۆریانە خواردبووی، خواحافیزی لێدەکردم، هەستم ئاوازی - با - لە توێی لق و پۆی درەختەکانوە سروودی - ماڵئاوای - دەچڕێت.
شانزە ساڵ بیرەوەری لەپەنا پەنجەرەکادا دەنێژم و ڕێگایەک دەگرمەبەر کە نازانم بۆ کوێ دەڕوات؟

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jan 19 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

پەنجەرەWhere stories live. Discover now