̴̴ ̴
چاوەکانم کردەوە لە ژوورێکی پڕ لە پیسی
بە هێواشی چاوەکانم سوڕاند بۆ بینینی تەواوی ناوچەکە ئێرە شوێنێکی پیسە کە من ڕقم لێیەتی ئێرە زیندانە بەڵام زیندانی مرۆڤەکان نا
توانیم لە شیشەکانی زیندانەکەوە ببینم کە هەردوو هاوڕێکەم خەوتوون لە شوێنەکەی بەرامبەرم
وەکو دوو کەسی بێتاوان کە منیان توشی ئەم کێشەیە نەکردبێت سەرنجێکی کورتم پێیاندا و هەڵسامەوە بۆ گەڕانێکی کورت
بۆ دۆزینەوە پەنجەرەیێکی بچووک زۆر بچووک
کە ڕووناکی تیشکی خۆری تێدەهاتە ژوورەوە وە ئەستەمە کەمن بتوانم بچمە دەرەوە لەم شوێنە بە هۆی ئەم پەنجەرە بچووکەوەدووبارە دانیشتمەوە بیرم لە گەمژایەتیەکەم دەکردەوە
هێشتا لە بیرمە کە دوو هاوڕێیە گەمژەکەم پەیوەندیان پێوە کردم پێیان وتم لە دارستانێک گیریان خواردوەدوای ئەوەی پێیانوتم ئەم دارستانە دارستانی ئێسترێلایە بە ڕاکردن گەیشتم پێیان بەڵام کە من گەیشتمە لایان تەواوی چواردەورمان گیرا
و ئێمەیان هێنا بۆ ئێرە
ئێستا پەشیمانم
نەدەبوایە بێمە ئێرە دەبوایە لێیانگەڕێم خۆیان چی دەکەن بیکەن وەک چۆن هاتن بۆ ئێرە بەبێ پرسی من
ئاهێکم هەڵکێشاو هەوڵمدا بخەوم هەر نەبێ من نامرم ئەوان من ناکوژن بەلایەنی کەمی بۆ ئێستا
بەڵام هەوڵی خەوتنەکەم شکستی هێنا بەهۆی ئەوەی هەستم بە دەنگی پێی چەند کەسێک دەکرد
وە من ڕاستبوم ئەوان سێ کەس بوون وەکو پاسەوان دەرگاکەیان کردەوە و هاتنە ژوورەوە
"بیهێنن"دانەیەکیان کە لە پێش دووانەکەی تر دەڕۆیشت وتی و دەستی کرد بە دوورکەوتنەوە
توڕە بووم بەهۆی ئەوەی زۆر بە بێبایخی پێیانی وت وەکو ئەوەی من ئاژەڵێک بم
YOU ARE READING
Alpha Nicholas
Werewolf"هەڵاتوەکان چی دەکەن لە خاکەکەم" . . . ئێزابێل ئەلڤارێز دوای مردنی دایڪی و باوڪی دەبێتە ڪچێڪی تێڪشڪاو جیاواز لە ڪچە دڵخۆشەڪەی جاران پێش ئەوەی ببێتە هەژدە ساڵ و بگۆڕێت بۆ شێوە گورگەڪەی و پێش ناسینی هاوەڵەڪەی بڕیار دەدات دوور بڪەوێتەوە لە ڪۆمەڵەڪەی...