بــــینـــنەوەی

459 48 14
                                    

̴

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

̴

دەرگاکە کرایەوە و سەرسام بووم
و قاچەکانم وەکو ئەوەی لەکار وەستابن نەدەجوڵان
بە بینینی ئافرەتێکی شۆخ و شەنگ کە پێدەچوو لە چلەکانی تەمەنیدابێت لەگەڵ کچێک

بەڵام ئەوان شۆک نەبوون بە بینینم
بەڵکو بە ڕقەوە سەیریان دەکردم
لەکۆتاییدا هاتمەوە نێو ژیانی ڕاستیم بە بیستنی دەنگی ئافرەتە شۆخەکە
"تۆ چیدەکەیت لێرە؟"

لەگەڵ پرسیارەکەی سەرم هێنایە خوارەوە بە بەبیر هاتنەوەی ئەو کێیە
"بمبورە لۆنا بۆ هاتنە نێو خاکەکەت دڵنیابە لەوەی ئێمە بە زووی ئێرە جێدەهێڵین و هەرگیز ناگەڕێ... "
بۆچی ئەمڕۆ هەموو بەم قسەیەم پێدەکەنن ئایا پێکەنیناویە؟!

سەرم بەرزکردەوە کاتێک نەمتوانی‌قسەکەم تەواو بکەم بە هۆی دەنگی قاقای پێکەنینی وەکو ئەوەی گاڵتەم پێ بکات و کاتێک لە پێکەنین وەستا و  سەیری کردم بە خێرایی سەرم هێنایە خوارەوە

گوێم لە دەنگی پاژنەی پێڵاوەکانی دەبوو کە نزیکتر و نزیکتر دەبوونەوە و هەستم بە دەستەکانی کرد لە ژێر چەناگەم و سەرمی بەرزکردەوە

چاوەکانم کەوتە نێو چاوەکانی و بە دەنگێکی ئارام وەکو ئارامی پێش گەردەلول بەمنی وت
"مەبەستت ئەوەیە کە هەرگیز ناتوانیت ئێرە جێبهێڵیت همم شتێک هەیە لە تۆدا تاوەکو کۆتایی تەمەنت بەم خاکەت دەبەستێتەوە بەلامەوە گرنگ نیە ئەگەر بتەوێت بڕۆیت گەر من نەمەوێ هەرگیز ناتوانیت ئێرە جێبهێڵیت"

بە سەرسامیەوە سەیرم دەکرد لە کاتێکدا ئەو سەیری ڕووخسارمی د‌ەکرد و سەری پەنجەکانی سەمایان دەکرد لەسەر کوڵمەکانم

تێناگەم لێی تاکە شتێک بەم خاکەم دەبەستێتەوە هاوەڵەکەمە بەڵام هاوەڵی من چی پەیوەندیەکی بە ئەوەوە هەیە ئایا بۆتە پارێزەری هەموو کەسێک

بە هێواشی لێم دورکەوتەوە و بە چاوە ساردەکانی سەیری دەکردم و دواتر هاواری کرد
"لیۆن"

لە چرکەیەک دواتردا لیۆن
بەرەو ڕووی ئێمە هات خەندەی دەکرد وەکو ئەوەی پێمبڵێت پێم وتی ناتوانیت نە ئەوان نە خۆت لەم خاکە ببەیتە دەرەوە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Feb 13 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Alpha NicholasWhere stories live. Discover now