꧁𝖁𝖎𝖑𝖔𝖗𝖎𝖓𝖆 ꧂

168 24 120
                                    


جیھانی "متمانە"
لێرە هەموومان خاوەنی متمانەین
باشە هەموویان..
ئێرە شانشینی متمانەیە..

یاخود
{ڤـیـلـۆریـنـا}

باشە هەموومان..
تەنھا من نەبێت~

لێرە هەموویان باوڕدەکەن
بەیەکتری..

ئەوە ئاسودەییە نا؟!

تەنها من نەبێ..

بۆچی؟..

خاوەنی شتێکم ناودەبرێت بە"گومان"..

نامۆی..

وە تەنها من؟!

ئەوە ئاشکرایە بۆیە دوورکەوتمەوە لەهەموویان

هەرچەندە هەموویان متمانە پێکراون بەڵام..

بەڕاستی وان؟

کەواتە بۆچی..

چی ئەگەر بە شێوەیەکی ناشرین بیرم لێبکەنەوە

وەک ئەوەی ئەیڵێن:

خۆشمدەوێی،تۆ جوانی،،تۆ زیرەکی،،متمانەم پێتە،،.
شتگەلێکی لەوشێوەیە هەمووی درۆبێت؟

چی ئەگەر هیچ کام لەوانە ڕاست نەبن؟..

بۆچی "گومان" دەکەم تەنانەت لەشتە سادەکان؟..

بۆچی؟..

تەنانەن لە لێکدانی یەک بۆ یەک
گومانم هەیە
بۆچی هەر خۆی دەردەچێتەوە؟..

لەڕاستیدا بۆچی یەک سەد نەبوو؟..

یان تەنھا باوڕمان پێھێناوە..

کە کەسانێکی سەردەمی کۆن
بەوشێوەیە ناویان ناوە؟!

لەڕاستیدا..
ناتوانم باوڕبکەم..

بەهیچ شتێک..

تەنانەت کاتێک شتێک بە چاوی خۆم دەبینم..

هێشتا گومانم لایە چی ئەگەر خۆی وانەبێ
وە خودی من بەشێوەیەکی تر دەیبینم؟..

وە چاوەڕوان بم باوڕم بەو
دەقە مێژویە نوسراوانە هەبێ؟..
یان هەرکەسەو دێت مێژوو
لەبەرژەوەندی خۆی دەنوسێتەوە..

ئەسڵا کێ دەڵێ بوونی هەبووە؟!

تەنها خەیاڵ نیە؟!

شت گەلێکی وەڕس کەرن..

لەوساتە ویستم باوڕم هەبێت..

کەخاوەنی نیم،

کەسایەتیەکەم فڕێدا..

وە خەریکم دەستم کرد بەوە..

بۆچی؟..

هێشتا بەگومانم..

بەڵام بەسنوردارکردنی ژیان
هەموومان یەکتر دەناسین لێرە..

بەهەرحاڵ،،
کێ چوزانێ شەیتانێک لە نێومانایە؟!

ئەوە "درۆ" بوو..

دوور لە"ڕاستی"..

لە "گومان" خراپتر ..

وە "متمانە'ی نەهێشت!!

کاتێک دەستم کرد بە ناسینی "درۆ"..

کە دەستم کرد بەلابردنی گومانەکانم..

لەڕاستیدا هێشتا شتێک لەناخما بوو..

بەڵام ئەو "درۆ" بوو..

لەکاتێکدا "ڕاستی" و "متمانە" بوونی هەبوو.

باوڕم بە "درۆ" کرد~..

کەسێکی هەڵە!!

لەو ساتەبوو کە فڕێدرام..

ئەو باشبوو
چونکە ئەو "درۆ" بوو..

بۆیە مایەوە..

"درۆ" سەری هەڵدا

وە "ڕاستی" بوونی نەما

ساتێک بوو "متمانە" شکا!

جۆری من
"گومان"

ڕوی لە زیادبوون کرد..

سنوردارکردنیان نەهێڵـا..

هەمووشتێک تێک چوو~..

"باوڕکردن" چارەسەر نیە
"گومان کردن" چارەسەر نیە
"ڕاستی" هەرگیز چارەسەر نیە..

وە نازانم چیبکەم..

لە ڕاستیدا،،
جۆرەکەم سەری هەڵدا..
بەڵام من بوونم نەما..

وە هەرگیز یادم نەکرا..

چونکە..
کەسە خراپەکە بووم لەچاوی هەموویان..

بۆچی؟!

چونکە ئەو "درۆ" بوو
کەواتە..
هەمووشێک ئاسانە وانیە؟..

من بونم نەما..

"ڤیلۆرینا" یاخود شانشینی "متمانە" ڕووخا..

جیهان بەدەوری شتگەلێکی نەناسراو دەخولێتەوە..

وە

هیچ ڕاستیەک بوونی نەماوە..

چونکە..

راستی" لەناوچوو..
درۆ" بەرگی ئەوی پۆشی..
متمانەی" شکاند..
گومانیشی" لەسەر خۆی لابرد..

"لەوانەیە ئەوکەسەی لەنێو هەموویان پێمان ڕاستترین بوبێت ئەو خراپترین کەس بوو بێت"
"درۆ"

._______________________________.

"ڕای خۆتانم بۆ جێبێڵن ئازیزانم♡.
لەهەر کەمووکورتیەکم ببورن".

وە ڤیلۆرینا خۆی بە واتایی متمانە دێت'.

✧・゚: *✧・゚:* ✧・゚: *✧・゚: *:・゚✧*:・゚*:・゚✧

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Feb 13 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

//𝚅𝚒𝚕𝚘𝚛𝚒𝚗𝚊//Where stories live. Discover now