Vote~comment<3
I hope your enjoy it>.<🐰ྀིྀི. ˚ ✦ . . ˚ . . ✦ ˚ . ★⋆. . ˚ * ✦ . . ✦ ˚
˚
.. نیگەرانی هەموویان زیادی دەکرد دەربارەی ون بوونی بچووکەکە بەڵام جیاواز لەوان هی تای جگە لە نیگەرانی تووڕەییە گرکانیەکەشی پەرەی دەسەند.«مەگەر پێم نەگووتن ئاگاداری بن هیۆنگ نەفرەتی خواتان لێبێت»تای بە تووڕەیی و شڵەژاویەوە وتی
کاتێ بە دەستەکانی قژی دەبردە دواوە..مافی خۆیەتی بەم شێوەیە تووڕەبێت جیا لە ونبوونی کوڕەکە خەریکە ڕۆژ ئاوا ئەبێت و تاریکی دەست بەسەر ناوچەکەدا دەگرێت کە ئەمەش
زۆر شتێکی خراپە.«سوێند دەخۆم ئەو هەر لەسەر ئەم بەردە دانیشتبوو بە ئاقڵی نازانم چۆن وا لە ناکەوێک ون بووە»جین قسەکانی بە لەرزەوە وت بێگوومان ئێستا کووڕەکە هەر شتێکی بەسەر بێ ئەو یەکەم کەسە کە هەرگیز لە خۆی خۆشنابێت بە هیچ شێوەیەک.
«بەڵێ بەڵێ قسەکانی جین هیۆنگ زۆر ڕاستە»
جیمین وتی«ههههه کەواتە چۆن ون بووە وا دیارە ئەرز قوتی داوە بە قسەی ئێوە بێت»تای وتی بە گاڵتەجاڕیەوە
«تای ئارامبە ئەوە هەڵەی هیچ کەسێک نیە»
نامجوون وتی«نەخێر نەخێر هەڵەی منە لە سەرەتاوە دەبوایە ئەوم لەگەڵ خۆمان هێنابا لای کەشتیەکە بەڵام من چیم کرد وەک گەمژەیەک ئەوم لای ئەوان جێ هێشت سەیرکە ئێستا دوونیا خەریکە تاریک دەبێ ئاژەلە دڕندەکان بەدەر دەکەون ئێمە چۆن ئەو بدۆزینەوە چۆن دەتوانین تەنانەت»بە شڵەژاویەوە وتی کاتێ لە دەستەکانی قژی ئەبردە دواوە.
«هێی ئارامبن،بە قسەکانی جین هیۆنگ بێت ئەو دوور نە ڕۆشتووە کەواتە لەجیاتی ئەوەی لێرە کات بە دەمەقاڵێی و شەڕ بە فیڕۆبەین با بە دوایی بگەڕێین پێش خۆرئاوابوون»هۆسۆک وتی
«بەڵێ قسەکانی هۆسۆک زۆر ڕاستە،هەمووتان لە لایەک بگەڕێن وە ئاگاداری خۆتان بن تکایە وە پێش خۆر ئاوابوون هەمووتان بگەڕێنەوە ئێرە»
نامجوون وتی
YOU ARE READING
◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙ
Short Storyســـەردەمـــانـــێڪـــ ئـــاشـــقـــے ئـــۆقـــیـــانووســـہ شـــینـــەڪـــانـــے دەریــــــا و زەریــــــاڪانـــ بـــووم بـــەڵـــامـــ ڪـــاتـــێ چـــاومـــ بە ئـــۆقـــیــانووســـہ ڕەشـــەڪـــانــے ئـــەو ڪـــەوتـــ...حـــاشـــامـــ لـــہ چـــاوە...