Part 8

316 53 35
                                    

N/Y pov

لە کۆتاییدا تەواو بوو من نزیکەی 4 کاتژمێرە خەریکی دروستکردنی دیاریم،خێرا چووم بۆ ژووری جیمین ئۆپا و داوای یارمەتیم لێکرد ناتوانم بەتەنها سوپڕایز بۆ ئەوان بکەم،کاتێک چوومە ژووری جیمین ئۆپا کەس لەوێ نەبوو کەس لە ماڵ نییە جگە لە من و جیمین ئۆپا

ن/ت: ئۆپا تۆ لێرەی؟

ن/ت: ئۆپااااا

جیمین:بووووو

ن/ت:ئااااااااا

جیمین:ههههه ئەگەر ڕوخسارت دەبینی چۆنە هههه

ن/ت: یااا ئۆپا تۆ ناترسی لەوەی تووشی جەڵتەی دڵ ببم دوایی ئەگەر شتێکم لێهات تۆ بەبێ من چی دەکەی

جیمین:ئەمە بۆ ئەوە بوو کە ئەو ڕۆژە  پێت وتم پاپۆ

ن/ت:بەڕاستی!!

جیمین:باشە باشە دەی تۆ واز لەوە بێنە بۆچی هاتووی بۆ ئێرە

ن/ت: بەڵێ لەبیرم کرد من هاتم تاکوو پێت بڵێم  یارمەتیم بدەی لە ئامادەکردنی سوپڕایز بۆ دایکم و ئەوان

دوای ئەوە من هەموو پلانەکەم بۆ ئۆپا باس کرد و وتم کە بەمزوانە دەست بە پلانەکە دەکەین، بە جیمین ئۆپام وت کە پەیوەندی بە ئۆپاکانم بکات و پێیان بڵێت کە زۆر بەخێرایی بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە وە منیش پەیوەندیم بە دایکم و باوکم کرد، پاشان دەستم کرد بە ڕازاندنەوەی ماڵەکە، ئەوەنەی نەماوە بۆ کاتژمێر 12:00 جیمین ئۆپا کێکێکی زۆر گەورەی کڕیوە

جیمین:واو ن/ت تۆ هەموو ماڵەکەت ڕازاندۆتەوە زۆر جوانە

ن/ت:سوپاس ئۆپا

من و ئۆپا گوێمان لە دەنگی ئۆتۆمبێل بوو بەخێرایی ڕووناکیەکانم کوژاندەوە و کێکەکەم هەڵگرتوو لەگەڵ جیمین ئۆپا خۆمان شاردەوە

Namjoon pov

ئێمە خەریکی تەواو کردنی  ئەرکەکانی کۆمپانیا بووین  لەگەڵ کوڕەکان بەڵام لەناکاو جیمین تەلەفۆنی بۆ کردین و پێی گوتین کە بە خێرایی بێینە ماڵەوە، بە زووی کارەکانمان تەواو کرد و ڕۆشتینە ماڵەوە کاتێک گەیشتینە بەردەم ماڵەوە دایکم و باوکیشم لەوێ بوون دواتر هەموومان چوینە ژوورەوە بەڵام گڵۆپەکان هەمووی کوژابوونەوە وادیارە جیمین و ن/ت لێرە نین ڕۆشتمە لای گڵۆپەکە و دامگیرساند

جیمین و ن/ت: سوپڕایز!!!

هەموومان بە تەواوی سەرلێشێواو بووین ئێمە نازانین کە ئەمڕۆ شتێکی تایبەتە یان چی هەموو خانووەکە ڕازاوەتەوە

ن/ت:سەری ساڵتان پیرۆز بێت

سەری ساڵ!! ئێمە چۆن لەبیرمان کرد کە ئەمڕۆ سەری ساڵی نوێیە،ئێمە پێمان سەیر بوو کە ن/ت  پلانی بۆ ئەمانە داناوە  ئێمە یەک جار ئاهەنگمان کرد ئەویش بەتەنها

ن/ت:دەی با کێکەکە لەت بکەین من سوپڕایزی ترم هەیە بۆتان

N/t pov

𝑀𝑎𝑓𝑖𝑎 𝐵𝑟𝑜𝑡ℎ𝑒𝑟𝑠 (𝐾𝑢𝑟𝑑𝑖𝑠ℎ)Where stories live. Discover now