شـــەوێڪـے تـــەمـــاوۍ

538 46 51
                                    

enjoy it sweete...<3
وشەکانتم بۆ جێبێڵە ڕات چیە؟

" دەزانــــۍ تـــۆ وەڪ بــــەفــر وایـــت.
زۆر جـــوانـــے بەڵـــام ســـاردۍ.."

___________________

کاژێر دوانزەی شەوە
کاتەکانم دەستی پێکرد !
ژیانی من دوای دوانزەی شەو دەست پێدەکات.

هەڵسام لەسەر جێگاکە
جێگایەکی نەرم و پەمەیی

ئاهــ شتێکی نەخوازراوە بۆمن کە
کچێکی مناڵانە و بە نازبیت!

ئەوجلانەم دەرهێنا کە لەنێو کارتۆنێکدا
هەڵم گرتبون ئەوانە تازەن وە ناوازەن

ماڵەکەم جێهێشت و لە ژورێکی تاریکدابووم
کە تەنها یەک ئاوێنەی گەورەی لێبوو

دەنگی بەریەک کەوتنی موروەکان
دەنگێکی خۆشی بەمن بەخشی .....
دوای دەرهێنانی پارچەکانی جلەکە

دڵخۆشم جەستەیەکی وام دۆزیەوە

ئەو جلانەم لەبەر کرد
کە ڕەنگێکی سوری تۆخیان هەیە

لەسەرەوە تەنها پارچەیەکە بۆ داپۆشینی سینگم
وە تەنورەیەک کە دوو قاشی تێدایە
تا سەر ڕانم بەرزتر....

بێگومان داپۆشراون بە موروە دەنگ دارەکان و
لیرە ئاسنە بچوکەکان

قژم بەردایەوە کە پێشتر خوارەکەیم لول کردبوو
وە ئایلانەرێکی درێژ و تێژم بۆ چاوەکانم کرد
لەگەڵ سپی کردنی نێو چاویشم
زیاتر چاوەکانم تیژ و درێژ دەرئەکەوتن ...

سوراوێکی لەماحم بەکارهێنا
تا ئەو ڕەنگە سورەی لێوەکانم زیاتر بدرەوشێنێتەوە
دواجار ئەو پارچەیەی بۆ داپۆشینی ڕوخسار بەکاردێ دامنایە سەر ڕوخسارم
بێگومان ئەویش داپۆشراوی
لیرەی ئاسنی بچوک و دەنگ دارە

ئەوە وائەکا هەست بکەم بمبم بە
کچێکی سەماکەری عەڕەب
هەرچەندە چاوەکانم حاشاناکەن کە کۆرین
بەڵام هێشتا جوان دەرئەکەون لەگەڵیان

خرخاڵە دەنگ بەرزەکانم لەپێکرد
و دەستبەندەکانیشم لەدەست کرد
نینۆکە درێژەکانم بۆیە کردبوو بە ڕەنگێکی ڕەش

ئێستا لە ئاوێنەکەوە خۆم ئەبینم
چەندە جوانم جەستەیەکی ڕێک و وروژێنەر
بەژنێکی پوخت کە بۆکچێک گونجاوە

وە پێستێکی سپی هاندەر ئەبێ
بۆ چاوەکان تا لێت بڕوانن

بۆنەکەمم دەرهێنا ئەو بۆنەی دڵنیام لەڕۆژدا
بەکاربێت هیچ کەسێک نامێنێت دوات نەکەوێ
پرژاندمە سەر ملم

ڕوحـــے ســـْەمـــآ&quot;j.jk&quot;Where stories live. Discover now