"Chapter 20" ➪ 🇪 🇳 🇩

437 41 22
                                    

بە چێژەوە بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵت دەبێت ❤️‍🔥
ڤۆیت لە بیر مەکەن🏃⭐
.
.
.
.
.
.
.

جونگکوک ڕایکرد بۆ پەرستارەکان و پێی وتن کە ئێمیلی بە ئاگا هاتووە و پەرستارەکان بەپەلە چوونە ئەو ژوورەی کە ئێمیلی تێیدا پاڵکەوتبوو و سەیریان کرد کە ئایا هەموو شتێک باشە یاخود نا...

جارێکی تر لە خەو هەڵیانساندەوە و پشکنینیان بۆ کرد کە ئایا دۆخی باشە یان نا... هەموو جەستەی ئازاری هەبوو بەهۆی پاڵکەوتن لەسەر جێگاکە لە چەند ڕۆژی کۆتاییدا، وە هێشتا برینەکان ئازاریان هەیە بێگومان، بەڵام جگە لەوەش دۆخی جێگر بوو.

پێیان وت کە ئێستا دەتوانێت بخەوێت و سبەی کاتژمێر ٧ سکانی مێشکی بۆ دەکەن بزانن هیچ زیانێکی هەیە یاخود نا..

دوای ئەوەی پزیشکەکە ژوورەکەی جێهێشت دوای چەند چرکەیەک ئێمیلی خەوی لێکەوت بەڵام بێگومان بە گرتنی دەستی خۆشەویستەکەی بۆ ئەوەی هەست بە سەلامەتی بکات... وە جونگکووک کێ بوو بۆ ئەوەی بڵێت نەخێر بۆ ئەوە.

ئەوە یەکەمجار بوو لە دوای روداوەکە گەنجەکە دواجار بتوانێت کەمێک بخەوێت.. ئێستا دڵنیا بۆوە کە ئێمیلی جێی ناهێڵێت و ئێستا تەندروستی باشە.

بەیانی داهاتوو:

کاتژمێر ٧ی بەیانی بوو و پزیشکەکان ئامادە بوون بۆ پشکنینی مێشکی ئێمیلی، نامجون چووە ژوورەکە و زۆر بە خێرایی هەموو شتێکی پێ ڕاگەیاندین چونکە دەیزانی ئێمیلی تێدەگات کە چی ڕوودەدات.




جونگکوک POV :

سکانەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند زۆر دەمارگیر بووم،چی ئەگەر شتێک هەڵە بوو و زیانی بەرکەوتبێت؟ دەتوانم ئەوە ببینم کە ئێمیلی کچێکی بە هێزە بۆیە پێویستە بە ئەرێنی بیر بکەمەوە بەڵام تەنها دەمەوێت ئەو باش بێت.

نامجون:"مژدەیەکی خۆشم بۆ تۆ هەیە جونگکوک!" نامجون لەکاتێکدا دەچووە ژوورەکە کە دانیشتبووم وتی "ئێمیلی تەنها پێویستی بە هەندێک کات هەیە بۆ ئەوەی بەتەواوی چاک بێتەوە و دەبێت پشوو بدات" بە دڵخۆش و بە خەندەوە وتی لە کاتێکدا چاڵی روومەتی بەدیار کەوت.

نامجون پێی وتم کە دۆخەکە تا ڕادەیەک هاوشێوەی دۆخەکەی چەند مانگێک لەمەوبەری من بوو. زەردەخەنەیەکم بۆ کرد ئەمە ڕۆژەکەی بۆ خۆش کردم "سوپاس نامجون بۆ ماندووبوونت"
نامجون کڕنۆشی برد و ڕۆیشتەوە ژووری سکانکردنەکە، دوای واژۆکردنی جونگکوک بۆ سەر لاپەڕەکە دەتوانێت بێتە ژوورەوە بۆ لای ئێمیلی. ئێمیلی لەسەر جێگاکەی دانیشتبوو چاوەڕوانی ڕێنمایی داهاتوو.

کاتێک بینی جونگکوکی هاتە ژوورەوە زەردەخەنەیەکی لەسەر ڕووخساری هات "سڵاو جونگکووک" بە دەنگێکی بچووک و ناسک وتی.

جونگکووک :"سڵاو خۆشەویستم هەستت چۆنە؟" جونگکوک ڕۆیشت بۆ لای ئێمیلی ئەو دەیەوێت تا دەتوانێت لە ئێمیلی نزیک بێت "لە ئێستادا هەست بە باشی دەکەم تەنها کەمێک ‏ماندووم."‏ وتی کاتێک دەستی بەم شێوەیە کرد 🤏🏼

HER VOICE ||JJK✅Where stories live. Discover now