Part-1

303 42 107
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:کەواتە جۆنگکووک هیۆنگ ئێمە لە هەژدە ساڵی دەرۆین؟(سەری لەسەر کتێبەکە هەڵگرت و سەیری جۆنگکووکی کرد)

جۆنگکووک:بەڵێ تایهیۆنگ.(بە زەردەخەنەوە پێی گووت)

تایهیۆنگ:چی بەسەر دایک و باوکمان دێت؟

جۆنگکووک:تۆ لە کوێی کتێبەکە دایت؟

تایهیۆنگ:لێرە.(کتێبەکەی نیشان دا)

جۆنگکووک:کەی گەیشتیە ئەو بابەتانە پێ دەڵێم.

تایهیۆنگ:ئێ بۆچی ئێستا نا؟(لەو کاتەدا گوێیان لە دەنگێکی گەورە بوو لەلایەن باوکی تایهیۆنگەوە کە ناوی تایجیە)

تایجی:جۆنگکووک ،تایهیۆنگ وەرن کاتی نانخواردنە.(ئەوان لە کەلتووریانە ،لەو کاتەی ژیانیان گۆرا و وەک ژیانی مرۆڤی ئاسایی نەمان ،هەموو کاتەکە دەبێت لەسەر یەک مێز نان بخۆن و پێکەوەش،تاکوو کەسیان پەشیمان نەبنەوە ،چوونکە ئیتر ئەوان چارەنووسیان دیارە)

جۆنگکووک:دەی تایتای با برۆین.(دوو منداڵە هەشت ساڵ و نۆ ساڵەکە پێکەوە رۆشتن بۆ خوارەوە)

تایجی:ئێوارەتان باش منداڵینە.(بە زەردەخەنەوە)

جۆنگکووک:سووپاس مامە.

تایهیۆنگ:ئێوارەت باش باوکە.(جۆنگکووک سەیری چواردەوری کرد)

جۆنگکووک:ئەی دایک و باوکم؟

تایجی:هیا و هێکووک چوون بۆ دووکانەکەی تەنیشتمان تاکوو هەندێک سەوزەوات بکڕن،ئێوە دانیشن تاکوو فیا خواردنەکان تێدەکا ئەوان دێنەوە .

جۆنگکووک:باشە.(هیا دایکی جۆنگکووک بوو ،هێکووک باوکی بوو ،فیاش دایکی تایهیۆنگ بوو و هەروەها خووشکی هیاش بوو،بەوجۆرە وایدەکرد کە هەریەکە لە تایهیۆنگ و جۆنگکووک کوڕی پووری یەکتر بوون)

(ئەو شوێنەی لێی دەژیان هی دایکی فیا و هیا بوو ،بەڵام ئەو کاتەی کاتی مردنی هات ،بوو بە هی هیا کە خووشکی گەورەیە،خۆشی هەموویان هەر لەوێ دەژیان ئیتر بەوجۆرە بەردەوام بوو)

تایهیۆنگ:جۆنگکووک هیۆنگ با یاری بڵق بڵق بکەین.

جۆنگکووک:باشە.(تایهیۆنگ دەستی چەپی ،جۆنگکووکیش دەستی ڕاستی بەرز کردەوە و ئیتر بە پەنجەکانیان شەڕیان دەکرد تا ئەوکاتەی کێ دەستەکانی لادەدا)

(هەموو کاتەکە تایهیۆنگ دەدۆڕا و دەستی لادەدا بەهۆی پێکەنین،باڵام دۆڕانەکە زۆر کاریگەری نەبوو بەهۆی ئەوەی ئەوان خۆشیان دەدیت)

Two worlds_TaekookWhere stories live. Discover now