∫ ☕︎..چـــێژ ببینــن..➪ ∫
ڪەسێڪ دەیگێڕێتەوە:
بەهێمنی چاوەکانم کردەوە هەناسەیەکی سارد لە دەمم دەرچوو
بەهێمنی لەسەر جێگاکەم دانیشتم و قاچەکانم لەباوەشگرت و بە دەستەکانم پاڵەپەستۆم خستە سەر... "سەر"م و چاوەکانم داخستبەهێمنی وتم
"دوبارە نەمتوانی ڕزگارم بێت
دووبارە ژیان بەردەوامە لە ئازاردانم!!
تەنانەت بۆچی لە ژیاندام!؟ ، دووبارە ژیان خۆی کرد بە پاڵەوانێکی بێزارکەر..."چاوەکانم کردەوە و شێوازی دانیشتنم چاک کرد و سەیرێکی دەورووبەرم کرد
" من لە کوێم!؟ ، ئەمە ژووری من نییە!؟"
بەهێمنی هەڵسامەوە و ڕۆشتمە بەردەم ئاوێنەکە
بە تاسانەوە سەیری خۆمم کرد لە ئاوێنەکەداوێنەدانەوەی خۆم نەبینی لە ئاوێنەکە
بەڵکو
وێنەدانەوەی کچێکم بینی لە ئاوێنەکەدا!!چاوەکانم کەوتنە ئەو شوێنەی کە دەبوایە جێماوی پەتەکەی لەسەر بوایە ، دەستم لە ملم دا...
دواتر بەهێمنی جوڵەم دەکرد بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی وێنەدانەوەکە منم!!
بەڵێ من بووم!!
بە توندی شەقێکم دا لەخۆما!!
بەڵام خەویش نەبوو!!
گرینگیم پێ نەدا...
بەناو ژوورەکەدا دەگەڕام ، بۆ ئەوەی تۆزێک لەم ناڕوونیە تێبگەم
جانتایێکی قوتابخانەم بینی ، نزیکی جانتاکە کەوتمەوە و سەیری ناوەوەیم دەکرد کەواتە ئەو لە ئامادەییە لە قۆناغی 'دووەم '
"کەواتە ئەم کچە ناوی چییە!؟"
بەهێمنی دۆڵابی جلەکانم کردەوە و سەیری جلە ئوتوکراوەکەی قوتابخانەم کرد
لە کۆتایەکەی باجی ناوەکەم کەوتە بەرچاو
جلەکەیم دەرهێنا
"ڪیم ئیسول"
ناوەکەم خوێندەوەلە هەمان قوتابخانە دەخوێنین بەڵام قۆناغێک لە دواترە
سەیری کاتژمێرەکەم کرد نزیک بۆتەوە لە کاتی قوتابخانە
"دەبێت خۆم بدۆزمەوە!!"
بەهێمنی خۆم ئامادە کرد و لەسەر جێگاکە دانیشتم
لەپڕێکدا ئافرەتێک خۆی کرد بە ژوورەکە و بەهێمنی وتی
"ئیسول'ە ژەمی بەیانی ئامادەیە!!"کەواتە ئەمە دایکە'کەیە!
سەرم بە بەڵێ جوڵاند و بەدوایەوە ڕۆشتمە خوارەوە
دوای ژەمی بەیانی بەڕێکەوتم بۆ قوتابخانە
نەم دەتوانی بڕۆمە کڵەسەکەی خۆم ، بەهۆی دەنگۆکانەوە!!...
بۆیە ڕۆشتمە کڵاسەکەی کیم ئیسول ، یان بە واتایەکی تر ، کڵاسەکەی 'منێکی تر'...
دوای تەواو بوونی وانەکان ، بە هێمنی هەڵسامەوە بۆ نهۆمی سەرەوە بۆ کڵاسەکەم بەڕێ کەوتم
کەمێک لە نزیک دەرگاکە وەستابووم ، بەڵام نەمتوانی خۆم بدۆزمەوە ، هیچ شتێک لەسەر مێزەکەی بەردەم کورسیەکە نەبوو
بە سەرلێشێواوی ڕۆشتمە باخچەی دواوەی قوتابخانەکە قوتابی کەمی لێیە ، بۆ ئارام بوونەوە زۆر باشە
لەوانەیە من مردبم ، وە ڕوحم بۆ جەستەی ئەم کچە گواسترابێتەوە!!
یاخود لەوانەیە جەستەم لە نەخۆشخانە بێت!!
______________________________________
⌫ "ڤـــۆت و ڪـــۆمێنت" لە مــەڪەن
![](https://img.wattpad.com/cover/365270695-288-k379235.jpg)
YOU ARE READING
𝘈𝘯𝘰𝘵𝘩𝘦𝘳~𝘔𝘦
Spiritualدڵـــم لە لێدان هێمن دەبێتەوە وەڪ ئەوەی بیەوێت دەستبەرداری ڕوحی بێت... دڵم خاو دەبێتەوە وەڪ ئەوەی پێویستی بە دونیا نەبێ ڕوڪەشێڪی سارد... ، دڵێڪی ڕوخاو... تێڪمان دەشڪێنن بە خەندەیەڪی گەرم دەڵێن "بەهیوای سەرڪەوتن" دەرونمان وێران دەڪەن دەڵێن "دڵخۆشین...