∫ ☕︎..چـــێژ ببینــن..➪ ∫
لەوانەیە من لە ژیاندا بم!!
ژوورەکەم پاککردەوە و ماڵەکەم جێهێشت
تەنها یەک ئەگەر بە مێشکما دادێت
بە دڵنیایەوە جەستەم لە نەخۆشخانەیە!!بەڵام کامە نەخۆشخانە!؟
دەبێت لە نزیکترین نەخۆشخانە بێت!؟قاچەکانم منیان بردە بەردەم نزیکترین نەخۆشخانە
سەیرێکی ئاسمانم کرد ، تاریکی باڵی گرتووە بە ئاسماندابەرەو ناوەوەی نەخۆشخانە بەڕێ کەوتم ، ڕۆشتمە لای پەرستارەکە
" سڵاو بەڕێز چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم!؟"
بە خەندەیەک وتی" ئایا هیچ کەسێک بە ناوی "بوو سنگوان" هێندراوەتە ئەم نەخۆشخانەیە!؟"
" بوەستە با سەیرێکی تۆمارەکە بکەم"
دوای کەمێک گەڕان
" نەخێر هیچ کەسێک بەم ناوە نەهێندراوەتە ئێرە!"بیرکردنەوەکانم بەرەو ئاڵۆزی زیاتر قوڵ ببوویەوە
تاکسیێکم گرت و ڕۆشتمە نەخۆشخانەیەکی تر
هەمان پرسیار و هەمان وەڵامم وەرگرتەوەڕۆشتم بۆ کۆتا نەخۆشخانە ، دووبارە هەمان وەڵام!
سەرم ئازارێکی زۆری هەبوو ، بەڕێ کەوتم بۆ ماڵەوە
کەس لە ماڵەوە نەبوو ، ڕۆشتمە سەر جێگاکەم و خەوتم.
.
.دوای یەڪ هەفتە
هەست بە ئاسودەیی ناکەم
تەنها هەست بە ماندووبوونێکی زۆر دەکەم
وەک ئەوەی هیچ خەوێک ئارامیم پێنەبەخشێت جگە لە مردنبە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەرفەتێک دەکەم بۆ گەیشتن بە ئارامیەکەم
" تەنانەت لە ئێستادا ناتوانم خۆم بکوژم!! ، ناتوانم ئازاری ئەم کچە و دایکی ئەم کچە بدەم!! "
لەم چەند ڕۆژە جەستەم ئارامی دۆزیوەتەوە لەم ماڵە و لەگەڵ دایکی ئەم کچە
دایکێکی زۆر باشە!!
بەڵام دڵی لاوازە بەرگەی هیچ خەمێک ناگرێتکاری کچەکەش زۆر سەختە کچێکی تەمەن حەڤدە ساڵ زەحمەتی ماڵەوەی لەسەرە!!
ڕۆژانە دوو کار ئەنجام دەدات جگە لە خوێندنی وانەکان
تەنانەت لە لیستی یەکەمەکانە لە قوتابخانە!!
YOU ARE READING
𝘈𝘯𝘰𝘵𝘩𝘦𝘳~𝘔𝘦
Spiritualدڵـــم لە لێدان هێمن دەبێتەوە وەڪ ئەوەی بیەوێت دەستبەرداری ڕوحی بێت... دڵم خاو دەبێتەوە وەڪ ئەوەی پێویستی بە دونیا نەبێ ڕوڪەشێڪی سارد... ، دڵێڪی ڕوخاو... تێڪمان دەشڪێنن بە خەندەیەڪی گەرم دەڵێن "بەهیوای سەرڪەوتن" دەرونمان وێران دەڪەن دەڵێن "دڵخۆشین...