"𝐈𝐍𝐓𝐑𝐎"

665 69 88
                                    

لی ئاران

من

کە هەمیشە ئارەزووی خواردنەوەیەکی گەرم ئەکەم  کاتێک بەتەنها بە بیر کردنەوە دەربارەی هەستەکانم
سەیری ئاسمان ئەکەم لە ناوە راستی شەودا

فرمێسکەکانم

دڵۆپ

دڵۆپ

ئەکەون هەرکاتێک یادگاریەکانم خەیاڵیم داگیر دەکەن

پسیارەکانیـ سەرم  ئەخولاێنەوە لەنێوان

" دڵی ئازیزم بۆچی ئەو ؟"

"چی گەر لێم پرسیبا بۆچی وایان کرد لەگەڵما؟"

"رقم لە ئەوە ؟ یان رقم لەوە بوو کە ئەو کردی"

"چۆن دەبوین گەر بەردەوام باین؟،
ئایا هێشتا هاوڕێ ئەبووم لەگەڵیان "

" گەر ئەوە رووینەدابا ، ئەکرا ئێستا چۆنبێت خێزانەکەم "

هەمیشە بە هەنسک و سرینی فرمێسکەکانم کۆتای ئەهات ئەوکاتانەی کە ئەمویست چێژ لە تەنهایی تەنیا بوونم وەرگرم لە شەودا

وەک ئەوەی شەو بتوانێت تەنهایم لە ئامێز بگرێت
لەگەڵ هەموو ئەو قورسایەیی لەسەر شانمە لە رۆژدا

دووبارە زەردەخەنەم کرد

ژیان وەک شەمەندەفەرێکە هیوادارم 
رێگایەک بدۆزمەوە بۆ فڕێدانی هەستەکانم

کیم تێیهۆنگ

کوڕێک

کە خاوەنی خێزانێکی گرینگیپێدەرە
کەسێک کە چێژ لە کۆبونەوە ئەبینێت لەگەڵ هاوڕێکانیا

سامان

ناوبانگ

کەسە خۆشەوستەکانی

خاوەنی هەموو شتێکە
وە هیچ شتێک لە بیر و دڵیدا خەمبارکەر نیە

لە راستدا ئەو نازانێت رق چیە
یادگاریەکان شتانێکی هێندە گرینگ نین بۆی
دەربارەی خۆشەوستیش ئەو دەزگیران دارە

هەستەکانیشی گەر هەر شتێک بێت
لەگەڵ دوکەڵی جگەرەکەیدا لە هەوادا ون دەبێت


چی روودەدات کاتێک لی ئاران لەگەڵ گەردەلولی هەستەکانی دووبارەدەگەرێتەوە نێو ژیانی هاوڕێکانی ئامادەیی

............
تەنانەتـ بە خەیاڵ کردنـ دەربارەیی دووبارە بینینەوەی رووخساریـ
پەرۆشمـــ ئەکات ئایا چۆن ئەبێتــ گەر یەکتر بدۆزینەوە

هەمان خودیـــ من

بەڵام

بە کەسایەتێکیــ جیاواز

بە کەسایەتێکیــ جیاواز

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

~.~.~.
"دەستــکردیـــ خەیاڵ"

"ئەم چیرۆکە دوورە لەهەر وشەیەک کە لەلایەن ناوی کارئەکتەرە بەناوبانگەکانەوە هاتبێت بەتەواوی پارچەیەک لە خەیاڵ و هەست و بیرۆکەی نوسەرە ناویــ ئەم بەناوبانگانەی ئاماژەپێکراون لە چیرۆکەکدا
تەنها بۆ بەرجەستەکردنی کارئەکتەری چیرۆکە "

"ئەڵێن لەو شوێنەوە بەهرەکانت نیشان بدە کە ئەزانیت توانات تێداهەیە
دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر و هەڵسانگدنی خۆم ویستم پارچەیەک لە خەیاڵ و هەست لێرە بنوسم پاشـ زیاتر لە چوار ساڵ لە خوێندنەوە
هەستم کرد کە منیش ئەتوانم لە رێگایـ ستایلێک تایبەت بەخۆم کارێک بکەم هیوادارم بەدڵی ئێوە بێت لە داهاتوو و ئەمە تەنها سەرەتایەکە
لە ئێستاشەوە ئەمەوێت بڵيم خۆم خوێنەر بوومە وەک لەوەی زیاتر نوسەر بم بۆیە هەر لەسەرەتاوە ئەڵێم ببورن گەر نایاب و کامڵ نەبم وەک نوسەرێک "

HATRED TO LOVE Where stories live. Discover now