∫ ☕︎..چـــێژ ببینــن..➪ ∫
دوای وانەی دووەم ، بە پەشۆکاویەوە ڕۆشتمە نزیک کڵەسەکەی خۆم وەستام بەڵام دوبارە خۆمم نەدۆزیەوە
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی
تەنها یەک ئەگەر لە مــێشکمدا پەرەی سەند
کەواتە مردووم!!بەڵام ئەم ئەگەرە زۆری نەخایەند دوای گوێبیست بوونی دەنگی هوشی
" بوو سنگوان ، چاوەڕێم بکە!!"
لام کردەوە و سەیری ئەو شوێنەم کرد کە دەنگەکەی لێوە هات ، خۆم بینی لە دواوە!!
خەریکی قسەکردن بوو لەگەڵ کوڕەکان!!
شتێک سەرنجی ڕاکێشام ، ملپێچەکەی ملی!!
کەواتە جــێماوی پەتەکە بەسەر ملیەوە ماوە!
وە زەردەخەنەکەی لەگەڵ کوڕەکان!! ، کوڕەکانی دڵخۆشتر کردبوو!!ئەو لە نێو جەستەی من ، منی بۆ کەسێکی باشتر بەرەو پێش بردووە!! ...
منیش لە نێو جەستەی ئەو ، ئەوم بۆ کەسـێکی خراپتر بەرەو پێش بردووە!! ...
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و بە دڵ گەرمیەوە ڕۆشتمەوە کڵەسەکەم
دوای ماوەیەکی زۆر هەستم بە خۆشی دەکرد!
نەم دەویست کە ژیانی ئەم کچە لەناو ببەم!دوای تەواوبوونی وانەکانم ، ڕۆشتمە سەر کارە کاتیەکەم ، دوای تەواوبوونی کارەکەم ڕۆشتمە ماڵەوە دوای خوێندنی وانەکانم
چاوەکانم داخران
لەگەڵ دەنگێکی گەورە لە خەو هەڵسام
سەیرێکی دەورووبەرم کرد ، وەک هەمیشە بە ئاواتی ئەوەی لە ژوورەکەی خۆم هەڵسمەوە بەڵام نەخێر دووبارە لە جەستەی ئەم کچەمدواتر بە هێمنی ڕێی خوارەوەم گرتە بەر
بەخێرایی ڕۆشتمە لای جەستە کەوتووەکەی دایکەکەپەیوەندیم بە ئەمبوڵانسەوە کرد
دوای ماوەیەکی کەم تیمی ئەمبوڵانس گەیشتن
بە خێرایی لەگەڵ تیمەکە ڕۆشتمە نەخۆشخانەدوای پشکنینی پزیشک
پزیشکەکە هاتە لام و وتی
"جارێکیتریش ئاگادارم کردیەوە ، کە نابێت خۆی ماندوو بکات ، لە هۆش چوون بۆ ئەم نەخۆشیە ئاسایی نییە لەوانەیە نەتوانێ بەهۆش بێتەوە جارەکەی تر باشتر بوو بەڵام ئەمجارەیان بارودۆخی بەرەو خراپتر ڕۆشتەوە ، دەبوایە زیاتر ئاگاداری بوویتایە ، هەر شتێک لەدەست ئێمە بێت بۆی ئەنجام دەدەین ، بەهیوای چاک بوونەوەی!!"دوای ئەم قسانەی جێیهێشتم ، لەگەڵ بیرکردنەوە نەرێنیەکانم!!
بەبێ بیرکردنەوە مۆبایلەکەم گرتە دەست و پەیوەندیم بە مۆبایلەکەی خۆمەوە کرد
دوای کەمێک کەسێک وەڵامی دایە!!
" فەرموو!"
دەنگێک جیاواز لە دەنگی خۆم وەڵامی دایەوە" ببورە بەڕێز ، دەتوانم قسە لەگەڵ
بوو سنگوان'دا بکەم!؟"" بێگومان ، تۆزێک بوەستە!!"
دوای کەمێک دەنگێک قسەی کرد
" بەڵێ ، فەرموو!؟"
" کیم ئیسول!؟"
کەمێک بێ دەنگ بوو دواتر بە هێمنی وتی
" بەڵێ!"" بەپەلە وەرە نەخۆشخانەی نزیک قوتاببخانەکەت دایکت لە نەخۆشخانەیە و لە هۆش چووە!"
تەنانەت وەڵامی قسەکەمی نەدایەوە
پەیوەندیەکە داخرایەوە بەسەرما!!
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
_
_____________________________________
⌫ "ڤـــۆت و ڪـــۆمێنت" لە بیر مەڪەن
![](https://img.wattpad.com/cover/365270695-288-k379235.jpg)
YOU ARE READING
𝘈𝘯𝘰𝘵𝘩𝘦𝘳~𝘔𝘦
Spiritualدڵـــم لە لێدان هێمن دەبێتەوە وەڪ ئەوەی بیەوێت دەستبەرداری ڕوحی بێت... دڵم خاو دەبێتەوە وەڪ ئەوەی پێویستی بە دونیا نەبێ ڕوڪەشێڪی سارد... ، دڵێڪی ڕوخاو... تێڪمان دەشڪێنن بە خەندەیەڪی گەرم دەڵێن "بەهیوای سەرڪەوتن" دەرونمان وێران دەڪەن دەڵێن "دڵخۆشین...