"14"

992 210 280
                                    

کتێبەکانم دەخستە شوێنی خۆی دوای ئەوەی کتێبەکە کۆنەکانم هەڵگرت کتێبی نوێم بۆ تایهیۆنگ دانا ..

«هێی کچێ»سورامەوە بۆ ئەوەی سەیری خاتوو کیم بکەم...«بەڵێ خانمەکەم»دەستم لە کارەکەم بەردا..

«هاتووم پێت بڵێم کە دەبێت تایهیۆنگ رازی بکەیت»وتی هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی .

«خاتوو کیم تۆ دەزانیت هیچ لە دەست من نیە تایهیۆنگ منداڵ نیە وە من چی بکەم لەوە زیاتر» بە تورەی بەرە من هات قژی گرتم..

«لام گرینگ نیە چی دەکەیت مشکی بچوک .. دەبێت تایهیۆنگ رازی بکەیت»بە ئازارەوە دەستەکانیم گرت.. «خاتوونەکەم تۆ ئازارم دەدەیت»

«سۆزانی بێسود»قژمی بەردا .. دواتر رۆشت..


گەرامەوە شوێنی خۆم..

هەناسەیەکم هەڵمژی... بێڤەرلی ئەمە هەرگیز کۆتای نایەت ئازارەکان هەرگیز تەواو نابن...

.
.

قاچەکانم دەلەرزی لە ماندوویدا .. لە کۆتایدا دەرگای ژوورەکەم کردەوە تایهیۆنگم بینی کە خەریکی چاککردنی خۆی بوو...

گرنگیم نەدا لەسەر جێگاکە پاڵکەوتم..«ناتەوێت نانی ئێوارە بخۆیت؟»وتی بەرەو من هات..

«برسیم نیە»چاوەکانم داخست کاتێک دەستەکانی رووخسارمی پشکنی بۆ ئەوە دڵنیا بێتەوە لە پلەی گەرمیم

هەموو کۆشکەکەم پاککردەوە ... ئەمە هەلێکی باش بوو تا خاتوو کیم بە تەواوی کۆتنڕۆڵم بکات ببم بە خزمەتکاری کۆشک..

بەهۆی ماندوویەتیەوە گەدەم پڕ بووە ...

دوای ماوەیەک خەوم لێکەوت..

.
.


«سۆزانی بێ ڕەوشت تەنانەت ناتوانیت کارێک بکەیت»میشا بە قژ منی راکێشا منیش دەستەکانیم گرت بوو..

«تکایە وامەکە»گریام دەستی کرد بە لێدانم لە هەموو جەستەم ...

«بێسود... تۆ شایەنی ئەوە نیت لەم ماڵە بژیت..» بە قاچەکانی لە سکمی دەدا..

«میشا!!»نەڕەی یۆنگی میشای وەستان... بە بێهەستی لێم دوورکەوتەوە...

«چیە...؟! پێم نەڵێت کە لای ئەویت»میشا بە سەربەرزیەوە رووی کردە یۆنگی..

«من لای کەس نیم .. تەنها لای تایهیۆنگ»وتی بەرەو من هات منی بەرزکردەوە..«سوپاس»بە نزمی وتم..

«ئەمە سەرشێتیە ئێوە دەزانن هەر کەسێک نەتوانێت منداڵ بۆ سەرۆک دروست بکات دەبێت بمرێت کەواتە بۆچی ئەو هێشتا دەژی»میشا دەستی کرد بە قیژاندن لە ناو ماڵەکە...

فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە من بەرگە ناگرم ... بە خێرای رامکردە سەرەوە...

«تایهیۆنگ»بە گریانەوە دەرگاکەم کردەوە راستەوخۆ سەری بەرزکردەوە...

«چی ڕوودەدات؟!»هەڵسایەوە..

«هەمووان ئازارم دەدەن من چی بکەم؟!»خۆم خستە باوەشی تەواو کاتەکە خۆم بێدەنگ کرد بوو بەڵام ناتوانم چیتر..

«هەڵەی من نیە کە بەم شێوەیەم.. من خۆمم دروست نەکرد بەم شێوەیە»چاوەکانی تایهیۆنگ سور بوون..

«کێ بوو؟!»منی بەرز کردەوە بۆ باوەشی بەرەو دەرەوە رۆشت..

«هەموو .. دایکت و پورت وە خوشکەکەت .. کارم پێ دەکەن وەک کۆیلەیەک مامەڵەم لەگەڵ دەکەن..»

دەرگای ژوورەکەمی کردەوە منی خستە سەر جێگاکە.. «چەنێکە ئەوە بەردەوامە؟!»

«نزیکەی دوو هەفتەیە ..»فرمێسکەکانی سڕیمەوە «پشو بدە من چارەسەری دەکەم»

.
.





چەند رۆژێک تێپەری تایهیۆنگ هەموانی لە من دوورخستەوە هیچ کەسێک ئازاری منی نەدەدا..

بەڵام زۆر بە دەگمەن ژوورەکەم چۆڵ دەکرد .. بە تایبەت ئەو کاتانەی تایهیۆنگ لێرە نەبوو ..

ئێستا خەریکی داهێنانی قژم بووم لەبەردەم ئاوێنەکە ... کاتێک لە دەرگا درا..

پورم هاتە ژوورەوە...پورە جەین لە کۆتایدا هەمووان گۆران تەنها ئەو وەک دایکم مایەوە..

«بیرم دەکردی»بە زەردەخەنەوە وتی .. ئەو کوپە شەربەتەکەی لە دەستی بوو پێیدام..زەردەخەنەیەکم بۆی کرد..

«رێگە بدە من قژت چاک بکەم»وتی شانەی برد ... منیش کوپەکەم بەرز کردەوە کەمێکم خوارد...

«وەک هەمیشە بەتام و شیرین»بە دڵخۆشیەوە وتم ...
ئەویش پێکەنی ... دەستی کرد بە داهێنانی قژم..

«هەمیشە وەک کچی خۆم سەیری تۆم کردووە بێڤەرلی تۆ زۆر لە من دەچیت»گوێم بۆی گرت بوو..

«تۆ زیرەک و میهرەبانیت وە تۆ کۆڵنەدەریت»بە خۆشەویستەوە وتی ..

«هەمیشە ئیرەیم بە دایکت دەبرد کە کچێکی وەک تۆی هەیە...»تۆزێک سەرسام بووم بە قسەکانی .. چاوەکانی بەرزکردەوە..

«نزام دەکرد بمرێت تا تۆ بکەم بە کچی خۆم»زەردەخەنە لەسەر رووخسارم نەما..

«چونکە من دەمزانی تۆ دەبیت بە بوکی خێزانێکی خانەدان ... دەمزانی کە دەبیت بە هاوسەری سەرکردەیەک »

کوپەکە لە دەستم کەوتە خوارەوە... هەستم دەکرد چاوەکانم نابینێت ... تەزوێک بە مێشکم داهات کۆتا شت بینیم خوێن لە دەمم هاتە دەرەوە..

پاشان کەوتمە خوارەوە دوونیا بۆ من کۆتای هات..

Stop

Mr. KimWhere stories live. Discover now